وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پێنج بڕیار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە

لەلایەن راوچی حەسەن 12/7/2018
کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، وێنە؛ بڕیار نامیق
کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، وێنە؛ بڕیار نامیق

رووداو - هەولێر 

دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەیان، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان راگه‌یێنداروێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایدەگەیێنێت، بەهیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ پاساوێکدا لێناگەڕێین بزووتنەوەی گۆڕان لە پرەنسیپ و ئامانجە نەگۆڕەکانی لابدات و مافی ئەوەشمان نییە.


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-7-2018، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان  کۆبوونه‌وه‌ی خۆی تایبه‌ت به‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ 12ـی ئایاری 2018، ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و کاروباری رێکخراوه‌یی بزووتنەوە‌ی گۆڕان ئه‌نجامدا و چەند بڕیارێکیدا. 

لە یەکێک لە بڕیارەکان وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئاماژە بەوەکراوە کە، جڤاتی نیشتمانی دامەزراوەی سەرکردایەتی بوارەکانی کاری سیاسی، رێکخراوەیی، کارگێڕیی، دارایی و میدیایی بزووتنەوەی گۆڕانە و لەسەر ئەو بنەمایە و لە رێگەی ئۆرگانە جیاجیاکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە کار و دەسەڵاتەکانی ناوخۆی گۆڕان رێکدەخاتەوە. 

لە یەکێکی دیکە لە خاڵەکاندا لەبارەی دروستکردنی هاوپەیمانییەتی هاتووە، بزووتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی پێشنیازێکی چڕوپڕدا درێژە بە هەنگاوەکانی دەدات، بۆ ئەنجامدانی هاوپەیمانێتییەکی فراوان تا دروستکردنی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە نێوان ئەو هێزانەدا کە لەبەرەی خەڵکن.

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌:
هاونیشتیمانیانی به‌رێز
ده‌نگده‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی به‌ڕێزی گۆڕان


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌12-7-2018 جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبوونه‌وه‌ی خۆی تایبه‌ت به‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ 12ی ئایاری 2018، ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و کاروباری رێکخراوه‌یی بزووتنەوە‌ی گۆڕان ئه‌نجامدا.

په‌یوه‌ست به‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بزووتنەوه‌ی گۆڕان له‌ ئێواره‌ی رۆژی ده‌نگدانه‌وه‌ هاووڵاتیانی له‌ ئه‌نجامدانی ته‌زویر و دزینی رێکخراو و فراوانی ده‌نگی خه‌ڵك ئاگادارکرده‌وه‌. بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگی هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ حیزبه‌ هاوپه‌یمانه‌کانمان له‌ کۆمیسیۆن و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و دادگای فیدراڵی عێراق، بە رێگای دیپلۆماسی و سیاسی و یاسایی هەموو بژاردەکان گیرانە بەر و بەردەوامین. لەکاتی ئاشکراکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵوێستی خۆمان بۆ رای گشتی دەخەینەڕو.

بە راشکاوی دەڵێین: بۆچۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ هێزەکانی ناوخۆ کە دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن، دوو رێگامان لە بەردەمدایە: یان تەسلیمبون و قبوڵکردنی ستەم و پاشکۆیەتی یان بەردەوامی لە خەبات و تێکۆشان، بزوتنەوەی گۆڕان بە پشتیوانی گەلەکەمان هەمیشە رێگای دوەم هەڵدەبژێرێت. لەبەردەم پیلان و گوشاری هێزە خۆسەپێن و تەزویرچیەکان بەو پەڕی ئیرادەوە دەوەستێتەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا بڕیار درا:

یەکەم: جڤاتی نیشتیمانی دامەزراوەی سەرکردایەتی بوارەکانی کاری سیاسی، رێکخراوەیی، کارگێریی، دارایی و میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانەو لە سەر ئەو بنەمایە و، لە رێگەی ئۆرگانە جیاجیاکانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە کارو دەسەڵاتەکانی ناوخۆی گۆڕان رێک دەخاتەوە. 

دووەم: بۆ وەرگرتنی راوو سەرنج و پێشنیازی هەڵسوڕاوانی گۆڕان لەسەر کۆی پرسەکان، لە زووترین کاتدا بەپێی دەستووری بزوتنەوەی گۆڕان، کۆنفرانسی پارێزگاکان بە ئامادەبونی هەڵسوڕاوانی هەموو ناوچەکان، لە هەولێرو سلێمانی وهەڵەبجەو دهۆک و کەرکوک بەڕێوە دەچێت.

سێیەم: بەئامانجی نوێبونەوە و زیاتر رێکخستنەوەو تۆکمەکردنی پرۆسەی بڕیارو بەڕێوەبردن لەگۆڕاندا، راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕان لە هەموو ئۆرگانەکاندا دەستپێدەکات و تەواوی پۆستەکان بۆ گۆڕانکاری کراوە دەبن. هەر پاش ئەوەش لە نزیکترین کاتدا دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان ئەنجام دەدرێت.

چوارەم: پێکهێنانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ ئامادەکاری هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

پێنجەم: بزوتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی پێشنیازێکی چڕوپڕدا درێژە بە هەنگاوەکانی دەدات، بۆ ئەنجامدانی هاوپەیمانێتیەکی فراوان تا دروستکردنی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە نێوان ئەو هێزانەدا کە لەبەرەی خەڵکن.

گۆڕانخوازان دڵنیا دەکەینەوە ئیرادەی تەواومان هەیە بۆ چارەسەری گرفتەکان و بەهیچ شێوەیەک و لە ژێر هیچ پاساوێکدا لێناگەڕێین بزوتنەوەی گۆڕان لە پرنسیپ و ئامانجە نەگۆڕەکانی لابدات و مافی ئەوەشمان نیە. هەروەها دەمانەوێت زۆر سوپاسی خەمخۆری یەك بە یەکی هەڵسوڕاوانی گۆڕان بۆ بزوتنەوەکەی خۆیان و رێبازی نەوشیروان مستەفا بکەین و وەک هەمیشە ئێوە کۆڵەکەی سەرەکی هێز و بەردەوامبوونی بزوتنەوەی گۆڕانن.

زۆرسوپاسی ئەو رۆشنیرو نوسەرو کەسانە دەکەین کە لەدڵسۆزیان بۆپرۆسەی دیموکراسی و ئەو پرنسیپانەی کە گۆڕانیان لەسەر بنیاتنراوە، رەخنەی جدی و بنیاتنەرمان لێدەگرن، ئێمە پشتیوانی رابردوی ئێوەمان لە بزوتنەوەی گۆڕان لەبەر چاوەو دڵنیاتان دەکەین رەخنەکانی ئێستاشتان بە هەند وەردەگرین.

هاوکات داوا لەهاوڵاتیانی کوردستان دەکەین، خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان ئامادە بکەن و، هەر لە ئێستاوە بڕۆن بۆ دۆزینەوەو نوێکردنەوەی ناوەکانیان. لەوە ئاگاداربن دەسەڵات و ناحەزانی ئەم گەل و نیشتیمانە بە هەموو جۆرێک کار دەکەن بۆ بێهیواکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن، باشترین و بەهێزترین وەڵام بۆ بەتاڵکردنەوەی پیلانی بێهیواکردن و دەستەمۆکردنی گەلەکەمان، بەشداریی فراوانە لە هەڵبژاردنەکاندا. بە لە بەرچاوگرتنی ئەزمون و تاکتیکی هێزە تەزویرچیەکان، لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هەموو رێگایەک دەگرینە بەر بۆ رێگری لە ساختەکاری.

بەڵێن دەدەین وەك رۆژی یەکەم لە ئێستا و ئایندەدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خەڵک و پرنسیپەکانی گۆڕان بەردەوام دەبین.

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان
١٢ی ٧ی ٢٠١٨


کۆمێنتەکان

 
شاهان مصطفى | 13/7/2018
به‌پی ى بۆچونه‌ سیاسیه‌كان و لیكدانووه‌ لۆژیكیه‌كان ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌و هه‌له‌ كوشندانه‌ى له‌ چه‌ند ویستگه‌یه‌كى له‌دواى دروسبونیوه‌ كه‌وا ئه‌نجامى داون .، پی ناچى روو له‌ به‌رفراوانى زیاتر هه‌نگاو بنین له‌مه‌ودوا .. بیرۆكه‌ راسته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا به‌ره‌و پوكانه‌وه‌ى جه‌رك بر ئاراسته‌ى گرتوه‌ . بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ر له‌هه‌لبژاردن چه‌ند ده‌سته‌و تاقمیك له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ بینه‌ ده‌وه‌و وه‌ له‌ پله‌به‌ندیش ببنه‌ هیزی چواره‌م له‌ كوردستان .

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 10 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.437 seconds