وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئەنجامی زانکۆ لاین راگەیێندرا

لەلایەن عومەر شایان 12/10/2018
لەڕێگەی ماڵپەڕی زانکۆ لاین ، ئەنجامی زانكۆلاین و هاتنەوەی ناوی خوێندكارانی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەردەگیرێتەوە
لەڕێگەی ماڵپەڕی زانکۆ لاین ، ئەنجامی زانكۆلاین و هاتنەوەی ناوی خوێندكارانی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەردەگیرێتەوە

رووداو-هەولێر

ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران لە کۆلێژ و پەیمانگە حکومییەکان رادەگەیێندرا و گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی دەڵێت، ئێستا دەتوانن وەریبگرنەوە.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێستا دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی زانکۆ لاین ، ئەنجامی زانكۆلاین و هاتنەوەی ناوی خوێندكارانی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرنەوە".

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان کلیک بکە

د، خەتاب شێخانی، سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن، رۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکارانی لە کۆلێژ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 راگەیاند و گوتی: "بۆ ئەمساڵی خوێندن پلانی وەرگرتنمان بریتی بوو لە 39 هەزار و 57 کورسی خوێندن، بە هەر چوار سیستەمەکە، سیستەمی زانکۆلاین، سیستەمی کرێدت واتە راستەوخۆ، سیستەمی پارالێل و سیستەمی ئێواران".

خەتاب شێخانی دەڵێ: "ژمارەی پێشکەشکاران 54 هەزار و 42 خوێندکار بوون و ئێستا 28 هەزار و 609 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، واتە رێژەی وەرگرتن زیاترە لە 53%، بەڵام رێژەکە زیاتر بەرز دەبێتەوە و رەنگە نزیک ببێتەوە لە 60%، بەهۆی ئەوەی هەندێک کورسی بەتاڵ ماوە لە بەشەکان، دوای ئەنجامی وەرگرتن، دوای پڕکردنەوەی ئەو بەشە بەتاڵانەش رێژەکە بەرز دەبێتەوە".

بەگوتەی سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کەمترین نمرەی وەرگیراو بۆ ئەمساڵی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بریتییە لە "60.43".

نیشانەکردن : زانکۆ لاین ,
15759 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.828 seconds