وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ‌و پارتی دواخرا

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 12/7/2018
گوتەبێژی یەکێتی: ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ بکەین

رووداو - هەولێر

بڕیار بوو ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 12-7-2018) هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ‌و پارتی لە شاری هەولێر كۆببنەوە، بەڵام وەكو گوتەبێژی یەكێتی دەڵێ "كۆبوونەوەكەمان دواخرا".

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ پارتی دواخرا، بەدیاریکراوی دیارنییە دواخستنەکە بۆ کەیە، بەڵام هەر دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو".

گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باسی لەوەشكرد، ئەوان مەبەستیانە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان لەسەر پرسی چوونی كورد بۆ بەغدا ‌و پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق كۆببنەوە، بەڵام بەشێك لەو لایەنانە رایانگەیاندووە، تاوەكو ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان یەكلایی نەبێتەوە ئامادەنین لەگەڵ هیچ لایەك دابنیشن. 

گوتەبێژی یەكێتی گوتیشی "لەسەر پرسی چوونە بەغدا ‌و دروستبوونی كۆدەنگی كورد لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، ئێمە ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنە براوەكان كۆببینەوە".

پێشتر یەكێتی ‌و پارتی لەسەر ئەوە رێككەوتوون: بە شاندێكی هاوبەش بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی ئاییندەی عێراق بڕۆنە بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەكیان داوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا شاندی هاوپەیمانیی فەتح، دەوڵەتی یاسا و سائیروون هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتووشدا شاندی لایەنەکانی دیکە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق سەردانی هەولێر بکەن.

پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو حیزب، لە ژمارەی کورسیدا یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق و بەتەنها  25 کورسی بەدەستهیناوە، یەکێتیش 18 کورسی بەدەستهێناوە. هەرچەندە ئەو دوو لایەنە لە رێگەی یەکێتییەوە هەوڵیانداوە لایەنە کوردییەکانی دیکە قایل بکەن بەشداری لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت بکەن، بەڵام ئەو لایەنانە رەتیانکردووەتەوە بەشداریبکەن.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خاوێنکەرەوەکانی ماڵ دەبنەهۆی قەڵەوی! 5 کاژێر لەمەو بەر |

خاوێنکەرەوەکانی ماڵ دەبنەهۆی قەڵەوی!

باڵانسی میکرۆبیی جەستە دەشیوێنێ زۆرتر
منداڵپارێزی جیهانیی: نەوەیەک لە منداڵانی یەمەن لە مەترسی مردندان 8 کاژێر لەمەو بەر |

منداڵپارێزی جیهانیی: نەوەیەک لە منداڵانی یەمەن لە مەترسی مردندان

منداڵەکان هێندە لاواز و بێهێزن، چیدیکە توانای زۆرتر
 جگەرەکێشان مەترسیی تووشبوون بە خەڵەفان زیاددەکات 8 کاژێر لەمەو بەر |

جگەرەکێشان مەترسیی تووشبوون بە خەڵەفان زیاددەکات

ئەوانەی جگەرەناکێشن تووشبوونیان بە خەڵەفان زۆرتر
0.406 seconds