وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

فوئاد حوسێن نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و پاپا فرانسیس ئاشکرادەکات

لەلایەن زنار شینۆ 12/1/2018
لێدوانی د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو
رووداو - ڤاتیکان

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و پاپا فرانسیس باسی دۆخی سیاسی و ئابووریی کوردستان، قوربانیدانی پێشمەرگە دژی داعش و بارودۆخی ئاوارە و کریستیانەکان کراوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و پاپا فرانسیس، پاپای کاسۆلیکەکانی جیهانی کرد.

د. فوئاد حوسێن دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی و ئابووریی کوردستان، کێشەکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی ئاوارەکان و مەسیحییەکان کرا، پاپای ڤاتیکانیش کۆمەڵێک پرسیاری لەو بوارانەدا کرد.


لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی باسی قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش، دۆخی ئابووریی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدای کردووە.

بەگوتەی فوئاد حوسێن باس لە رۆڵی ڤاتیکان کراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، کە ڤاتیکان دەتوانێ رۆڵی خۆی ببینێ بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، فوئاد حوسێن ئاماژە بەوە دەکات، بەغدا سیاسەتی دابڕاندنی کوردستان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێبەجێدەکات، بەڵام لەو سیاسەتەدا شکستدەهێنێت. دەشڵێت، هەڵبژاردنەکانی عێراق کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان دەبێت و دواجار هەولێر و بەغدا دەبێت دەست بە گفتوگۆ بکەن، بەڵام هەرچەند زووتر کۆبوونەوە دەستپێ بکات و پێش هەڵبژاردنەکان بێت باشترە.

پاپا فرانسیس و نێچیرڤان بارزانی وێنە؛ ئەرشیڤ

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Kan | 21/01/2018 02:02:06 م
ئيران ناچاره مل كجى كورد بيت ، چونكه زور له ق بوه
رووحانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: دەبێت کوردی عێراق بگاتە مافە شەرعی و دەستوورییەکانی
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
خاوەنشكۆ
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/01/2018 02:49:54 ص
Dastxosh, pshtgiry ewa grnga bo dakoky krdn La mafy natawakaman La dzhi dagirkaran
 دژی هێرشکردنە سەر عەفرین لە پاریس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
| دوێنێ کاژێر 10:31 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە 16 کاژێر لەمەو بەر |

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە

"مرۆڤی ئێستا لە 10 ساڵی تاکو 24 ساڵی لە تەمەنی زۆرتر
قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات

تووشبوونیشیان بە نەخۆشی دڵ پێنج هێندە زیاددەکات زۆرتر
نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد 21 کاژێر لەمەو بەر |

نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد

یەپەگە تێکشکاندنی هێرشێکی راگەیاند زۆرتر
0.375 seconds