وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە حەویجە پێشمەرگە هەزار چەکداری داعشی دەستگیرکردووە

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 12/10/2017
هەواڵگریی پێشمەرگە پێشوەخت ناوی چەکدارەکانی داعشی لایە

رووداو - کەرکووک 

 
لە دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجەوە پێشمەرگە هەزار چەکداری داعشی دەستگیرکردوون، چەکدارەکان وەک مەزڵووم و قوربانی شەڕ خۆیان لە پەنای ژن و منداڵی ئاوارەدا پەنا داوە.


مانگێک لەمەوبەر دژی پێشمەرگە شەڕی دەکرد، کاتێک دڵنیابووەتەوە خۆری خەلافەتەکەیان ئاوا دەبێت خۆی رادەستکردوە، لێکۆڵینەوەکان لەگەڵی دەریان خستووە چەکدارانی داعش بەتەواوەتی پەرتەوازە بوونە و بەدوای شوێن و حەشارگەی نوێدا دەگەڕێن.

چەکدارێکی داعش دەڵێت، سەرکرده گەورەکان نەخشەی شەڕەکانیان دادەڕشت، ئێمە تەنیا شەڕکەربووین، لە راستیا داعش کۆتایی هاتووە ئێستا ئەوەی ماوە نزیکەی دوو سەد چەکادرێک دەبن ئەویش پەرت و بڵاوبوونەتەوە بە چیا و دەشتەکان، ئێمە ناچاربووین خۆمان رادەستی پێشمەرگە بکەین، چونکە دڵنیان گەر بکەوینە دەستی حەشد سەرمان دەبڕێ.

شەڕی حەویجە چەکدارانی داعشی ناچار بە هەڵاتن کرد، پێشمەرگە زیاتر لە هەزار چەکداری لەماوەی کەمتر لە 15رۆژدا دەستگیرکردوە، کە زۆربەیان خۆیان خزاندبووە نێو ئاوارەکان.

محەممەد مەلا جیهاد، فەرماندەی فەوجی چواری کەرکووک دەڵێت "بە سەتان داعش هاتوونە و خۆینان رادەستی هێزی پێشمەرگە کردووە بە هەزاران خێزانیش بە هەمان شێوە، ئێمە لە سەنگەرەکاند لە ئامادەباشی تەواوداین بۆ هەر ئەگەرێک منەتمان بەکەس نییە، داعش لەم سنوورە کۆتاییان هاتوەو توانای شەڕکردنیان نەماوە".

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 600 چەکداری داعش سزای لە سێدارەدان و حوکمی هەتا هەتایی دراون، 400 کەیسی دیکەش لەدادگان، بەهۆی بەسەرچوونی یاسای سزادانی هەرێمی کوردستان دادگاکان بە پشتبستن بە یاسای چواری تیرۆری عێراق مامەڵە لەگەڵ چەکدارانی داعش دەکەن.

سی هەزار خێزانی حەویجە و دەوروبەری لە حەوت کەمپی کەرکووکن، ئۆپەراسیۆنی حەویجە زیاتر لە حەوت هەزار کەسی دیکەی ئەو ناوچانەی ئاوارەی ئەم شارەکرد.

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 
نیشانەکردن : حەویجە
2580 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 13/08/2018 04:08:03 م
به‌ڕاستی زۆر سه‌یر و عه‌جایبه‌ ئه‌مڕۆ حوكم له‌ كوردستان له‌ قه‌ڕنی بیست و یه‌كه‌مینه‌ هه‌مو جیهان مه‌لا حوكم و فتوای ڕه‌وا بێت كوردستان حه‌قی...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| دوێنێ کاژێر 05:00 | (1)
Kam | 12/08/2018 08:26:16 م
جا كى له سوپر ساكو تي ئه گات
سووپەر ساکۆ لە هەولێر کۆنسێرت سازدەکات
| دوێنێ کاژێر 11:11 | (1)
Azad Azad | 11/08/2018 02:20:45 م
ئه‌م چوار حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ ناوی خۆیان ناوه‌ ناڕازی ئایا خه‌ڵكی كوردستان رازیه‌ له‌م جۆره‌ حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌.؟؟؟ ئه‌م حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌...
بارزان | 12/08/2018 04:44:16 م
هه مویان خوفروشن
گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ: ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
| 11/8/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە 17 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە

هەوکردنیش لە جەستەدا کەمدەکاتەوە زۆرتر
بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا 20 کاژێر لەمەو بەر |

بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا

لە بەرازدا چێنراوە و سەرکەوتوو بووە زۆرتر
رێکخراوی ژیانی تەندروستی پزیشكی ساڵ هەڵدەبژێرێت 20 کاژێر لەمەو بەر |

رێکخراوی ژیانی تەندروستی پزیشكی ساڵ هەڵدەبژێرێت

چەندین پزیشكی پێشەنگ لە هەموو کوردستان دیاریدەکەن زۆرتر
0.469 seconds