وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نۆ پەنابەری خەڵکی تەلەعفەر لەڕێگەی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان گیانیان لەدەستدا

لەلایەن هێمن عەساف 12/1/2018
ڤیدیۆی شوێنی رووداوەکە

رووداو - سلۆپی 

بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیان، نۆ پەنابەری خەڵکی تەلەعفەر لەڕێگەی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە تورکیاوە گیانیان لەدەستدا و 28 پەنابەری دیکەش بریندار بوون.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی 12-1-2018، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بەپارێزگای شرناخ لە باکووری کوردستان، کە سەرنشینانی هاووڵاتییانی عێراقی بوون ، 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و 28 کەسی دیکەیان برینداربوون.



پاسە نەفەرهەڵگرەکە سەر بە کۆمپانیای "زیوف ئەلعەرەبییە"یە، دەگوترێت وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ هێنانەوە پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا دابینیکردووە ، پاسەکە لە ئیستەنبوڵ بەرەو باشووری کوردستان دەهات و، لە رێگادا بە هۆکارێکی نەزاندراو وەرگەڕاوە. 

محه‌ممه‌د وه‌دیع، نوێنه‌ری هه‌ولێری كۆمپانیای"زیوف ئەلعەرەبییە" به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، "سه‌رنشینه‌كان سه‌رجه‌میان په‌نابه‌ره‌ عێراقییه‌كانی خه‌ڵكی موسڵ بوون و له‌ توركیا بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رچووه‌ و ده‌گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ناوچه‌كانیان، به‌ڵام له‌ دووری 20 كم له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل وه‌رگه‌ڕا و هۆكاری وه‌رگه‌ڕانه‌كه‌شی نازانین، شوفێری كۆمپانیاكه‌شمان برینداره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌". 



ژمارەیەکی زۆری ئەمبوڵانس روویانکردە شوێنی رووداوەکە و بەهاوکاری هێزەکانی فەرماندەی جەندرمەی سلۆپی ، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.  

ئایدن مه‌عرووف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به (‌تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگه‌یاند "سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م پاسه‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌، توركمانی خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر بوون، كه‌ له‌ ده‌ستی داعش هه‌ڵاتن و له‌ توركیا نیشته‌جێبوون. دوای ئازادكردنی ته‌له‌عفه‌ر، ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی خۆیان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌م رووداوه‌ هاتنه‌وه‌". 

مه‌عروف راشیگه‌یاند "ئه‌م پاسه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌ ده‌یه‌مین پاسی كاروانی په‌نابه‌ره‌كانی توركمانی ته‌له‌عفه‌ر بوو كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌هاوكاری به‌ره‌ی توركمانی له‌ توركیاوه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی خۆیان بۆ‌ ته‌له‌عفه‌ر و به‌رده‌وامیشن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌". 



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Behrooz Shojai
Behrooz Shojai | 19/04/2018 07:25:01 ص
کاک رەشید، مەبەستی ئەم گوتارە پەیماننامەی کەجەکە و جەوهەری تۆتالیتەری پەکەکە بوو. بۆ هەڵداڕشتنەوەی گوتار و تیۆریی ناسیۆنالیزمی نەریتی کوردی لە...
هیرانی | 19/04/2018 11:49:52 ص
وتارێكی تەواو حیزبیانەیە و لەساتەوەختێکدا نووسراوە کە تیایدا کۆنگرەی نەتەوەیی زەرورەتێکی هەنووکەییە وەک وەڵامدانەوەی ئەو هەموو هێرشە قڕکەرانەی...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (5)
ره شید | 19/04/2018 07:34:26 ص
با خه لکی کوردستان ویرای شادبوون به م رووداوه دلخوشکه ره ؛ بیر له قاره مانانی راسته قینه ی خه باتی گه له که یان که له ریبازی پر له شانازی پارتی و...
Rebwar | 19/04/2018 08:40:26 ص
zor karigara, dastxosh
دوو برا دوای 60 ساڵ بەیەکدی شادبوونەوە
| 19/4/2018 | (2)
Rebwar | 18/04/2018 04:55:19 م
Dastxosh
سووریا و عێراق.. دوو سەرچاوەی پشێوی
| 18/4/2018 | (1)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کاژێرێک یۆگا دڵت تەندروست دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

کاژێرێک یۆگا دڵت تەندروست دەکات

دڵەڕاوکێ کۆنترۆڵدەکات زۆرتر
سێ پێشمەرگەی دیل لەدەستی داعش رزگارکران 4 کاژێر لەمەو بەر |

سێ پێشمەرگەی دیل لەدەستی داعش رزگارکران

خەڵکی گەرمیانن و 96 رۆژبوو رفێنرابوون زۆرتر
ئیکۆنۆمیست: دەکرێت عەبادی و مالیکی هەوڵی پەرتەوازەکردنی کورد بدەن 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئیکۆنۆمیست: دەکرێت عەبادی و مالیکی هەوڵی پەرتەوازەکردنی کورد بدەن

"بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت دانوستاندن زۆرتر
0.625 seconds