وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پێشمەرگە رێگاکانی نێوان هەرێمی كورستان - موسڵی داخستوون

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 12/10/2017
وێنەی رێگاکە
وێنەی رێگاکە

رووداو - هەولێر

لە شەوی رابردووەوە هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر رێگاکانی نێوان هەرێمی كورستان - موسڵی داخستوون. بەر پرسی میحوەرەكەش دەڵێت "بە فەرمانێكی سەرووی خۆمان دامانخستوون".

عارف تەیفوور، بەرپرسی میحوەری خازری پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ موسڵ دوو رێگا هەن، یەكێكیان لە هەولێر ‌و  ئەوەی دیكەیان لە دهۆكەوە هەردوو رێگاكە داخراون، چاوەڕێی فەرمانی سەرووی خۆمانین، كەی فەرمانمان بۆ هات رێگاكە دەكەینەوە".

لەبارەی هۆكاری داخستنی رێگاكەش، بەرپرسی میحوەری خازر گوتی "هۆكارەكەی بۆ رێگریە لە هەر هەوڵێكی هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان، داواكاری زۆرە بۆ كردنەوەی رێگاكە، بۆیە پێشبینی دەكەین ئەمڕۆ بكرێتەوە".

بەهۆی ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری كوردستان لە 25-9-2017، بەغدا كۆمەڵێك سزای جۆراجۆری بەسەر هەرێمی كوردستاندا سەپاندووە، بەوەش گرژی لەنێوان هەرێمی كوردستان ‌و بەغدا دروست بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە 11-10-2017 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دا لە ئامادەکاری هێزە عێراقییەکان بۆ "هێرشی گەورە بۆ سەر کوردستان" لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵەوە و رایگەیاند "پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات، لەنێویاندا حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی".

داڕشتنەوە: حەکیم داود



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا قودسی رۆژهەڵاتی وەک پایتەختی فەلەستین ناساند 5 کاژێر لەمەو بەر |

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا قودسی رۆژهەڵاتی وەک پایتەختی فەلەستین ناساند

ناوی لە ریزی پایتەختەکان زیادکرد زۆرتر
 جڤاتی گشتیی گۆڕان پێشنیازی کشانەوە لە حکومەت ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

جڤاتی گشتیی گۆڕان پێشنیازی کشانەوە لە حکومەت ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی دەکات

هەفتەی داهاتوو جڤاتی نیشتمانی بڕیاری کۆتایی دەدات زۆرتر
حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکات

پیرۆزبایی جەژنی رۆژوویان لێدەکات زۆرتر
0.375 seconds