وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

یەکێتی هەوڵی پێکهێنانی ئیدارەیەکی نوێ بۆ کەرکووک دەدات

لەلایەن هیوا حوسامەدین 12/8/2018
پارتی چاوی له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌ و ئه‌نجامی دانووسانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌

رووداو - کەرکووک 

داواكاری عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانه‌، ئه‌مجاره‌ش كه‌ركووك به‌شداری پێنه‌كرێت له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و ئیداره‌ی شاره‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌، تاوەکو كاتی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به‌ڕێژه‌ی 32%. 


یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد له‌ڕێگەی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌دات و داوا ده‌كات ئه‌ندامه‌ كورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌ن تاوەکو ناچاری رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ نه‌بن.

جه‌مال شكور، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: "كه‌ركووك شارێكی گرنگه‌ بۆ هه‌موو حیزبه‌ سیاسییه‌كان، بۆیه‌ ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه‌ی جێنه‌هێڵدرێت و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی هه‌مانه‌ له‌ ده‌ستنه‌درێت و په‌ره‌یپێبدرێت و بۆ ئه‌وكاره‌ش پێویستمان به‌رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورده‌، بۆیه‌ پلانی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كارابكه‌ینه‌وه‌ و پارێزگارێكی كورد به‌پێی ده‌ستوور یاسا هه‌ڵبژێرین".

باره‌گاکانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌ له‌ كه‌ركووك، هه‌ندێكیان سووتێنراون و هه‌ندێكشیان باره‌گای سه‌ربازی حه‌شدی شەعبین، پارتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كه‌ركووك چاوی له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌ و ئه‌نجامی دانووسانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌.

مه‌حه‌ممه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێ پارتی له‌ كه‌ركووك ده‌ڵێت: "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاری سیاسی بكه‌ین و خه‌ڵكه‌كه‌شی له‌ ره‌وشێكی ئاسایدا بژین و ئه‌و خه‌در و داگیركارییه‌ی له‌سه‌ریانه‌ نه‌مینێت، پارتی به‌ ئاشكرا ئه‌منی راگه‌یاندووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌غداش له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی".

حیزبه‌ توركمانییه‌كان ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك رێكبكه‌ون كه‌ پۆسته‌كانی پێدابه‌شبكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنه‌كه‌ بكات و رێژه‌ی 32% په‌یڕه‌وبكرێت.

عه‌لی موفتی، گوته‌بێژی پارتی توركمان ئیلی گوتی: "ئێمه‌ وه‌كو توركمان و پارته‌ توركمانییه‌كان ئاماده‌ین بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و بگره‌ داواكاری ئێمه‌ش بووه‌، به‌ڵام ئاخۆ حیزبه‌ كوردییه‌كان به‌مه‌ رازیده‌بن و مافی كه‌س په‌راوێز نه‌خه‌ن و بەڕێژه‌ی %32 كاربكه‌ن".

كورد له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كەركووك و له‌وه‌ دڵنیایه‌ براوه‌ی یەكه‌م ده‌بێت و  زۆربه‌ی پۆسته‌كانی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ وایكردووه‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان داواكاری ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن له ‌كه‌ركووك له‌ به‌غدا بكه‌ن.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 50 خولەک لەمەوبەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.5 seconds