وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پۆلیسی هەولێر شوێنی فەرهاد پیرباڵ ئاشکرادەکات

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 12/3/2018
کۆنگرەی رۆژنامەڤانی عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر

رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، باری دەروونی فەرهاد پیرباڵ "تێکچووە"، بەو هۆیەوە لەسەر داوای بنەماڵەکەی خۆی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و دەستگیرکراوە.

سەبارەت بە شوێنی د. فەرهاد پیرباڵ، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا لە هەولێر دەستگیرکرا، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا روونکردنەوەی دا.

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دەستگیرکردنی فەرهاد پیرباڵ بە مانای تۆڵەکردنەوە نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە جارێکی دیکە باری دەروونی جێگیربکرێت.

عەبدولخالق تەڵعەت  گوتی "ماوەیەکی یەکجار زۆرە دکتۆر فەرهاد پیرباڵ باری دەروونی تێکچووە، پێویستە ئەو رێکارەی لە بەرامبەری دەگیرێتەبەر بە سزا سەیرنەکرێت. ئەو دەبێ لە شوێنێک دابنرێت، ئێمەش ئێستا لە شوێنێکمان داناوە و دکتۆری پسپۆری بۆ دادەنێین".

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر گوتیشی "لەسەر داوای بنەماڵەکەی خۆی دوای ئەوەی سکاڵا تۆمارکرا، بەپێی ماددەی 226، ئێستا لە ژوورێک دانراوە؛ بۆ ئەوەی هەم کارە یاساییەکان بکەین، هەمیش پزیشکی بۆ بێنین. دەمانەوێ لە رێگای ئەو پزیشکەوە جارێکی دیکە چارەسەری بۆ بکرێت و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵگە و وەکو مامۆستایەک وانە بڵێتەوە".

هەر ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی "43 تاوانباری لەسەر 24 تاوان" لە شاری هەولێر راگەیاند. هاوکات پلانی هێزە ئەمنییەکانی بۆ یادەکانی ئادار و سێ رۆژی نەورۆز ئاشکراکرد.

عەبدولخالق تەڵعەت رایگەیاند "بە هەوڵ و توانای هێزە ئەمنییەکان توانراوە لەسەر 24 تاوان 43 تاوانبار دەستگیربکرێن، کە سەرجەم ئەو تاوانانە جۆراوجۆرن، لەوانە دزی، کوشتن، دەستدرێژیکردن و ساختەکاری".

عەبدولخالق تەڵعەت دەشڵێت "زۆربەی تاوانەکانیش لەناو شاری هەولێر بوون، کە سەرجەمیان دزی ماڵەکانن. چەند تاوانێکیشیان دزینی ئۆتۆمبێلە، ئۆتۆمبێلەکانیشیان رەوانەی سێ شوێن کردووە ئەوانیش رانیە، قەڵادزێ و سۆران بووە. توانراوە چەند ئۆتۆمبێلێک بگەڕێندرێتەوە".

سەبارەت بە تاوانەکانی کوشتن، عەبدولخالق تەڵعەت گوتی "ئافرەتێک بەناوی (بێلان) کە لەلایەن چەند کەس و هاوڕێیەکی خۆیەوە دەکوژرێت و تەرمەکەی فڕێدەدرێت، دوای لێکۆڵینەوە و پێکهێنانی لیژنە بۆ بەدواداچوونی رووداوەکە، توانرا چەند تاوانبارێک ناسنامەکەیان بناسرێت و دوو لەو تاوانبارانەش دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیان داناوە".

پێداچوونەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| دوێنێ کاژێر 02:15 | (3)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| 20/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە دوێنێ کاژێر 10:00 |

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە

گوماندەکرێت جۆرێکی تۆمارنەکراوبێت و لەجیهاندا زۆرتر
لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ دوێنێ کاژێر 12:08 |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ دوێنێ کاژێر 11:25 |

پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ

پرۆگرامێکی ئاسان بۆ نەخۆشەکانی دادەنێ زۆرتر
0.39 seconds