وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

كچێك لە هەولێر هەوڵی خۆكوشتن دەدات

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 12/1/2019
پۆلیسی هەولێر: هیچ شوێنێك ئەو كچە ناگرێتە خۆی
پۆلیسی هەولێر: هیچ شوێنێك ئەو كچە ناگرێتە خۆی

رووداو-هەولێر

لە شاری هەولێر كچێك کە خەڵکی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕینە هەوڵدەدات لەسەر بەرزە پردێكی پەڕینەوە خۆی بخاتە خوارەوە، بەڵام چەند كەسێك فریای دەكەون ‌و رزگاری دەكەن. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت "هەر ئەمڕۆ دووجار ئەو كچەمان گرتووە و دەیبەینە هەر شوێنێك كەس نایگرێتە خۆی".


ئەمڕۆ شەممە 12-1-2019 لە شەقامی 60 مەتری هەولێر، كچێك هەوڵدەدات لە بەرزەپردێكەوە خۆی فڕێبداتە خوارەوە و دواتر خەڵك نایەڵن ‌و رزگاری دەكەن.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو كچە كێشەی دەروونی هەیە ‌و پێشتر چەند جارێك دەستگیرمان كردووە و دواتر ئازادمان كردووە. هەر ئەمڕۆ دووجار گرتوومانە، بەڵام نازانین چی لێبكەین".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشكرد، هیچ شوێنێك ئەو كچە ناگرێتە خۆی؛ نە نەخۆشخانە ‌و نە هیچ رێكخراوێكی ژنان ‌و ئافرەتان. گوتیشی "داوا لە وەزارتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی ‌و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین چارەسەرێك بۆ ئەو ئافرەتە بدۆزنەوە، چونكە بەڕاستی بووەتە كێشەیەكی گەورە بۆ ئێمە".

شایەتحاڵێك كە ڤیدیۆی هەوڵدانی ئەو كچەی بۆ خۆكوشتن بۆ رووداو ناردووە دەڵێت، "ئەو كچە، هەمان ئەو كچەیە كە خەڵكی رانیەیە و چەندجارێك لەسەر شەقامەكان لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە".

رووداو چەندین بەرنامەی لەسەر دۆخی ئەو کچە کردووە کە دوایینیان بەرنامەی بەرپرسیار بوو. کەسوکاری کچەکە لەنێو بەرنامە پەیوەندیان کرد و گوتیان ئەو کچە تاوەکو دایکی لە ژیاندا مابوو باری دەروونی زۆر باشبوو، دوای دایکیشی لەلای برایەکی دەژیا بەڵام براکەی ئێستا دەستگیرکراوە بۆیە بەتەواوی تێکچووە و ناتوانێت لە هیچ شوێنێک بمێنێتەوە.

لەم لینکەوە بینەری بەرنامەی بەرپرسیار بە

 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.813 seconds