وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سەردانی بەرپرسان بۆ لای کۆسرەت رەسول

لەلایەن سەرتیپ عوسمان 13/11/2017
21050 ژمارەی بینین

رووداو - سلێمانی

لە نێو یەکێک لە ژوورەکانی نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی سەرکردەیەک راکشاوە کە بە کۆدەنگی زۆرینەی خەڵکی کوردستان تەمەنی بۆ خەبات و تێکۆشان داناوە و ئێستا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

تێکچوونی تەندروستی کۆسرەت رەسول بەشێک لە حیزبە جیاوازەکانی کوردستان و سەرکردە و کەسایەتییەکانی لە هۆڵی نەخۆشخانەی فارووق کۆکردووەتەوە و دەیانەوێت لە نزیکەوە لە رەوشی تەندروستی ئەو سەرکردەیە بپرسن.

بەرهەم ساڵح، کە پێشتر جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی بووە، هاتووەتە نەخۆشخانە و دەیەوێت لە نزیکەوە ئاگاداری تەندروستی هاوڕێ دێرینەکانی بێت و لە ستایشی کۆسرەت رەسولیشدا دەڵێت" کاک کۆسرەت کێوێکە لە ورەو تێکۆشان".​

رۆژی شەممە 11-11-2017 کۆسرەت رەسول رەوانەی نەخۆشخانە کرا و بەگوتەی وەزیری تەندروستی نەخۆشییەکەی گیرانی خوێنبەرەکانی ریخۆڵەکانی بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.

لە رۆژی نەخۆشکەوتنییەوە، جگە لە هاونیشتمانیان، شاندی حیزب و لایەنە سیاسییەکان سەردانی نەخۆشخانە دەکەن و هەواڵی تەندروستی کۆسرەت رەسول دەپرسن.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 
جیهان
0.156 seconds