وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەرپرسانی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەكەیان بە زۆر باش وەسف دەکەن

لەلایەن سەنگەر عەبدولڕەحمان 12/3/2016
رووداو

رووداو- هەولێر

بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جارێكی دیكە بەرامبەر یەک دانیشتن بۆئەوەی کار لەسەر کەمکردنەوەی ئەو جیاوازیانە بکەن کە حیزبەکانیان لەسەر دۆخی سیاسی باشووری کوردستان هەیانە. 

چاوەڕێ دەکرا لەڕێی مایکی دەزگاكانی راگەیاندن ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە خەڵك بگوترێت، بەڵام پێدەچێ هێشتا نە گەیشتبنە کۆتایی تونێلەکە، بۆیە پێیانوابوو جارێ زووە لەبەردم مایکەکان قسە بکەن.

ئێوارەی رۆژی شەممە 12-3-2016، هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوەیەكی دوو كاژێرییان ئەنجامدا. فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی سەرۆكایەتی شاندی حیزبەكەی دەكرد و لە د. رۆژ نووری شاوێس و مەحموود محەممەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێكهاتبوو. 

هەروەها مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەرۆكایەتی شاندی حیزبەكەی دەكرد و عومەر فەتاح و حاكم قادر، ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی تێیدا بەشداربوون.

دوای كۆبوونەوەكە فازڵ میرانی تەنیا چوار وشەی بە تۆڕی میدیایی رووداو گوت "كۆبوونەوەكە زۆر باش بوو". عومەر فەتاحیش گوتی "كۆبوونەوەكە زۆر باش بوو، بەردەوام دەبین".

پارتی و یەکێتی  لەوەدا هاوبەشن هەردووکیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ناڵێن نا، بەڵام میکانزمەکانی ئەو کاراکردنەوەیە خاڵی ناکۆکیانە، پارتی دەڵێت کاراکردنەوە بەبێ یوسف محەممەد.

بەڵام یەکێتی لەمەدا بە دڵی پارتی قسە ناکات، قسەیەک دەکەن کە بە دڵی بزووتنەوەی گۆڕانە، دەڵێن با سەرۆکی پەرلەمان بگەڕێتەوە، دوای ئەوە قسە لەسەر رێکكەوتنی نوێ بۆ دیاریکردنی دەستەیەکی نوێ یان مانەوەی ئەو دەستەیەی ئێستای سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت.
بۆ کەمکردنەوەی ئەو جیاوزییە وەک ئەندامەکەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێ، بەردەوام دەبن.

دوو رۆژ لەمەوبەریش مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا بە کادیرانی حیزبەکەی گوت " خەریکە لەگەڵ یەکێتی دەگەینە لێکتێگەیشتنێک، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەو سیغەیەی پێشتر نابێت".

ئەوە دووم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتییە لەماوەی یەک هەفتەدا، لە کۆبوونەوەی یەکەمدا ئەم لیژنەیان پێكهێنا، بە گوتەی خۆیان بێت، بەردوام دەبن تا ئەو کاتەی کۆتایی بەو قەیرانە سیاسییە دێنن.



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Farhad Karim Abas | 25/05/2017 08:31:42 ص
یەکەمی بێ رکابەرە
رووداو دەچێتە شوێنی دەرکەوتنی رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما
| 24/5/2017 | (1)
Rudawi | 25/05/2017 06:34:20 ص
Tkaya am hawala la bash englisi Rudawa blaw bkanawa. Sipas
وردەکاری کوژرانی 23 کەسی خێزانێکی کورد بە دەستی داعش
| 25/5/2017 | (1)
که ریم | 24/05/2017 09:49:29 م
1. پیش هه مو شتیک هاوراتم که ئه مریکا یان هه ر ولاتیکی دیکه راسته وخو رولیان هه بوبی.به لام شتیکی دیکه ش هه یه ؛ ئه مریکا دوای روخانی به عس ، رولیکی...
Azad Azad | 24/05/2017 10:37:28 م
واقعی ئه‌مرۆ و مێژووی ١٩١٦زۆر زۆر جیاوازه‌ له‌ دارشتن و پیلان و سیاسه‌ت و ململانه‌ی زل هێزه‌كانی جهان.....!!! كاك مه‌جید هیچ پیلانێگیش نه‌بۆ بۆ...
قەیرانی سووریا و چارەنووسی هەرێمی كوردستان
| 24/5/2017 | (4)
کرێکار | 24/05/2017 08:26:49 م
زۆر کەمن ئەو کەسانەی بەڕاستی دەستی نوسینیان هەیە،ئەم بەڕێزە یەکێکە لەو کەسانەی کەبەڕاستی ئەم وتارەی خوان نوسیوە نەک لەبەر ئەوەی وتارەکەی لەسەر...
چی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا نامرێ؟
| 22/5/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئیگزیمای پێستی منداڵ چییە؟ 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئیگزیمای پێستی منداڵ چییە؟

لە کوردەواریدا پێیدەگوترێ (وشکە بیرۆ) زۆرتر
هێزەکانی هەسەدە: کۆنترۆڵکردنەوەی بەنداوی ئازادیی رەققە نزیکە 6 کاژێر لەمەو بەر |

هێزەکانی هەسەدە: کۆنترۆڵکردنەوەی بەنداوی ئازادیی رەققە نزیکە

سێیەم گەورەترین بەداوی سووریایە زۆرتر
حەشدی شەعبی: گوندی کۆچۆمان رادەستی ئێزدییەکان کردەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

حەشدی شەعبی: گوندی کۆچۆمان رادەستی ئێزدییەکان کردەوە

هەزار و 300 کەسی تێدا شەهیدکران زۆرتر
0.25 seconds