وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

رووداو وردەکاری وازهێنانی سێ سەرکردەی گۆڕان لەکارەکانیان بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ئەرکان عەلی 12/7/2018
قادری حاجی عەلی ، عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک و عوسمان حاجی عەلی

رووداو-سلێمانی

لە حەوت كاژێر كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان گەورەترین بڕیارێك كەتێیدا درابێت، بەستنی دووەم كۆنگرەی نیشتمانی بزووتنەوەكەیە كە بەپێی زانیارییەكانی رووداو، راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەكانی كوردستان گرێی دەدەن. سێ سەرکردەی بزووتنەوەکەش نیگەرانن و پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش دەڵێت، دەبێت گوێ‌ لە داواكاری و سەرنجەكانیان بگیرێت.


لە راگەیێندراوی کۆتایی جڤاتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی بەستنی کۆنگرەی بزووتنەوەکەوە هاتووە، بەئامانجی نوێبونەوە و زیاتر رێکخستنەوەو تۆکمەکردنی پرۆسەی بڕیارو بەڕێوەبردن لەگۆڕاندا، راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕان لە هەموو ئۆرگانەکاندا دەستپێدەکات و تەواوی پۆستەکان بۆ گۆڕانکاری کراوە دەبن. هەر پاش ئەوەش لە نزیکترین کاتدا دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان ئەنجام دەدرێت.

ئەم بڕیارە زۆرتر گوشاری ئەو كەسانەی پێوە دیارە كە دوومانگە لە بزووتنەوەكە نیگەرانن و لەماڵەوە دانیشتوون، لەنێویاندا قادری حاجی عەلی، عوسمانی حاجی مەحموود و عەبدوڵا كوێخا موبارەك كە سێ‌ سەركردەی خاوەن لایەنگرەكانی گۆڕانن. ئەندامانی جڤات پێیان باشبووە هەر چۆنێك بێت، نابێت رێگەبدرێت ئەو زویربووانە، دەستبەرداری گردەكە بن.

شاخەوان رەئوف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو برادەرانە هەندێك تێبینییان هەیە و خۆیان خاوەنی گۆڕانن، بۆیە دەشگەڕێنەوە بۆ ناومان. بەڵام ئەمڕۆ كۆبوونەوە تایبەت نەبووە بەو پرسە".

گلەیی سەركردەكانی گۆڕان، لەسێ بواردایە وەك دەڵێن ناڕوونی داهات و خەرجی گۆڕان، لاوازی رۆڵی رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن، دەستبەسەرداگرتنی راگەیاندنەكانی بزووتنەوەكە لەلایەن یەك تاقمی بچووكەوە.

شیركۆ حەمە ئەمین، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو برادەرانەی كە زیز بوون هەموو كەس شاهیدە كە چەند پاك و گرنگن بۆ گۆڕان، بۆیە دەبێت گوێ‌ لە داواكاری و سەرنجەكانیان بگیرێت".

رووداو زانیویەتی، چەند رۆژێك پێشتر عومەری سەید عەلی، مستەفای سەیدقادر و جەلال جەوهەر سەردانی ناڕازییەكانیان كردووە، بەڵام ئەنجامی سەردانەكیان بڕوای لای ئەوان دروست نەكردووە بگەڕێنەوە بۆ سەر كارەكانیان.

قادر حاجی عەلی، خاوەن پێگەیەكی فروانی لایەنگرانی گۆڕانە لەناو شاری سلێمانی، عوسمان حاجی مەحموود لە سنووری گەرمیان بە بڕبڕەی پشتی گۆڕان ناودەبرێت، عەبدوڵای كوێخا موبارەكیش لە دەڤەری چەمچەماڵ بەهەزاران لایەنگری هەیە و دوورکەوتنەوەی ئەو کەسایەتییانە بەلای لایەنگرانی گۆڕانەوە گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ بزووتنەوەکە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

KGHD | 22/07/2018 10:43:16 ص
هه ولير له فرمان بران هه ستمان بي كرد زؤر به به هيزيش بوو ما شاء الله
Mohammadi | 22/07/2018 01:52:59 م
ئه مه هه مووی درۆیه هیچی بومه له رزه نیه. کۆماری ئیسلامی له ژێر زه وی بۆمبی ناوه کی تاقی ئه کاته وه و بۆ کوردستانی باشور یه تی . له پاش هه ڵبژاردنی...
بوومەلەرزە رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
Sya | 22/07/2018 11:20:58 ص
ئةوة مةسيحي بواية يان موسلمان نةبواية ئيستا مةدالياي ريزلينانيان لة مل ئةكرد...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (2)
Azad Azad | 17/07/2018 03:34:40 م
به‌ڕێزان له‌وه‌ ختیا له‌ وڵاتێك ئه‌وروپا بوم وه‌ر كێر بۆم بانگیان كردم بۆ زه‌لامێك ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ نوسه‌ره‌ و داوای ناس نامه‌ی نوسه‌ری...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:38:23 م
جوان جوان فرۆشتیان ، زۆر به هه‌ رزان .
دەستهەڵگرتن لە بەغدا و زامنكردنی كەركووك
| 17/7/2018 | (2)
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:31:04 م
ئه مریکا وه کو جاشی هه‌ رزان ته ماشای کورد ئه کات ، کورد له ڕۆژ ئاواش هه‌ ر جاشی هه‌ رزان فرۆشن ، حه ق نیه پێشمه رگه به کوشت بده ن ...له پێناوی...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت 15 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت

بە گەورەترین کۆنفرانسی زانستی تەندروستی لە زۆرتر
ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە 20 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە

ڤیتامین دی بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست زۆرتر
خواردنی هێلکە  تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە دوێنێ کاژێر 01:08 |

خواردنی هێلکە تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

هێلکەی کوڵاو سوودەکانی زۆرتن زۆرتر
0.594 seconds