وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

فەرماندەی هێزی بەدر لە شنگال: فەرمانی کشانەوەمان بۆ نەهاتووە

لەلایەن تەحسین قاسم 12/8/2018
کەتائیب ئیمام عەلی هێزەکانی لە رەبیعە و سنوونێ کشاندووەتەوە

رووداو - شنگال

حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزەکانی لە سنووری قەزای شنگال کشاندووەتەوە. فەرماندەکانی حەشدی شەعبی دەڵێن، ئەوەی هەیە دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانیانە.

کەتائیب ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبی هێزی خۆی لە سنووری شارۆچکەکانی رەبیعە و سنوونێ کشاندووەتەوە. 

لە دوایین خاڵی سنووری نێوان رۆژئاوای کوردستان و عێراقیش لیوای پێنجی بەدر بە دووری 40 کیلۆمەتر لەو سنوورە جێگربووە و دەڵێت، فەرمانی کشانەوەیان بۆ نەهاتووە.

قاسم ئەحمەد عوبەید، فەرماندەی هێزی بەدر لە شنگال بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "ئێمە لەسەر فەتوای سەید عەلی سیستانی، خودا بیپارێزێت، هاتووینەتە ئێرە. لیوای پێنجی بەدر هەر لەسەر سنووری سووریا دەمێنێتەوە چونکە هێشتا فەرمانمان بۆ کشانەوە بۆ نەهاتووە ".

کوردانی ئێزدی دەڵێن، پێیانخۆشە حەشدی شەعبی کشاوەتەوە و دەیانەوێ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ناوچەکە بپارێزن.

جەواد کازم، بەرپرسی جموجۆڵەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە "ئەوەی بەم دواییانە لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا باسی لێوەدەکرێت، بەتەواوی دوورە لە راستییەوە".

جەواد کازم راشیگەیاندووە، ئەوەی هەیە دووبارە بڵاوبوونەوەی هێزەکانە و بە فەرمان و هاوئاهەنگییە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان.

قەزای شنگال سەر بە  پارێزگای نەینەوایە و دەکەوێتە سەر سنووری سووریا. لە ساڵی 2014 داعش کۆنترۆڵیکرد و کوردانی ئێزدی کۆمەڵکوژ کردن.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/10/2018 10:21:58 ص
به‌ڕێزان زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌..!! پێشه‌كی رێز و ئیحترامم بۆ هه‌مو مامۆستایانی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌و لالش هه‌یه‌ به‌ هه‌مو...
شەش مەلا بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان دەرچوون
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Khoshi Tahir | 21/10/2018 02:05:44 ص
هةمو جارى بابى رةحمةتيم دةيگو نةهيوام بة عيراقة و نةبةعيراقيانيشة چونكة پاش ئةو هةموو كارةساتة خيناويةى بةسةريان هات لة سالى ١٩٦٣ ئةوجاش بةعسيةكان...
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
| دوێنێ کاژێر 11:11 | (1)
belan garmiany | 20/10/2018 01:42:57 م
تێگەیشتین کە لە پردێ پیلانی دایرکەران تێکشکا، وەك تێکشکان بۆ هێڕشی پێچەوانەنەکرایەوە، خۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانای هێڕش بردنی هەبوو، شارەزاییەکی...
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە: لە پردێ پێشمەرگە پەلاماری نەیار و داگیرکارانی تێکشکاند
| 20/10/2018 | (1)
awa | 20/10/2018 11:39:39 ص
سلاو هيوام وايه ئه م فستيواله به باشي ببه رده وام بيت و هيوادارم به و شيوه به ريوه نه چيت كه فستيوال سليماني به ريو ه ي برد
لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک 105 فیلم پیشاندەدرێن
| 19/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 منداڵیک 22 خولەک دڵی وەستا و ئێستا ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دەگێڕێت 33 خولەک لەمەوبەر |

منداڵیک 22 خولەک دڵی وەستا و ئێستا ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دەگێڕێت

لەماوەی نەشتەرگەرییەک دڵی دووجار وەستاوە زۆرتر
ئامێرێکی بچووکی شوشتنەوەی گورچیلە دروستدەکرێ 11 کاژێر لەمەو بەر |

ئامێرێکی بچووکی شوشتنەوەی گورچیلە دروستدەکرێ

نەخۆش دەتوانێ لەگەڵ خۆیدا هەڵیبگرێ! زۆرتر
سەلما بلێر: تووشی نەخۆشی (ئێم ئێس) بووم 12 کاژێر لەمەو بەر |

سەلما بلێر: تووشی نەخۆشی (ئێم ئێس) بووم

"زوو زوو دەکەوم و شت لەدەستم بەردەبنەوە" زۆرتر
0.422 seconds