وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانی دیاریکردووە

لەلایەن هاوکار یاسین 12/1/2018
لە عێراقدا 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە

رووداو - سلێمانی

205 قەوارەی سیاسی و 36 هاوپەیمانێتی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 328 کورسی پەرلەمانی عێراق. دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و ئامادەیی بەشداری بۆ لایەنە سیاسییەکان داخرا. لە رۆژی 4-2-2018 تاوەکو 10-2-2018 دەبێت هەموو قەوارەکان ناوی کاندیدەکانیشیان پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن.

لە عێراقدا 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە بەڵام بەشێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی کە پێشتر لەژێر دەستی داعشدا بوون هێشتا ئاوارەن. هەڵبژاردن لەم کاتەدا بۆ هێزە سوننەکان جێگەی نیگەرانییە، چونکە بەشێک لە دەنگدەرانیان دوورن لە شارەکانی خۆیان. بەڵام بەگوتەی شاڵاو دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمیسیۆن ئەوەشی چارەسەر کردووە، هەموو هاووڵاتییەکی عێراق لە هەر کوێ بێت مافی دەنگدانی دەبێت.

لە پارێزگاکانی عێراق دوو هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکرێن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تەنیا هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئەگەر پڕۆژەیاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کە ئێستا لە پەرلەمانە پەسندنەکرێت، کەرکووکیش هاوشێوەی هەرێمی کوردستان تەنیا دەنگدانی بۆ پەرلەمان تێدا دەبێت.

بەگوتەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، پرۆسەکە ئەمجارە لە عێراقدا جیاواز دەبێت چونکە دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش ئەلکترۆنییە و ماوەیەکی کەم دەخایەنێت.



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

kawa | 21/05/2018 10:48:13 ص
dastxwosh bo shekareakat
 سلێمانی نیوەی رێگایە
| 12 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مامۆستا جوتیار هەورامی | 21/05/2018 08:32:19 ص
حسبنا الله ونعم الوكيل،هەر ئەوەندە
تەرمی پیاوە ونبووەکەی دهۆک دۆزرایەوە
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 21/05/2018 07:56:25 ص
ده‌ست خۆش كاك ڕێبوار بۆ شیكردنه‌وه‌كه‌ت، به‌كورتی حه‌ز ده‌كه‌م تێبینی خۆم بخه‌مه‌ روو، له‌ عیراق و ده‌ڤه‌ری سه‌وز ئێران باڵاده‌سته‌ ئه‌وانه‌ی...
Rebwar | 21/05/2018 08:12:10 ص
Dastxosh
حیزبەكانی سلێمانی لەكوێ هەڵەیان كرد؟
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (3)
Azad Azad | 21/05/2018 07:11:24 ص
سه‌رچه‌م ته‌زویر و دزی ده‌نگ و ئاژاوه‌ی ناو ماڵی كورد و عیراق ئیتڵاعاتی ئێرانه‌ نه‌زیاد نه‌كه‌م.
30 هەزار شیعە دەنگیان بە لیستێكی مەسیحی داوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەگەر منداڵی قەڵەوتان هەیە نەریتی ژیانتان بگۆڕن! 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەگەر منداڵی قەڵەوتان هەیە نەریتی ژیانتان بگۆڕن!

رێکخراوێکی ئەڵمانی هەنگاوەکان رووندەکاتەوە زۆرتر
زۆر شوشتن زیان لە قژ دەدات 9 کاژێر لەمەو بەر |

زۆر شوشتن زیان لە قژ دەدات

قژی لوول و خاو بە راددەی جیاواز پێویستیان بە زۆرتر
تادێ کەڕووەکان زیاتر سەرسەختدەبن 10 کاژێر لەمەو بەر |

تادێ کەڕووەکان زیاتر سەرسەختدەبن

وەک مەترسییەکی جیهانی تەماشادەکرێ زۆرتر
0.297 seconds