وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت ئەنجوومەنێکی نوێ بۆ پارێزگای کەرکووک دەستنیشان بکرێت

لەلایەن راوچی حەسەن 12/10/2017
بافڵ تاڵەبانی، کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی
بافڵ تاڵەبانی، کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی

رووداو - هەولێر 

کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "دەبێت ئەنجوومەنێکی نوێ بۆ پارێزگای کەرکووک دەستنیشان بکرێت و ئەگەر پێویستیش بكات بەهەمان شێوە پارێزگارێكی نوێی بۆ دەستنیشان بكرێت".

رۆژی پێنجشەممە 12-10-2017، بافڵ تاڵەبانی، کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی و بەغداد دەکات و رایدەگەیێنێت "بەپێی دوایین دەرئەنجامی هەڵبژاردن كەركووك پێویستی بە ئیدارەیەكی هاوبەش هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەنجوومەنێكی نوێی بۆ دەستنیشان بكرێت، ئەگەر پێویستیش بكات بەهەمان شێوە پارێزگارێكی نوێی بۆ دەستنیشان بكرێت، لەبەرئەوەی شاری كەركووك لە هەموو كەسایەتی و حیزبێكی سیاسی گەورەترە".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەبارەت بە فڕۆکەخانە و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "فڕۆكەخانە و خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت لەلایەن كوردەوە كۆنتڕۆڵ و چاودێری بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەین كە هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد بكەین لەسەر وردەكارییەكانی، بەڵام دەبێت ئەو كەسانەی كە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان بەڕێوەدەبەن كوردبن و دەبێت ماف و مووچەكانیان زامن بكرێت".

دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی

دەمەوێت لەم ساتەدا پەیامێك ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغداد بكەم، سەرەتا دەمەوێت سوپاسی هەموو لایەك بكەم بۆ ئەو هاوخەمی و هاوسۆزییەی كە بۆ گەلی كورد و خانەوادەكەمیان دەبڕی لەم ساتە هەستیارەدا.

كەسانی دیكە بە جوانی سوپاسی گەلی كوردستانیان كردووە بۆیە دەمەوێت دەرفەتی ئەوە بقۆزمەوە بە تاوتووێكردنی چەند بابەتێكی گرنگ لە ئێستادا.

لە سەردەمی سەرۆك مام جەلال كوردستان خاوەنی پێشكەوتنكی بەرچاو و لێهاتووییەكی زۆر و پەیوەندییەكی بەهێزی نێودەوڵەتی بوو.

بە هەمان شێوەش گوزەرانی هاووڵاتیانی كوردستان زۆر لە چاوی پێشوودا زۆر باشتر بوو، لەگەڵ ئەوەشدا پێشمەرگە قارەمانەكانمان شانبەشانی سوپای عێراق لە بەرەكانی جەنگدا رووبەڕووی دوژمن دەبوونەوە و پێشمەرگە قارەمانەكانمان بوونە پاڵەوان و ئەستێرەیەكی دیاری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگی رووبەڕوونەوەی تیرۆردا.

لە ئێستاشدا رووبەڕووی قەیرانێكی دارایی سەخت بووینەتەوە و لەبەردەم شەڕێكی نەخوازراوداین، جەنگێك كە هەرگیز ویستی ئێمە نییە، وەك دەبینین ئەمڕۆ پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق رووبەڕووی شەڕێكی نەخوازراو دەبنەوە و لە مەیدانی جەنگدا رووبەڕووی یەكتربوونەتەوە.

ئەمڕۆش لە دوای چەندین گۆڕانكاری گەلەكەمان لەژێر گوشارێكی گەورەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدایە، كە ئەمەش بەهیچ شێوەیەك رێبازەكەی مام جەلال نییە.

داوا لە هەموو هەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم كە دەست لە نێودەست هاوكارمان بن بەهەمان لە ژێر رۆشنایی مام جەلال، كە پێویست دەكات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێتە هۆكاری رزگاركردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عێراق لەم تاریكییەی كە تێیكەوتوون.

داواكارین كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو سەركردە سیاسییەكانی عێراق ئەم رەوشە نالەبارە ئەمنیە هێور بكرێتەوە‌.

بەدەر لەوەی كە گوایە ریفراندۆم یاساییە یان نا و چ بڕیارێك ئاراستەی گەل كراوە و رای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان وەرگیراوە، هەر چەندە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كۆك نەبوون لەسەری، ئە‌م قۆناخە تێپەڕی. 

لە ئێستاشدا داواكارم كە گفتوگۆی بێ مەرج و لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا كە لەژێر چاودێری جەنابی سەرۆك مام جەلال نووسراوەتەوە دەست پێ بكات، چونكە تەنها لەو رێگەیەوە دەتوانین هەموو مافەكانی گەلەكەمان زامن بكەین و بەرگری لە مافەڕەوەكانی گەلەكەمان بكەین بە هاوكاریی و یارمەتی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

بەمشێوەیە دیپلۆماتیی و یاساییانە دەتوانین بجەنگین لە پێناو مافی پێشمەرگە و خانەوادە و مامۆستایان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستان.دەبێت ئەندام پەرلەمانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە هەمان شێوەش دەبێت پەرلەمان بگەڕێتەوە سەر بنەما و مەبدەئی تەوافوق.

كەركووك پێویستی بە ئیدارەیەكی هاوبەش هەیە بەپێی دوایین دەرئەنجامی هەڵبژاردن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەنجوومەنێكی نوێی بۆ دەستنیشان بكرێت، ئەگەر پێویستیش بكات بەهەمان شێوە پارێزگارێكی نوێی بۆ دەستنیشان بكرێت، لەبەرئەوەی شاری كەركووك لە هەموو كەسایەتی و حیزبێكی سیاسی گەورەترە.

ناوچە جێناكۆكەكانیش بریتین لەو ناوچانەی كە هۆكاری ئاگر و كێشەكەن و  پێویستی بە ئیدارەیەكی هاوبەش هەیە لە پێناو كوڕاندنەوەی چەخماخەی ئاگرەكە.حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەند دەبێت كێشەكانی نێوانیان سەبارەت بە "نەوت و گاز" و داهاتەكەی  بە شێوەیەكی شەفاف چارەسەر بكەن بە جۆرێك لە بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و گەلی عێراقدا بێت.

فڕۆكەخانە و خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت لەلایەن كوردەوە كۆنتڕۆڵ و چاودێری بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەین كە هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد بكەین لەسەر وردەكارییەكانی، بەڵام دەبێت ئەو كەسانەی كە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان بەڕێوەدەبەن كوردن و دەبێت ماف و مووچەكانیان زامن بكرێت.

داواكارم لە هەموو هەڤاڵانی یەكێتی كە پێكەوە دەست لە نێودەست كار بكەین بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان هەروەكو چۆن لە رابردوودا كارمان كردووە بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان.داواكارم هەموو هەڤاڵانی یەكێتی كار بكەن لە پێناو پاراستنی مافەكانی گەلی كوردستان.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت هەمیشە بەپێی پەیڕەو و رێبازەكەی مام جەلال كار بكات، ئەگەر نا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بریتی نییە لە یەكێتیەكەی مام جەلال.نابێت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگە بەمە بدات، چونكە ئێمە بە هیچ شێوەیەك رێگە بەمە نادەین.

لە كۆتاییشدا دەمەوێت زۆر سوپاسی هەموو لایەك بكەم و هاوكاریكردنەكانتان لەم ساتەوەختە قورس و دژوارەدا، داواكارم هەموومان یەكگرتووبین و بەیەك دەنگ كاربكەین لەگەڵ عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا لەپێناو ئاشتی و ئارامیدا.

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 12/10/2017
من وه‌ك خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و هاوڵاتێكی كوردستان داوا ده‌كه‌م له‌ سه‌ركردایه‌تی گشت حیزبه‌كانی كوردستان هه‌وڵ بده‌ن هێڵی ٣٦ ساڵی ١٩٩١ فراوان كرێته‌وه‌ پێش هه‌مو شتێك له‌ پێناوی ئاسایشی خه‌ڵی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانی كوردستان و ئاسایشی كۆمپانیه‌ بیانیه‌كانی و قونسڵ و خه‌ڵكی بیانی له‌ كوردستان له‌گه‌ڵ رێز و ئیحترامم .
خؤشي | 12/10/2017
بۆچی كورد ئەو هەموو تەنازولە بدات ئایا جی ناكۆكەكان بە خوینی پێشمەرگە ئازاد نەكراوە ؟ بۆچی ئیدارەی هاوبەش ..ئەگەر یەكێتی هەر ناكۆكیەكی ناخۆی هەیە با لەسەر حسابی خەلكی كوردوستان
hoshyar | 13/10/2017
بەڕێز پاڤێل سلاو ئێمەی خەلکی رەسەنی کەرکوک ئەمانەوێ بەڕێزتان دلنیاکەین کە بۆ خەلکی کەرکوک و بەتاببەتی کوردی کەرکوک ئەمرۆ لە دوکتۆر نجمدین باشترو کوردترو بە تواناتر نیە ..وە گۆرانکاریەک لە کەرکوک بە دلنیاییەوە لە بەرژەوەندی دوژمنانی کورد دەبێت بۆ خۆشتان باش ئەزانن ئێستا چەند کاتێکی هەستیارو ناسکە بۆ کەرکوک ..ئێمەی کەرکوکی هیوایەکی زۆرمان بە چاوروونی بەڕێزتانە کە نەهێلن پێلانی دوژمنان سەرکەوێ...ڕێزو حورمەتم...
نیشانەکردن : بافڵ تاڵەبانی
67057 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

كريكار | 17/07/2018 07:09:29 ص
ئه ى ئه مريكا بؤ له كاتى هيرشى حه شد وا راويز كارى ئاماده نه بوك! !
sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 07:38:25 ص
دەگۆترێ دەست بردن لۆ هەلگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیتی ، وە هەروەها لە هەولێرێ دەگۆترێ گۆشتی ناخۆم بەس گۆشتاوی دەخۆم ، گۆران یێکێتی پێ...
سەركردە ناڕازییەكان بە مەرجی گێڕانەوەی دارایی گۆڕان دەگەڕێنەوە
| 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| دوێنێ کاژێر 10:56 | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| دوێنێ کاژێر 08:41 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 4 کاژێر لەمەو بەر |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.266 seconds