وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزی کنگرکردن لە کوردستان

لەلایەن سەرتیپ عوسمان 12/3/2018
16531 ژمارەی بینین

رووداو - شارەزوور

لە دەشتی شارەزوور رۆژانە نزیکەى هەزار کەس لەنێو دۆڵ و چیاکان بژێویى خۆیان لەژێر خاکدا دەردەهێنن و سوود لەو ماوە کورتە وەردەگرن کە کنگرى تێدا لەدایک دەبێت.


ئەو کەسانەى بژێویان لەسەر هەڵکەندنی کنگرە، پارەیەکى کەمیان دەستکەوێت، چونکە ئەمساڵ بەهۆى بەردەوامیى قەرانى دارایى دوو هێندەى ساڵانى رابردوو، خەڵک بۆ بژێویى روو لەو ناوچانە دەکەن، کە کنگرى تێدایە.

پێگەیشتنى کنگر پەیوەندیى بە رێژەى بارانبارین و کەشوهەواوە هەیە، لە ناوچە گەرمەکان زوو سەردەردەهێنێت و زوویش پیر دەبێت،  بەڵام لە ناوچە کوێستانییەکان تا نیوەى مانگى چوار دەمێنێت.

کڕیاران لە دامێنى چیاکەدا لە چاوەڕوانیى گەڕانەوەى ئەو کەسانەدان کە سەرقاڵى کنگر هەڵکەندن و دەیانەوێ بە نرخێکى گونجاو زۆرترین بەرهەم کۆ بکەنەوە.

بەهارى کوردستان لەگەڵ خۆیدا ژمارەیەک بەرهەمى گیایى لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و خەڵکانێکى زۆریش بەتاسەوە چاوەڕێى دەکەن.


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 


0.344 seconds