وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

سەقامگیریی سیاسیی لە وڵات لە بەرژەوەندی كێدایە؟

لەلایەن ئەركان رەشید مەعرووف 12/3/2018
ئەركان رەشید
ئەركان رەشید

زۆرن ئەو فەیلەسووف و بیرمەندانەی لەسەر سەقامگیریی سیاسیی قسەیان كردووە، چ لەنێو بیرمەندە ئیسلامییەكاندا بێت وەك ئیبن سینا و غەزالی و ئیبن خەلدوون، یاخود لەنێو بیرمەندە رۆژئاواییەكاندا بێت، ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی چەندەها رێچكە و قوتابخانە، هەر قوتابخانەیەكیش جۆرێك لە تێڕوانینی بۆ سەقامگیریی سیاسیی هەیە، جا چ لە رووانگەی بەدەستهێنانی بێت، یاخود لە رووانگەی هۆكاری لەدەستدانی بێت، یاخود بۆ پارێزگاریكردن لێی، بۆیە لەبەر هەستیاری بابەتەكە نابینین هەمویان كۆكبن لەسەر یەك پێناسە بۆ دەستەواژەی(سەقامگیریی سیاسیی).

ئەوەی ئێمە مەبەستمانە لەم نووسینە كورتەدا بیخەینە بەردەست خوێنەری بەڕێز، بەدەر لە قووڵبوونەوە و شۆڕبوونەوە بۆ نێو بیروبۆچوونی بیرمەندەكان و پێداگرتن لەسەر بیرێك لەسەر حیسابی بیرێكی دیکە ئەوەیە (كاتێک سەقامگیریی سیاسیی لە وڵاتدا نامێنێت یاخود دەكەوێتە بەر هەڕەشەی تیاچوون، كێ زیاتر لەنێودەچێ و كۆتایی پێدێت؟ حاكم و فەرمانڕەوا یاخود گەل و هاووڵاتی؟ 

گومانی تێدانییە لەژێر سێبەری سەقامگیریی سیاسیدا وڵات بەرەو پێشكەوتن و پەرەسەندن دەچێت و هەنگاودەنێ، كۆمەڵانی خەڵك لەژێر ناونیشانی جیاوازدا چ ئایینی بێت یان نەتەوەیی بێت یان مەزهەبی بێت، بەدووردەبن لە پێداكێشان و هەموو ئەرك و مافی خۆیان دیاردەبێت و تواناكان هەموو رێكدەخرێن بۆ بەدەستهێنانی ژیانێكی پڕ لە كەرامەت و ئابڕومەندانە، وەكو كورد دەڵێت ( وڵات دەبێت بە ماستی مەیو) فەرمانڕەوا بەهۆی ئەوەی تاڕادەیەكی باش دادپەروەر بووە، بە ئەندازەی دادپەروەریی خۆی شەرعییەت لە خەڵكەوە وەردەگرێت، لەهەمانكاتدا شان بە شانی شەرعییەت پشتیشی دەگرن و لە رۆژانی تەنگانەدا دەستی لێ بەرنادەن تا گورگ بیخوات، چونكە سەبارەت بە فەرمانڕەوا تەنیا بەس نییە شەرعییەت لە چوارچێوەی پرۆسەیەكی وەك هەڵبژاردندا بەدەستبهێنێت، بەڵكو شەرعییەت بۆ ئەنجامدانی كارە نەك بۆ بەردەوامبوون لەسەر كورسی دەسەڵات، جا لێرەدا كاتێ ناهاوسەنگی دەكەوێتە نێوان بەڵێنەکانی فەرمانڕەوا بە خەڵك و رێژەی ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی بەڵێنەکانی، بە ئەندازەی ئەو بۆ شاییە وڵات لە ناسەقامگیریی سیاسیدا نزیكدەكاتەوە، بۆیە دەستگرتن بە شەرعییەتێكی وشكەوە لەلایەن فەرمانڕەوا بەبێ كاركردن لەسەر بەدەمەوەچوونی داواكاریی هاووڵاتییان جۆرێكە لە بێعەقڵی سیاسی كە كۆتاییەكەی بە لەنێوچوونی خۆی دەبێت، ئینجا دوور بێت یان نزیك.

بۆیە ئەگەر سەیری مێژووی گەلان بكەیت، لە ئەنجامی نەبوونی سەقامگیریی سیاسیدا راستە هەرەج و مەرەج و پشێوی بۆ ماوەیەك باڵ بەسەر ژیانی خەڵكدا دەکێشێت، بەڵام لە كۆتاییدا ئەو چینەی فەرمانڕەوا رۆشتوون و گەل و هاووڵاتی لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە، بۆیە لەڕاستیدا سەقامگیریی سیاسیی و بەدەستهێنانی هۆكارەكانی و پارێزگاری لێكردنی، پێویستە داوایەكی فەرمانڕەوا و حیزبە دەسەڵاتدارەكان بێت پێشئەوەی داوای شەقام و كۆمەڵگە بێت، هەمیشە وابووە ئەوەی رۆشتووە فەرمانڕەوا و دەستوپێوەندەکەی بووە، ئەوەی ماوەتەوەش رەشوڕوت و جەماوەر بووە. 

لێرەوە پێویستە فەرمانڕەوا ژیربێت و سەقامگیری سیاسی بە پارەوپول بكڕێت و بەخیل نەبێت لە خەرجكردنی توانای ماددی خۆی بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیریی ساسیی لە وڵاتدا، نەك پارەوپول لە داپڵۆسین و كپكردنی دەنگی خەڵكی بەکاربهێنێت. نەبیستنی دەنگی خەڵك مانای وانییە خەڵك دەنگی لێوە نایە، بەڵكو ئەوە فەرمانڕەوایە گوێی خۆی ئاخنیوە و شت نابیستێ، یان دەوروبەرەكەی بەهەشتی درۆینەی بۆ دەگوازنەوە كە دونیا ماستی مەیوە،  لە زووشەوە قورئانی پیرۆز ئەم رێسا گەورەیەی  بۆ جێگیركردووین  كە دەفەرموێ ( وسكنتم فی مساكن الژین ڤلموا أنفسهم وتبین لكم كیف فعلنا بهم وچربنا لكم الامپال ) ابراهیم 45-46.

کۆمێنتەکان

 
سید عبیداله رحمن | 12/3/2018
جا برای به ریزم دوای ده سخوشی و داوای سلامه تیتان له خوا ئه گه ر پیت وابی ده کری سه قامگیری سیاسی به پاره و پول بکردریت ؟ خو حکوومه تی کوردستان له حه موو حکوومه ته کانی ناوچه که زیاتر بو ئه م سه قامگیریه پاره ی ته رخان کرد و هیچ له چه ریه کی به خه رج نه دا ؟ روژیک چوومه هه ولیربو سه ره خوشی له م مزگه وته بچووکه زیاتر له 25 که س به مشه مووچه و پاره ی له حکوومه ت وه رده گرت ، پیم سه یر بو! چوومه چه ند ناوه ند و دامووده زگای میری و خانه قا و ریکخراوی کومه لگای مه ده نی و....کوره خو بو کپ کردنی ده نگی خه لک و به ناو سه قامگیری ئاویان له ئاوه روویه ده رکردووه !؟ ده لین له نزیک شاری مه هاباد و له محالی یه خته پی گوندیک هه بوو به نیوی "یالاوه " به 20 ئاغا و به گ 2 ره عیه تیان هه بوو؟! ئیستاکی ئیسبات بووه به بلاوکردنه وه ی پاره و ده سئاواله یی ده سه لات نه ک سه قامگیری نایه ته دی به لکه م له وانه پاره داربوونی خیرای خه لک ببیته هوی ناسه قامگیری و شورش و ئینقیلاب؟! ده لین یه کیک له هویه کانی که وتنی حه مه ره زا شای ئیران و شورشی ئیسلامی ئیران ده وله مه ند بوونی زور خیرای خه لکی ئیران بوو له دوای ئه وه ی له شه ری عه ره ب و ئیسراییل دا عه ره به کان شیره نه وتیه کانیان به ست و ئیران توانی به میلیاردان دولار داهات وه ده س بینی و هه رئه و ده میش راویژکاریکی بیانی به شای گوتبوو که ئه م پاره زوره مه ده ده س خه لک لیت هه لده گه رینه وه !من خوم گویم لیبوو شا گوتی پاره ی خویانه چی لیده که ن با بیکه ن ! و دیتمان چیانکرد!؟ به لی پیتان وایه بو بزوتنه وه ی گوران وا زوو وه ک کارگ هه لتوقی ؟ ئابراهام مازلو باسی زنجیره نیازو داواکاریه کانی ئینسان ده کا و ده لی هه ر ویست و نیاز و داواکاریه ک که به جی دی نیاز و داوایه کی دیکه سه رهه لده دا هه ر بویه زور له ریژیمه سه ره روکان بو مانه وه یان خه لک برسی راده گرن هه تا برسیه تی و نیاز به تیر بوونی گه ده نه هیلی خه لک داوای ماف وئازادی بکاتن!زور له حکوومه ته کان بو مه رامی تایبه ت و خوسه پاندن و له ژیرپینان و پیشیلکردنی یاسا وده مکوتکردنی نه یاره کانیان ناسه قامگیری ده سکردیش دروست ده که ن.
نیشانەکردن : سەقامگیریی سیاسیی
781 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 11 کاژێر لەمەو بەر |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
 ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە دوێنێ کاژێر 02:55 |

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

د. تۆماس کلاک: نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، زۆرتر
 نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە 10/12/2018 |

نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە مانگی داهاتوو دەستبەکارکردن لە نەخۆشخانەکە زۆرتر
0.406 seconds