وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

پێنج هەزار پارچەچەک لە هەولێر لەنێوبران

لەلایەن محەممەد شوانی 12/2/2019
13481 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە نزیکەی 10 هەزار پارچە چەکی جۆراوجۆر لەنێودەبات، بەشی هەر زۆری ئەو چەکانەش دەمانچەی تورکی و چەکی راوکردن و کڵاشینکۆفن.

ئەمڕۆ سێشەممە 12-2-2019 لە پرۆسەیەکەدا نزیکەی پێنج هەزار پارچە چەکی لەکارکەوتوو لەگەڵ ئەو چەکە بێ مۆڵەتانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، لەنێوبران. 

موقەدەم نالی، سەرۆکی لیژنەی لەنێوبردنی چەکەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەو چەکانە بە چەند قۆناخێک لەنێودەبەین لەبەرئەوەی ژمارەکەیان زۆرە. ئەمڕۆ پێنج هەزار پارچەک چەک لە شوێنێکی تایبەت لەنێوبران، هەوڵدەدەین سبەی پێنج هەزار پارچە چەکی دیکە لەنێوببەین، بەم شێوەیە ماوە ماوە لیژنەیەک پێکدەهێنین بۆ لەنێوبردنی ئەو چەکانە".

جۆری چەکەکان جیاوازن، بەشێکیان دەمانچەی تورکین، کە لە بازاڕ بە نرخێکی هەرزان دەکڕدرێت و تەنیا بۆ یەک جاریش بەکاردەهێندرێت. بەشێکی دیکەیان ئەو چەکە کڵاشینکۆفانەن کە بەشێوەیەکی دروست کارناکەن. ئەو چەکانەشی کە شیاون بۆ بەکارهێنان رادەستی وەزارەتی ناوخۆ کراون بۆ ئەوەی بەسەر دەزگا ئەمنییەکاندا دابەشبکرێن.

ئەو 10 هەزار پارچە چەکەی دەستی بەسەرداگیراوە، لە ماوەی دوو ساڵدا کۆکراوەتەوە، بڕیارە ئەو چەکانەش لە کارگەیەکی شیش لەنێوببرێن و بتوێندرێنەوە.

موقدەم نالی گوتی "لەنێوبردنی ئەو چەکانە لە چوارچێوەی بەیانی ژمارە 2ی ساڵی 2019 و بە فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆیە. ئێمە وەکو لیژنەیەکی تایبەت دەستنیشانکراین بۆ لەنێوبردنی گشت ئەو چەکانەی کە لەلایەن بنکەکانی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستیان بەسەرداگیراوە، ئەو چەکانەش کە تاوانیان پێ ئەنجامدراوە یان بەبێ مۆڵەت هەڵگیراون".

 

داڕشتنەوە: گۆڤەند مستەفا

0.172 seconds