وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

هەشت حیزب پشتیوانییان بۆ مامۆستایانی ناڕازی راگەیاند

لەلایەن رووداو 12/2/2018
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی دڵشاد عومەر

رووداو - سلێمانی

لە شاری سلێمانی 8 حیزب بۆ شكاندنی بایکۆتی مامۆستایان کۆبوونەوە. پاشان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا یاداشتێکی سێ خاڵییان ئاراستەی حکومەت و پەرلەمان و رای گشتی کرد. هاوکات مامۆستایان بە ئەنجامدانی گردبوونەوە و بڵاوکردنەوەی راگەیێندراو جەختیان کردەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە بایکۆت. یەکێتیی مامۆستایانیش دەڵێت ئیدارەی سلێمانی لە دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان بەرپرسە.

کۆبوونەوەکە لەسەر داخوازی دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رێکخرابوو. 11 حیزب بانگهێشتکرابوون و 9 حیزب ئامادەبوون، لەنێویاندا 4 حیزبە سەرەکییەکەی باشووری کوردستان هەبوون و پشتیوانییان بۆ مامۆستایان دووپاتکردەوە.

داواکاریی حیزبەکان:

- حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی مووچەی مامۆستایان چارەسەر بکات.
- پارەی هاندانی دوو مانگی ساڵی رابردوو بەپەلە بدات و بەردەوامی هەبێت.
- پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی مووچەی مامۆستایان بکات.


مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆت ناشکێنین

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی دەستیان بە گردبوونەوە کرد و رایانگەیاند بەردەوامدەبن لە ناڕەزایی و بایکۆت، تاوەکو مووچەی تەواویان پێدەدرێت.

دواتر ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە ھەموو شێوازێک دەستوەردانی حیزبی لە ناوەندەکانی خوێندن رەتدەکەنەوە و پێیانوایە بەسیاسیکردنی کەرتی پەروەردە دەرئەنجامێکی خراپی دەبێت.

مامۆستایانی ناڕازای لە راگەیێندراوەکەیاندا جارێکی دیکە روویان لە بەغدا کردووەتەوە و دەڵێن: "جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بەزووترین کات مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بنێرێت، بەتایبەت کە ئێستا کاری لیژنەکانی وردبینی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی کۆتاییان ھاتووە". 

هەروەها مامۆستایانی ناڕازی داوا لە ھێزە سیاسییەکان دەکەن لەگەڵ دەنگی خەڵک بن و فشار لە حکومەت بکەن بۆ کۆتاییھێنان "بەو ستەمەی لە مووچەخۆرانی دەکات، نەک لە سەنگەری ستەمەوە فشار بخەنە سەر ستەملێکراوان، بە دڵنیاییشەوە، مێژوو رەحم بەو ھێزانە ناکات کە لەگەڵ ستەمدان". 

یەكێتیی مامۆستایان: ئیدارەی سلێمانی بەرپرسە لە وەستاندنی خوێندن

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت لە وەستانی خوێندن لە سنووری سلێمانی، هەموو لایەنەكان بەرپرسیارێتییان دەكەوێتە ئەستۆ، بەڵام بە پلەی یەكەم ئیدارەی سلێمانی، واتە پارێزگار‌ و ئەنجوومەنی پارێزگا.

عەبدولواحید محەممەد، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن. 

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان دەڵێت: "ئێمە وەك یەكێتیی مامۆستایان هەرگیز لەگەڵ وەستانی پرۆسەی خوێندن نەبووین ‌و درێژەدان بە‌و دۆخەش هەموو لایەك زەرەرمەند دەبین، بەهیواین لەگەڵ دابەشكردنی ئەو مووچەی ئێستا دابەشدەكرێت پرۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە".

عەبدولواحید محەممەد بەرپرسیارێتیی ئەو دۆخەی دروستبووە ‌و بووەتە هۆی وەستاندنی خوێندن، بەشێوەیەكی گشتی دەخاتە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەكان‌ و دەڵێت: "بە پلەی یەكەم ئیدارەی سلێمانی كە پارێزگار ‌و ئەنجوومەنی پارێزگایە بەرپرسارێتییان دەكەوێتە ئەستۆ ‌و حیزبەكانیش كە هەمیشە باسی پێشكەوتن دەكەن بەرپرسن، چونكە پێشكەوتن بەبێ‌ درێژەدان بە خوێندن بەدینایەت، بۆیە دەبێت هەمووو هەوڵەكان چڕبكرێنەوە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە سنووری سلێمانی".

لەدوای تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەمساڵ، لە سلێمانی و دەوروبەری بایكۆتكردن دەستی پێكردووەتەوە، تەنیا وانە بەخوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەگوترێتەوە، مامۆستایانیش بڕیاریان داوە تاوەكو مووچەی تەواو وەرنەگرن نەگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 12/2/2018
بایکوتی خویندن و داخران قوتابخانه له ژیر هه ر پاساویک خه یانه تیکی نیشتیمانی چاووپوشیلینه کراوه و بیروکه ی هه رکه س بیت و هه رحیزبیکی سیاسی له پشتی بیت غه له ته و ناره وایه و هه ر منالی فه قیر و هه ژار نه خوینه وار ده کری و عه یبه یه کی گه وره یه بو ماموستایان که پروسه ی خویندن راوه ستینن و له جیگه ی ئه وه ی تیشکی چرابن ببنه هاوکاری جه هل و تاریکی!؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 6 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.515 seconds