وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پۆلیسی هەولێر: باوك و کوڕێک کوژران

لەلایەن راوچی حەسەن 12/1/2019
هادی سەلیمی، پەیامنێری رووداو لە نەخۆشخانە زانیاری زۆرتر دەخاتەڕوو

رووداو - هەولێر 

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە گەڕەکی مامزاوای هەولێر باوک و کوڕێک کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 12-1-2019 شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی مامزاوەی هەولێر روویدا، بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: "لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بە دروستی هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە".

شایەتحاڵێکی رووداوەکە، کە هاوکات دراوسێیانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە کاژێر 7:30 خولەک بۆ 8:00ـی ئێوارە روویداوە، ئەوانەیشی کوژراون باوک و کوڕن و پێشتر لەسەر کڕین و فرۆشتنی کۆتر لەگەڵ دراوسێکەیان شەڕ لەنێوانیاندا دروست ببوو".

دەشڵێت: "جگە لە کوژرانی ئەو دوو کەسە، سێ کەسی دیکەش بریندارن کە دوو لەوانە هی ماڵی کوژراوەکەن و ئەوەی دیکەش هی ماڵی بکوژەکەیە".

ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی باسکرد، کە ''مانگێک پێش ئێستا شەڕ لەنێوان هەردوو دراوسێ روویداوە و چەند کەسێکی دیکە لەنێوانیاندا برینداربوون".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تیمەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و دواتر چۆنییەتی رووداوەکە و وردەکارییەکان بڵاودەکەینەوە.



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.422 seconds