رووداو-سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیێنێت، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا، بەرێوەبەری پێشووی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی عەمید نەریمان عەزیز فەقێ محەممەد، کۆچی دواییکرد.

بەپێی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، کاژێر 09:00 سەرلەبەیانی رۆژی هەینی تەرمەکەی لە مزگەوتی بەهەشتەوە بەرەو گردی سەیوان بەڕێدەکرێت و پرسەکەی لە مزگەوتی (عومەری کوڕی خەتاب) دەبێت.
عەمید نەریمان عەزیز فەقێ محەممەد لەکۆتایی مانگی 5ـی 2015 لە پشکی گۆڕان بووە بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و لە 9-9-2018 عەمیدی مافناس فەرەیدون عومەر ئەحمەد ئەو پۆستەی وەرگرت.
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان