وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە حەویجە داعش هەڵدەکوتێتە سەر گوندێک؛ دوو کوڕ و دایکیان دەکوژێت

لەلایەن سیروان عەباس 12/1/2018
رووداو
رووداو

رووداو - کەرکووک

چەند چەکدارێکی سەر بە رێکخراوی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندێکی سنووری قەزای حەویجە، سێ کەسی یەک خانەوادەیان کوشتووە.

عەقید ئەفراسیاو كامیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 12-1-2018 گرووپێکی چەکداری داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندێکی سەر بە شارۆچکەی عەباسی لە سنووری قەزای حەویجە. لەو گوندەدا سێ ئەندامی یەک خێزانیان کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو سێ کەسە دوو کوڕ و دایکیان بوون، هۆکاری هێرشەکەی ئەو چەکدارانەی داعش نەزانراوە.

عەقید ئەفراسیاو گوتیشی "دوای کوشتنی ئەو کەسانە، چەکدارەکان دەستبەجێ گوندەکەیان چۆڵکردووە و هەڵاتوون".

شارۆچکەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە و لە باشووری کەرکووک هەڵکەوتووە، دوای هێرشەکانی داعش لە ساڵی 2014 لەلایەن ئەو رێکخراوەوە کۆنترۆڵکرا، لە 29ی سێپتەمبەری 2017 لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کۆنترۆڵکرایەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتاییهاتنی داعشی لە عێراق راگەیاندووە، بەڵام لە چەند ناوچەیەکی کەرکووک و سنوورەکانی عێراق و سووریا چەکدارانی داعش چەندین جار هێرشیان ئەنجامداوە و قوبانی لێکەوتووەتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 11-1-2018 جه‌نه‌راڵ مه‌كێنزی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بە رووداوی راگەیاند، ناتوانن بڵێن داعش به‌ ته‌واوی له‌ عێراق نه‌ماوه‌، بەڵام  هێزە ناوخۆییەکان كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردووه.

گوتەبێژەکەی پێنتاگۆن گوتی "ناڵێین داعش به‌ ته‌واوی له‌ عێراق نه‌ماوه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێزه‌ ناوخۆییه‌كان كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردووه‌. من ئاگاداری هیچ زیادبوونێكی له‌ناكاو نیم و ناشڵێم كه‌ هیچ چالاكیه‌كیان نییه‌ چونكه‌ هێشتا زۆرمان ماوه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌و قۆناخه"‌.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بوار به كر | 18/10/2018 09:00:34 م
هه موو پيشه يه ك زمانى تابه تى خؤى هه يه. ئه مه شتئك نييه كه ته نيا چه ند كه سئك بيزانئت. من نامه وئ ناوى ئه و پيشه يه ديارى بكه م كه به رئز سه عدى...
سەعدی پیرە: پارتی بریندارە و یارمەتییان دەدەین برینەکانیان سارێژ بێت
| دوێنێ کاژێر 01:38 | (1)
وه يس | 18/10/2018 11:56:20 ص
ده ستت خوش كاك ريبوار، پوخته و له جي خويدايه. خوت راوه ستاو بي و ده ست و خا مه ت ره نگينتر.
Rizgar Khoshnaw | 18/10/2018 12:45:09 م
باشترین شته که نوسرابێ ده رباره ی نادیه شنگاڵیه کان .
نادیه‌ ناموراده‌كانی شه‌نگال كوردن؟!
| 18/10/2018 | (2)
Azad Azad | 17/10/2018 10:06:42 ص
ته‌عریب و كوشتن و تۆقاندن دژی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ پۆستی سه‌ره‌ۆك كۆمار و پارێزگای كه‌ركوك راناكیرێت، ئێمه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك داوامان ئه‌وه‌یه‌ پێش...
Sar sipi | 17/10/2018 04:45:14 م
کاک عارف تەنها خەمی ئەوەيە کە پارتی بەشداری پرۆسەی سياسی کەرکوک بکات بۆ ئەوەی ئەگەر شتێکی خراپتر رووبدات ئەو کاتە ێکێتی دەڵێت ئەم کارە بە هەماهەنگی و...
عارف قوربانی: هەفتەی داهاتوو عەرەب و تورکمان و کورد کۆدەبنەوە
| 17/10/2018 | (2)
سید عبیداله رحمن | 17/10/2018 05:52:58 ص
دوکتورگیان ئه مریکا کاتیک له عیراق دورا که پشتی له کورد کرد و له شه وه شوومه که ی شانزه ی ئوکتوبر مرقه ی لیوه نه هات ، مه کگورک په یره وی سیاسه تی...
شەماڵ وەهبی | 17/10/2018 09:47:34 ص
برای بەڕێز د. نەوزاد ئەوەی زۆر ئاشکرایە د.عادل عبدالمهدی سومعەیەکی باشی هەیەو هەمیشە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کوردا باش بووە، خۆشی زۆر مەبەستێتی...
حكومەتی نوێی عێراق سەر بە كێیە؟
| 17/10/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چۆن لە چەوری ورگ رزگارمان ببێ؟ 22 کاژێر لەمەو بەر |

چۆن لە چەوری ورگ رزگارمان ببێ؟

"هۆکارێکی سەرەکیی چەوریی ورگ لایەنی دەروونییە" زۆرتر
پەموو دەکرێتە خواردەمەنی داهاتووی مرۆڤ دوێنێ کاژێر 02:45 |

پەموو دەکرێتە خواردەمەنی داهاتووی مرۆڤ

بۆ ئەو ناوچانە گرنگە کە تەنیا لۆکە بەرهەم دەهێنن زۆرتر
نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن دوێنێ کاژێر 01:38 |

نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن

هەژارەکان زۆرتر جگەرە دەکێشن و کەمتر وەرزش دەکەن زۆرتر
0.266 seconds