وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

گۆڕان و یەکگرتوو لە سلێمانی کۆبوونەوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 12/11/2017
سامان بەشارەتی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی باسی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی گۆڕان و یەکگرتوو دەکات

رووداو - سلێمانی

لە شاری سلێمانی شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی عومەری سەید عەلی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و لەگەڵ تیمێکی ئەو حیزبە بە سەرۆکایەتیی سەلاحەدین بەهائەدین کۆبووەوە.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکە سامان بەشارەتی، پەیامنێری رووداو رایگەیاند: کۆبوونەوەکە لەسەر داوای بزووتنەی گۆڕان بووە، عومەری سەید عەلی و جەلال جەوهەر سەردانی یەکگرتوویان کرد و لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو حیزبە کۆبوونەوە.



بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، مەبەستی سەردانەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی بووە، پەیامنێری رووداو دەڵێ: "رەنگە پەیامەکە بەو ئاراستەیە بێت کە ئەوان ئێستا ئامادەن دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆئەوەی حکومەتی هەرێمی بە میکانیزمێکی دیکە بەهێزبکەنەوە".



دوای رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر و کۆنترۆڵکردنی کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە، پڕۆژەی گۆڕان پێکهێنانی حکومەتێکی رزگاریی نیشتمانی بوو، بەڵام دواتر راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زۆر شتی گۆڕی، بەوپێیەی پشتیوانی لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی، پەیامنێری رووداو دەڵێ: "ئێستا لایەنە سیاسییەکان بۆچوونیان گۆڕاوە و بیر لە میکانیزمێک دەکرێتەوە بۆئەوەی پاڵپشتی لەو حکومەتە بکرێت بۆئەوەی بەشێوەیەکی بەهێزتر دەربکەوێتەوە".



بەگوتەی پەیامنێری رووداو، ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان هاتووەتە سەر ئەو باوڕەی کە دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە پاڵپشتی یەکدی بن و بە دیالۆگ و گفتوگۆ بتوانن کێشەکانی نێو ماڵی خۆیان چارەسەربکەن.


 فۆتۆ: kurdiu

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 4 کاژێر لەمەو بەر |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات دوێنێ کاژێر 12:15 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.438 seconds