وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

گۆڕان داوای دواخستنی گشتپرسی دەکات

لەلایەن هاوکار یاسین 12/8/2017
 کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان 12-8-2017، فۆتۆ: بڕیار نامیق
کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان 12-8-2017، فۆتۆ: بڕیار نامیق

رووداو - سلێمانی

جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوێکی پێنج خاڵی بڵاوکردەوە و داوای دواخستنی گشتپرسی دەکات و دەشڵێت، گۆڕان گفتوگۆی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێ بۆ چارەسەری قەیرانەکان.

ئەمڕۆ (شەممە 12-8-2017)جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و نزیکەی حەوت کاژێری خایاند.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هەلومەرجی سیاسی کوردستان، قەیرانی دارایی‌ و نیگەرانیی هاووڵاتیانی کوردستان تاوتوێکراون. "جڤاتی نیشتمانی جەختی لەسەر باشکردنی ژیان ‌و بژێوی هاووڵاتیان کردەوە".

دوای تاوتوێکردنی راپۆرتی جڤاتی گشتیی گۆڕان، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەکە راگەیێندراوێکی  
پێنج خاڵی خستە بەردەم رای گشتی ‌و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.

دەقی پێنج خاڵی راگەیێندراوەکە:

بزووتنەوەی گۆڕان گفتوگۆکردنی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێ بۆ چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی:

یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەکەوتی مووچە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نایاسایی بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاندوویەتی.

دووەم: دەستەبەرکردنی شەفافیەت لە داهاتی نەوت ‌و گاز و داهاتە ناوخۆییەکانی دیکە لەڕێگەی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2015)ی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە سندووقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتی ‌و گازییەکانی کوردستان ‌و یاسا کارپێکراوەکانی وەزارەت‌ و دەستەکانی هەرێمی کوردستان. ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێ پارەی کۆمپانیا و کاسبکاران‌ بدرێتەوە و پارەی پرۆژە پەکخراوەکان خەرج بکرێ‌ و خزمەتگوزاری لە هەموو کەرتەکاندا چاکبکرێت.

سێیەم: راگەیاندن ‌و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ئامانجی هەموو خەڵکی کوردستان ‌و بزووتنەوەی گۆڕانە. ریفراندۆم ئامرازێکە پێش راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەنجامدەدرێ. بەڵام بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە (25-9-2017) لە دەرەوەی زەمینەسازی یاسایی‌ و هەلومەرجی لەباری سیاسی، ئابووری، ئەمنی ‌و کۆمەڵایەتی دراوە، بەتایبەتی کێشەی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان. بۆیە پێویستە ئەم پرسە بۆ کات ‌و هەلومەرجێکی لەبار دوابخرێ‌ و بخرێتەوە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.

چوارەم: پەرلەمانی کوردستان دوای رێککەوتنی سیاسی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان، ئاسایی بکرێتەوە و درێژە بە کاری یاسادانان ‌و چاودێری بکات‌ و بەردەوام بێت لە هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی سیستەمی پەرلەمانی دیموکراسی لە کوردستان.

پێنجەم: هەڵبژاردنە گشتییەکان لە وادەی یاسایی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجامبدرێن.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 10:12 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| دوێنێ کاژێر 06:27 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| 16/10/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دڵەڕاوکێ و شڵەژانی دەروونی هەڕەشە لە تەندروستیی خەڵک دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

دڵەڕاوکێ و شڵەژانی دەروونی هەڕەشە لە تەندروستیی خەڵک دەکات

پشتگوێخستنی دەروون نەخۆشیی جەستەیی لێدەکەوێتەوە زۆرتر
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەکات

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە زۆرتر
کوردانی خورماتوو داوای هاوکاری بەپەلە دەکەن 6 کاژێر لەمەو بەر |

کوردانی خورماتوو داوای هاوکاری بەپەلە دەکەن

"سەتان خێزان گیریانخواردووە و تەنانەت خواردنیان زۆرتر
0.188 seconds