وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیەوێ دڵنیابێت لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش لە عێراق

لەلایەن لهۆن نەسرەدین 12/1/2018
لێدوانی گوتەبێژی هاوپەیمانان بۆ روووداو لەبارەی قۆناخی دوای داعش لە عێراق

رووداو - هەولێر

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت، هێزە عێراقییەکان بەشێوەیەک بەهێز دەکەن لە رێگەنەدەن داعش سەرهەڵبداتەوە. دەشڵێت رەنگە هێشتا سێ هەزار چەکداری داعش لە سنوورەکانی عێراق و سووریا مابن.

لەکاتی بەشداری لە گەشتی هەواڵەکانی رووداو، رایان دیڵن، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش باسی لە قۆناخی دوای راگەیاندنی کۆتاییهاتنی داعشی لە عێراق کرد.

رایان دیڵن دەڵێت "ئەگەر تەماشا بکەین دەبینین سەرکەوتنی زۆر گەورە لە چەند ساڵی رابردوودا بەدەستهاتووە، رێگەیەکی دوورودرێژمان بڕیوە بەڵام هێشتا لە چەند شوێنێک چەکداریان هەیە و دەبێ ئەوەش لەنێوببەین".

گوتەبێژی هاوپەیمانان دەشڵێت، بەردەوامبوونی هاوپەیمانان لە عێراق بۆ ئەوەیە هێزە عێراقییەکان بەشێوەیەک بەهێز بکەن کە رێگەنەدەن جارێکی دیکە داعش خۆی رێکبخاتەوە و سەرهەڵبداتەوە.

لەبارەی هاوئاهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە، رایان دیڵن رایگەیاند، تاوەکو ئێستاش مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و لە داهاتووشدا بەپێی قۆناخەکان بڕیار لەسەر جۆری هائەهانگییەکان دەدرێت.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : داعش
349 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 22/01/2018 10:52:36 ص
ته جروبه و رووداوه کانی باشووری کوردستان ئه م راستیه مان بو مسوگه رده کا که باشترین ریگه بو کورده کانی سوریا ئه وه یه ده س به دانوستانی جیدی و به هه...
عەفرین لەبەردەم ‌هەڕەشەی جەنگ و کاولکاریدا
| دوێنێ کاژێر 09:12 | (1)
ر ه شید | 22/01/2018 10:42:38 ص
ده س خوش ، سالیانیکی دور و دریژ ئیران به حکوومه ته که ی حه مه ره زاشاشه وه پشتیوان و شه ریکی ستراتیجیکی کوردی عیراق بوو و به لام له سالانی دواییدا...
تاران نیوەی رێگایە
| دوێنێ کاژێر 09:02 | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
Nabaz Qdir
Nabaz Qdir | 22/01/2018 07:24:30 ص
dast xosh zor jawan mamalat lagal daqakat krdwa
خاوەنشكۆ
| دوێنێ کاژێر 04:18 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نزیكەی 30 هاونیشتمانی دهۆك لەنێوان توركیا و یۆنان بێسەروشوێنن 56 خولەک لەمەوبەر |

نزیكەی 30 هاونیشتمانی دهۆك لەنێوان توركیا و یۆنان بێسەروشوێنن

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران: شوێن نەماوە زۆرتر
تۆپخانەکانی تورکیا رۆژئاوای عەفرین تۆپباران دەکەن 1 کاژێر لەمەوبەر |

تۆپخانەکانی تورکیا رۆژئاوای عەفرین تۆپباران دەکەن

شەڕ و پێکدادان و بۆردوومانی فڕۆکەکانیش بەردەوامە زۆرتر
کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بە هەواڵی خۆش و ناخۆش دەستپێدەکات 1 کاژێر لەمەوبەر |

کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بە هەواڵی خۆش و ناخۆش دەستپێدەکات

" لە ساڵی 2018 و 2019ـیشدا گەشەی ئابووری بەردەوام زۆرتر
0.125 seconds