وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

یونسکۆ ئەشکەوتی کەرەفتوو دەخاتە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکان

لەلایەن شادی عەبدوڵڵا 13/1/2018
لە ساڵی 1939 ەوە لە ریزی شوێنەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمار کراوە

رووداو- هەولێر

چەند ساڵێکە بڕیاری تۆمارکردنی ئەشکەوتی مێژوویی کەرەفتوو وەک شوێنەوارێکی جیهانی لەلایەن یونسکۆ دەرکراوە، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە. ئەو ئەشکەوتە 79 ساڵە لە ریزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمارکراوە بەڵام هەنگاوی پێویست بۆ پەرەپێدانی توانا گەشتیارییەکان و پاراستنی نەدراوە. 


کەرەفتوو دەکەوێتە نێوان شارەکانی دیواندەرە و سەقز ئەشکەوتێکی 4 نهۆمییە کە بەردە داتاشراوەکانی نێوی ، بەڵگەی بوونی ئەشکەوتەکەیە پێش سەردەمی مێژوو.

ئەشکەوتی چەند نهۆمی و بەدەست هەڵکەنراوی کەرەفتوو لە 70 کیلۆمەتریی باکووری شاری دیواندەرە لە پارێزگەی سنە لەسەر جادەی نێوان دیواندەرە بۆ سەقز هەڵکەوتووە. ئەشکەوتێکی چوار نهۆمییە کە دوو بەشی سرووشتی و بەدەست هەڵکەنراو لە خۆدەگرێت.

بەشی پێشەوەی ئەشکەوتەکە جێگای نیشتەجێبوونی مرۆڤ بووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا. 4 نهۆم، 7 ژوور و 9 داڵان لە خۆدەگرێت. درێژیی یەکێک لە داڵانەکانی 750 مەترە .

یەکێک لە ژوورەکانی نهۆمی سێیەم بە ماڵی هەراکلۆس ئیلاهەی یۆنانی ناوبراوە و بە رێنووسی یۆنانی لەسەری ئەم نووسراوە هەڵکەنراوە : ئەمە ماڵی هەراکلۆسە هیچ خراپەیەک نەیەتە نێو ئەم ماڵەوە.

دۆزرانەوەی کۆمەڵێک بەردی داتاشراوی دەستی مرۆڤیش دەریدەخات کە لە سەردەمانی پێش مێژووش ، مرۆڤ ئەم ئەشکەوتەی بەکارهێناوە.

ئەشکەوتی کەرەفتوو ، قەڵای زیویەی سەقز و تەختی سڵێمانی تیکاب لە پارێزگەی ورمێ ، پێکەوە سێگۆشەیەکی گرینگی ئاسەوارە کۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکدێنن و ئەگەر کەرەفتووش وەک پێویست ئاوڕی لێبدرێتەوە، دەتوانێ ببێتە جەمسەرێکی گرینگی راکێشانی گەشتیار و هۆگرانی شوێنەوارە مێژووییەکان.

ئەشکەوتەکە لە ساڵی 1939 ەوە لە ریزی شوێنەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمار کراوە بەڵام تاوەکو ئێستاش لە نۆرە و لە چاوەڕوانیدایە بۆ تۆمارکردنی لە یۆنسکۆ وەک شوێنەوارێکی جیهانی.

تۆمارکردنی ناوی مەریوان لە یۆنسکۆ وەک شاری جیهانیی کڵاش هیوای کەرەفتووشی بۆ تۆمارکردنی جیهانی بووژاندووەتەوە. تۆمارکردنی جیهانیی ئەشکەوتی کەرەفتوو دەتوانێ کاریگەر بێت لە گەشەکردنی گەشتیاری لە ناوچەکە و لەگەڵ پتانسییەلەکانی دیکەی پارێزگەی سنە لە بواری شوێنە گەشتیاری و میژوویی و سروشتییەکان ، هەنگاوێک دەبێت بۆ گەشەی زیاتری پارێزگەکەش.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : کەرەفتوو , یۆنسکۆ
970 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Kan | 21/01/2018 02:02:06 م
ئيران ناچاره مل كجى كورد بيت ، چونكه زور له ق بوه
رووحانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: دەبێت کوردی عێراق بگاتە مافە شەرعی و دەستوورییەکانی
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
خاوەنشكۆ
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/01/2018 02:49:54 ص
Dastxosh, pshtgiry ewa grnga bo dakoky krdn La mafy natawakaman La dzhi dagirkaran
 دژی هێرشکردنە سەر عەفرین لە پاریس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
| دوێنێ کاژێر 10:31 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە 16 کاژێر لەمەو بەر |

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە

"مرۆڤی ئێستا لە 10 ساڵی تاکو 24 ساڵی لە تەمەنی زۆرتر
قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات

تووشبوونیشیان بە نەخۆشی دڵ پێنج هێندە زیاددەکات زۆرتر
نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد 21 کاژێر لەمەو بەر |

نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد

یەپەگە تێکشکاندنی هێرشێکی راگەیاند زۆرتر
0.344 seconds