وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بڕیاریدا لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە

لەلایەن هاوکار یاسین 12/8/2017
کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، فۆتۆ: بڕیار نامیق
کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، فۆتۆ: بڕیار نامیق

رووداو - سلێمانی

جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی رەتناکاتەوە و داوای‌ دیاریكردنی‌ "سه‌قفی‌ زه‌مه‌نی"‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ‌ده‌كات. هاوکات داوای دواخستنی گشتپرسی دەکات تاوەکو ئەو کاتەی "کۆدەنگی نیشتمانی" لەسەر دەبێت.

دوای نزیکەی حەوت کاژێر، کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی بززوتنەوەی گۆڕان کۆتاییهات و پاش کەمێکی دیکە راگەیێندراوێک سەبارەت بە بڕیارەکانی ئەمڕۆی بڵاودەکاتەوە.

شێروان ئیبراهیم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا بڕیاردرا لەگەڵ پارتی کۆببینەوە".

شێروان ئیبراهیم دەڵێت، گۆڕان پاکێجێکی سیاسیی نوێی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتیدا تاوتووێی بکات. دەشڵێت "ئەگەر لەسەر پاکێجە سیاسییەکەی گۆڕان رێکبکەوین، پەرلەمان کارا دەکرێتەوە و یاسا بۆ گشتپرسی دەردەکات".

شێروان ئیبراهیم گوتیشی "گۆڕان داوای دواخستنی گشتپرسی دەکات تاوەکو ئەو کاتەی کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر دەبێت".

کاژێر (10)ی ئەمڕۆ (شەممە 12-8-2017)، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی لە مەکۆی سەرەکی کۆبووەوەی دەستپێکرد و کاژێر 5:30 خولەکی ئێوارە کۆبونەووەکە کۆتاییهات.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Haval | 12/12/2017 06:50:38 ص
سەرەتا دەست خۆش بۆ ووتارەکەت من دەمەوێت بڵێم سەرکردایەتی کوردستان هەڵەیەکی زۆر کوشندە دەکەن گەر بیانەوێت بچن کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەن...
khoshi tahir | 12/12/2017 11:52:49 ص
زۆر راستە ، دەست خۆش
قوباد قەوماندی!
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (2)
نةناسراو | 12/12/2017 11:48:58 ص
ناراستن پارة هةية من زانياري وردم هةية گةر دةتةوئت برؤ لة تويتةر سةيري tanker trackersبكة بةندةرئ جةيهاني توركيا ١٢ مليون بةرميل نةوتي كوردستان لئ...
 حکومەت چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکات
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Sardar | 10/12/2017 06:40:06 م
ئەم کاتەتان باش.پێش هەموشتێک.سەرونەوازش بۆشەهیدان کوردستان دائەنوێنم،،،،،، وەرونکردنەوەیەکی پچوکم بۆ جنابی عبادی کەبۆتە یاریەک کە چەندین سەرکردێەی...
Awat | 12/12/2017 07:33:19 ص
ئيشيان بة كورد نةماوة بوية ئةلين هه لةى جابة كورد هةروا بى بةرنامةوبى دلسوز بووة نابى كلةى لة عةبادى بكةين جونكة خومان هيجمان تيا بةستة نية خومان...
عەبادی ناوی پێشمەرگەی بۆ راگەیێندراوەکەی زیادکرد
| دوێنێ کاژێر 07:49 | (2)
احمد حسن زێڕۆ | 11/12/2017 08:01:08 م
ده‌ستخۆش كاك هێمن عه‌بادی تائه‌و كاته‌ په‌مبیشكه‌كه‌ به‌ل _ پف ده‌كات تا هه‌لبژاردنه‌كانه‌تی دواتر میزڵدانه‌كه‌ فش ده‌بێته‌وه‌ و پێویسی به‌...
پلانی داڕماندنی هەولێر
| دوێنێ کاژێر 07:55 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

بومەلەرزە دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونیی زیاد کردووە 5 کاژێر لەمەو بەر |

بومەلەرزە دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونیی زیاد کردووە

"بەشێک لەوانەش کە هێشتا گرفتیان نییە، چەند مانگی زۆرتر
هەلیکۆپتەرەکانی عێراق گوندەکانی خورماتوو بۆردوومان دەکەن 6 کاژێر لەمەو بەر |

هەلیکۆپتەرەکانی عێراق گوندەکانی خورماتوو بۆردوومان دەکەن

نێو خورماتوو هاوەنبارانکرا زۆرتر
چەند گوللە هاوەنێک ئاراستەی نێو خورماتوو کران 6 کاژێر لەمەو بەر |

چەند گوللە هاوەنێک ئاراستەی نێو خورماتوو کران

حەشدی تورکمانی کوژراو و برینداری هەیە زۆرتر
0.25 seconds