وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نەنكێك كوڕەزاكەی زەوت دەكات

لەلایەن ناسر عەلی 13/1/2018
  رێكخراوێكی مافی مرۆڤ: پارێزەرمان بۆ وەرگرتنەوەی منداڵەكە گرتووە
رێكخراوێكی مافی مرۆڤ: پارێزەرمان بۆ وەرگرتنەوەی منداڵەكە گرتووە

رووداو- دهۆك

كاتێك سیزار و كەریم لەدایكبوون، داپیریان بڕیاری دا كەریم بباتە لای خۆی و بەخێوی بكات، بەڵام دواجار كەریم لە دەست دایك و باوكی دەرچوو، بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەكان ئێستا كەریم كوڕی مامیەتی نەك باوكی، باوكی كەریم دەڵێت تاوەكو ئێستا سێ‌ جار سكاڵای تۆمار كردووە، بەڵام كوڕەكەیان نەداوەتەوە.

شوكری سەلیم، دانیشتووی ناحیەی قەسرۆكی سەر بە قەزای شێخانی پارێزگای دهۆكە. 13 ساڵ لەمەوبەر هاوژینەكەی دوو كوڕی جمكی دەبێ‌. ناویان لێدەنێن سیزار و كەریم. دایكی شوكری كە لەگەڵ كوڕەكەی لە ماڵێكدا دەژیان، زۆر هاوكاریی شوكری دەكات و بەخێوكردنی یەكێك لە كوڕەكانی دەگرێتە ئەستۆی خۆی.

منداڵەكان تەمەنیان دەگاتە نۆ ساڵ، شوكری ماڵی خۆی لە دایك و براكانی جیا دەكاتەوە، بەڵام كەریم هەر لەلای نەنكی دەمێنێتەوە.

شوكری سەلیم، چیرۆكی زەوتكردنی كوڕەكەی بۆ (رووداو) دەگێڕێتەوە و دەڵێ: "چوار ساڵ لەمەوبەر ماڵی خۆم كرد، لە دایك و براكانم جیابوومەوە، بەڵام دایكم گوتی با كەریم لەلای من بێ‌، منیش پێمگوت چۆن لەلای ئێوە بێ‌ ئەوە كوڕی منە، بەڵام دایكم گوتی من چەند ساڵە بەخێوی دەكەم، با چەند رۆژێك لەلای من بێ‌، بەڵام كوڕەكەیان لێ‌ زەوت كردم، ئێستا دەڵێن منداڵی ئێمەیە".

شوكری چەند وێنەیەكی كەریم و ناسنامەی باری شارستانییەكەی بەدەستەوە گرتووە و فرمێسك بە چاوەكانیدا دێنە خوارەوە و دەڵێت: "ئەوان واستەیان هەیە، بە یاسا كوڕەكەیان لێ‌ زەوت كردووم. براكەم تەنیا سێ‌ كچی هەیە، دەیەوێ‌ بە زۆر كەریم بكاتە كوڕی خۆی. بەرگەی دووریی كوڕەكەم ناگرم، هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی بیگەڕێنمەوە لای خۆم".

بەپێی بڕیاری دادگای باری كەسی لە ناحیەی قەسرۆك كە وێنەیەكی دەست (رووداو) كەوتووە، دادگای ناوبراو لە رۆژی 12/12/2017 بڕیاری داوە كەریم لەلای داپیری (غ. ع) بژی، ئێستا كەریم لەگەڵ داپیری و مامی دەژی.

دوو هەفتە دوای ئەو بڕیارەی دادگا، شوكری پەنا بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە دهۆك دەبات.

شوكری باسی بیانووی ئەوان بۆ زەوتكردنی منداڵەكەی دەكات و دەڵێت: "ئەوان لە دادگا گوتوویانە باوكی كەریم نەخۆشیی دەروونی هەیە و ناتوانێ‌ كوڕەكەی بەخێوبكات، بەڵام راست ناكەن، با بێن سەیری ماڵ و حاڵم بكەن، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگایەتیم هەیە، جگە لەوەش رۆژانە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل كار دەكەم، مانگانە چەند جار دەچمە توركیا. خانوویەكی دوو نهۆمیم هەیە، باری ئابووریم لەوان باشترە".

باوكی كەریم ئامادە نییە دەستبەرداری منداڵەكەی بێ‌ و دەڵێت "سێ‌ جار لە دادگای قەسرۆك سكاڵام تۆمار كرد، بەڵام سوودی نەبوو، بۆیە پەنام بردە بەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە دهۆك، لەوێ‌ سكاڵام تۆمار كردووە". گوتیشی: "هەتا رۆژێك لە ژیانم مابێت، دەستبەرداری كوڕەكەم نابم".

حەمدی بەرواری، بەرپرسی رێكخراوی مافی مروڤی كوردستان- لقی دهۆك لەسەر ئەو كەیسە بە (رووداو)ی راگەیاند: "رۆژی 26ی مانگی رابردوو كەیسی كەریم گەیشتە بەر دەستی ئێمە، هەر ئەو كاتە ئێمە پارێزەرێكمان گرت و دەستمان بە بەدواداچوون كرد، چونكە بەپێی مادە 57 لە یاسای باری كەسی، نابێت منداڵی خوار تەمەن 15 ساڵان، دوور لە دایك و باوكی بژی".

هەر لەوبارەوە موقەددەم ئارام محەممەد، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بەژنان لە دهۆك دەڵێت، كەیسی كەریم گەیشتووەتە لای ئەوان "هەرچەند دۆسیەكەی لە دادگا یەكلایی بووەتەوە، بەڵام دوای گوێگرتن لە باوكی كەریم، بڕیارماندا دۆسیەكە بكەینەوە".

(رووداو) پەیوەندی بە مامی كەریمەوە كرد، بەڵام ئامادە نەبوو لەوبارەیەوە قسە بكات و تەنیا گوتی "كەریم خۆی حەز دەكات لەلای ئێمە بژی".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
3206 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Kan | 21/01/2018 02:02:06 م
ئيران ناچاره مل كجى كورد بيت ، چونكه زور له ق بوه
رووحانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: دەبێت کوردی عێراق بگاتە مافە شەرعی و دەستوورییەکانی
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
خاوەنشكۆ
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/01/2018 02:49:54 ص
Dastxosh, pshtgiry ewa grnga bo dakoky krdn La mafy natawakaman La dzhi dagirkaran
 دژی هێرشکردنە سەر عەفرین لە پاریس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
| دوێنێ کاژێر 10:31 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە 16 کاژێر لەمەو بەر |

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە

"مرۆڤی ئێستا لە 10 ساڵی تاکو 24 ساڵی لە تەمەنی زۆرتر
قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات

تووشبوونیشیان بە نەخۆشی دڵ پێنج هێندە زیاددەکات زۆرتر
نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد 21 کاژێر لەمەو بەر |

نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد

یەپەگە تێکشکاندنی هێرشێکی راگەیاند زۆرتر
0.234 seconds