وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بانگەشەی گشتپرسی لە سلێمانی دەستی پێنەکردووە

لەلایەن هاوکار یاسین 12/9/2017
بەشێک لە حیزبەکان دەستکردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن لە سلێمانی بە ئەرکی یەکێتیی دەزانن

رووداو -  سلێمانی 

ململانێی دەنگی بەڵێ و نەخێر بۆ گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، لە هەموو شارەکانی دیکە تووندتر دەبینرێت. سەرەتای ئەم هەفتەیە جوڵانەوەی نەخێر، هێزی خۆی پیشاندا، بەڵام هێشتا دەنگە بەڵێکان، نابینرێن و بانگەشەیان دەست پێنەکردووە. 

بەختیار کەریم، گوتەبێژی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان دەڵێ "ئێمە بەپێی قۆناخبەندی بەرنامەسازیمان کردووە، بۆئەوەی بتوانین پرۆسەیەکی بەردەوامی بانگەشەمان هەبێت، دواتریش کۆبوونەوەی جەماوەری دەکەین و، لەسەر ئاستی دەزگا و ئۆرگانەکانی حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان و، لە سنوری مەڵبەندە جیاوازەکاندا، کۆبوونەوەی جەماوەری سازدەکرێت".

لە هەرێمی کوردستان 17 حیزب پشتیوانی لە گشتپرسی دەکەن و، یەکلابوونەتەوە دەنگیان بەڵێیە، ئەو حیزبانە بەشێکیان زۆرینەی دەنگدەرانیان لە پارێزگای سلێمانیە و، رەنگە چاوەڕێی بڕیاری حیزبەکانیان بکەن بۆ بانگەشە تاوەکو بێنە سەر شەقام، بەڵام بەشێک لە حیزبەکان بانگەشە بە ئەرکی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دەزانن نەک خۆیان.

عوسمان زیندانی، ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی شیوعی کوردستان دەڵێ "ناکرێت ئەمە بەحزبی بکرێت و حزبەکان بیکەن. باش دەبێت ئەگەر لیژنەی باڵای ریفراندۆم لە کەسانی پسپۆر و بێلایەن لەوانە سوود وەربگرن و، هەڵمەتێکی نیشتمانی بەرپابکەن، ئەم بەرپرسیاریێتیە بەرپرسیاریێتی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمە، خەڵکێکی زۆر لە کوردستان تائێستا گلەیی ئەوە دەکەن ئەم پرسە بەشێوەی بەحزبیکردن بەڕێوەدەچێت، لەکاتێکدا خۆی پرۆسەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و هەموو حیزبێک هەقیەتی بانگەشەی بۆ بکات".

بەشێکی دیکەی حیزبەکان دەستپێکی یەکەم هەنگاوی بانگەشە لە سلێمانی، بە ئەرکی یەکێتی دەزانن، چونکە هەم سنورەکە بە زۆنی ئەو ناودەبرێت، هەم زۆرینەی دەنگدەرانی پارێزگاکەش لەنێو ئەو حزبانەی دەنگیان بەڵێیە، دەنگدەری یەکێتین.

عەتا شێخ لەتیف، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێ "بابەتی یەکێتی نیشتمانی لەم دەڤەرەدا بابەتێکی گرنگ و حەساس و زەروریشە، ئەوە واقیعێکە، یەکێتی لەبەر ئەوەی گوتوویەتی تاوەکو پەرلەمان کارا نەکرێتەوە ئێمە ناچینە قۆناخی دووەم بۆ مەسەلەی گشتپرسی، ئەوەی ئاشکراشە لەچەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمان کارادەکرێتەوە، ئەوسا بە بۆچوونی ئێمە لە هەفتەی دواتردا بانگەشەکە بەشێوەیەکی فراوان گەرم دەبێت".

تووندترین ململانێ سیاسییەکان لە باشووری کوردستان لە سلێمانییە و گەرمترین بانگەشەکانی هەڵبژاردنیش لە رابردوودا هەر لەم شارە بوون، بەڵام ئەمجارە سلێمانی جیاوازە و هێشتا ئەوەی چاوەڕوانی دەکرا ببیندرێت، دەرنەکەوتووە.


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 5 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 6 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.266 seconds