وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

گردبوونەوەی کوردانی رۆژهەڵات لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر

لەلایەن هەردی محەممەد 12/9/2018
855 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر 

ژمارەیەک لە کوردانی رۆژهەڵات، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 12-9-2018) لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیدانەی "کوشتنی گەنجانی کورد و لێدان لە حیزبەکانی رۆژهەڵات" بکات. 

چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی هاوکاریی پێنج حیزبی رۆژهەڵاتەوە رێکخراوە لەدژی ئەو هێرشەی لەلایەن ئێران کرایە سەر بارەگاکانی حدک و حدکا لە کۆیە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 17 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 30 کەسی دیکە. 

خۆپیشاندەران هەروەها لەدژی لەسێدارەدانی هەرسێ زیندانی سیاسیی کورد: رامین حسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی لە هەمان رۆژی لێدان لە بارەگاکانی حدک و حدکا، درووشمیان بەرزکردبووەوە. 

0.313 seconds