وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی

لەلایەن سەرتیپ عوسمان 12/2/2018
5073 ژمارەی بینین

رووداو - سلێمانی 

ئەمڕۆ دووشەممە (12-2-2018) لە کەشوهەوایەکی باراناویدا مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی گردبوونەوە. 

لەدوای تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەمساڵ، لە سلێمانی و دەوروبەری بایكۆتكردن دەستی پێكردووەتەوە، تەنیا وانە بەخوێندكارانی قۆناخی 12ی ئامادەیی دەگوترێتەوە، مامۆستایانیش بڕیاریان داوە تاوەكو مووچەی تەواو وەرنەگرن نەگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

ساڵی رابردوو 100 رۆژ پرۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی راگیرا، بەڵام دوای ئەوەی سەرجەم حیزبەكان داوایان لە مامۆستایانی خۆیان كرد بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن، هاوكات حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بڕیاری دا بۆ ماوەی شەش مانگ 100 هەزار دینار بۆ مامۆستایانی نێو شار و 150 هەزار دینار بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار وەكو هاندان خەرج بكات، پرۆسەی خوێندن دەستیپێكردەوە. 


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

0.157 seconds