وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

دانانی پردی ئاسن لە رێگەی هەولێر - کەرکووک

لەلایەن راوچی حەسەن 12/8/2018
40059 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر 

ئامادەکاریی بۆ دانانی پردی ئاسن لەڕێگەی هەولێر - کەرکووک دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر دانانی پردی ئاسن و بازگەی هاوبەش رێککەوتن و بڕیارە پێش جەژن رێگەکە بکرێتەوە.

فەرهاد نیعمەتوڵڵا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی 8ـی ئەم مانگە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی كردنەوەی رێگەی هەولێر - كەركووك كرا، هەنگاوەکانی کردنەوەی رێگەکە بەردەوامە و کار لەسەر دروستکردنی پردێکی ئاسنی دەکرێت.

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو پردە ئاسنینە دادەنێت و بەگوتەی فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، هەوڵدەدرێ رێگەکە پێش جەژنی قوربان، کە دەکاتە رۆژی 20ـی ئەم مانگە، بکرێتەوە.

لە كۆبوونەوەی 5ی ئەم مانگەی هەردوو شاندی حكومەتی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان لە پردێ‌ گەیشتنە رێككەوتن بۆ كردنەوەی رێگەی هەولێر - كەركووك، گرنگترینیان دروستكردنی پردێكی ئاسنین لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ پردە رووخاوەكەی پردێ‌، هاوكات رێككەوتن لەسەر دانانی بازگەیەكی هاوبەش لەنێوان ساتری پێشمەرگە‌ و سوپای عێراق.

بڕیارە دەست بە نۆژەنکردنەوەی پردە رووخاوەکەش لە شارۆچکەی پردێ-ی سەر بە کەرکووک بکرێتەوە، کە لە رووداوەکانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 تێکشکا.

0.328 seconds