وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

دووشەممە هەولێر و بەغدا لەسەر کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و چەند پرسێکی دیکە رێکدەکەون

لەلایەن دەرباز ساڵح 13/1/2018
 لۆگۆی حکومەتی عێراق و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لۆگۆی حکومەتی عێراق و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

رووداو - هەولێر

شاندی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا رایدەگەیێنێ: "رۆژی دووشەممە 15-1-2018 کۆبوونەوەیەکی دیکەی دووقۆڵی لە هەولێر ئەنجامدەدەن و لەبارەی فڕۆکەخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان و چەند پرسێکی دیکە رێکدەکەون، ئەو کێشانەش بەرزدەکرێنەوە کە پێویستیان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵەوە هەیە". جەختیشدەکاتەوە کە پەیامی عەبادییان پێ راگەیێندراوە و پێداگری لەسەر گێڕانەوەی کار و چالاکی بۆ ئەو شوێنانە دەکات.

رۆژی شەممە 13-1-2018، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ گەیشتە بەغدا و لەبارەی کێشەی فڕۆکەخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان، رەگەزنامە، پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی و فەرمانگەکانی دیکە لەگەڵ تیمێکی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە. دواتر شاندەکە گەڕایەوە هەولێر و راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکان بڵاوکردەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە  قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زيرى ناوخۆى عێراق سڵاوى سه‌رۆكايه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى به‌ شاندى هه‌رێمی کوردستان راگه‌ياندووە، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ى گرنگیى ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوانە و تاوتوێكردنى ئه‌و كێشانەی‌ له ‌بوارى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان، گومرگ، فڕۆكه‌خانه‌كان و‌ به‌نداوه‌كاندا لەنێوان هەردوولا هەن، هەروەها ئاماژەکردن بە پێداگرتنى حەیدەر عەبادی، سه‌رۆكوەزایرانی عێراق له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆسيە و کێشانە له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و ياسا فيدراڵييه‌كان و گێڕانه‌وه‌ى چالاكييه‌كان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه‌.

لەبەرامبەردا كه‌ريم شنگالی سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ریی حەیدەر عەبادی کردووە سه‌باره‌ت به‌ چارسه‌ره‌كردنى دۆسيه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوەکان به‌و شێوەیەی كه‌ خزمه‌تى ته‌واوى عێراق بكات،‌ لەگەڵ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و كێشانەی‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان سەریانهەڵداوە.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژی پێدراوە، نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى، ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیى به‌نداوه‌كان و ده‌زگاى هه‌واڵگرى ته‌واوى تێبينيیه‌ سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به‌ رێكخستنى په‌يوه‌ندیى نێوان حكومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستانيان خستووەتە‌ڕوو،‌ پاشان گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌ل و راشكاوانەیان‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان کردووە سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى باڵاى چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان خستوونیانەتەڕوو.

له‌ کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا رێككه‌وتوون ئەم دووشەممەیە کۆبوونەوەیەکی دیکە لە هەولێر بکەن و لەسەر پرسەکان رێکبکەون. لا راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "له ‌كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵى له‌به‌ر رۆشنايى ئه‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى رێككه‌وتن له ‌كۆبوونه‌وه‌ى ئاماژه‌ بۆكراودا له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 15/01/2018 له‌ هه‌ولێر، تا پێكه‌وه‌ كۆنووسێكى گشتگير ئاماده‌بكرێت به‌و چاره‌سه‌رانه‌ى رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، لەگەڵ‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى پێويستیان به‌ بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى حكومه‌تى فيدراڵ هه‌يه‌ و پێويستن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چالاكیيانه‌ى له‌ ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا ئه‌نجامده‌درێن".

هاوکات لیوا سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار بوو و کەشێکی لێکتێگەیشتن هەبوو، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سڵاوی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شاندی میوان راگەیێندرا، شاندی هەرێمی کوردستانیش لێکتەگەیشتن و بەدەنگەوەهاتنێکی روونی هەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور و یاسای عێراق".

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند: "هۆکاری کەڵەکەبوونی بەشێک لە کێشەکان بۆ نەبوونی پەیوەندی دەگەڕێتەوە، چونکە بەدڵنیاییەوە پەیوەندیی راستەقینەی نێوان وەزارەتەکان و نیازی راستگۆیانە چارەسەرێکی نموونەیی دەبێت بۆ سەرجەم کێشەکان لەنێوان وەزارتەکاندا، بەتایبەتی بەشێکی زۆری وردەکارییەکان پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، لەوانە بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی، فەرمانگەکانی دیکە کە فەرمانگەی ئیتیحادین، بۆیە لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتنی زۆر هەبوو". پشتڕاستیشی کردەوە کە بۆ وردەکاری و تاوتوێکردنی زیاتری کێشەکان ئەم دووشەممەیە کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە مەولوود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەکالەت، تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر و کۆمەڵێک بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆ ئەندام بوون. دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر ئەمە یەکەمین شاندی فەرمی هەرێمی کوردستانە لەسەر ئاستی وەزیر سەردانی بەغدا بکات.

دەقی راگەیێندراوەکە:

به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ژماره‌(137) ساڵى 2017 كه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران دكتۆر حه‌يده‌ر عه‌بادى لێژنه‌يه‌كى باڵاى به‌و فه‌رمانه‌ دروستكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هونه‌رييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تايبه‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و‌ به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ر له‌به‌يانى رۆژى شه‌ممه‌ رێككه‌وتى 13/01/2018، وه‌فدێك له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكايه‌تى به‌ڕێز كه‌ريم سنجارى (وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێم) سه‌ردانى به‌غداى كرد.

به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆى عێراق قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى له‌كه‌شێكى دۆستانه‌دا سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگى كرد له‌نێوان شاندى هه‌رێم و لیژنه‌ى باڵا به‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران، له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى به‌ستنى ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ و وه‌ به‌خێرهاتنى شاندى هه‌رێمى كوردستانى كرد وه‌ سڵاوى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى به‌شاندى هه‌رێم راگه‌ياند، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ى گرنگى تاوتوێكردنى ئه‌و كێشانه‌ كه‌ له‌بوارى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان، وه‌ به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و ياسا فيدڕالييه‌كان.

هه‌روه‌ها پێداگرتنى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆسيانه‌ و گێڕانه‌وه‌ى چالاكييه‌كان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه‌.

له‌لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كه‌ريم سنجارى سوپاس و پێزانينى خۆى پێڕاگه‌ياندن بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ريه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران سه‌باره‌ت به‌ چارسه‌ره‌كردنى ئه‌و دۆسيه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌و به‌و شێوه‌ى كه‌ خزمه‌تى ته‌واوى عێراق بكات وه‌ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ بكات كه‌ روويداوه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان.

 له‌ميانه‌ى گفتوگۆكاندا نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى، ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌نداوه‌كان، ده‌زگاى هه‌واڵگرى، ته‌واوى تێبينيه‌ سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به‌ رێكخستنى په‌يوه‌ندى نێوان حكومه‌تى فيدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستانيان خسته‌ڕوو وه‌ گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌ل و راشكاوانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى ئه‌ندامانى لێژنه‌ى باڵاى خستيانه‌ڕوو.

له‌كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له‌به‌ر رۆشنايى ئه‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى رێككه‌وتن له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئاماژه‌ بۆكراودا له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 15/01/2018 له‌ هه‌ولێر، تا پێكه‌وه‌ كۆنووسێكى گشتگير ئاماده‌بكرێت به‌و چاره‌سه‌رانه‌ى كه‌ رێككه‌وتنى له‌سه‌ر ده‌كرێت، وه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ پێويستى به‌ بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى حكومه‌تى فيدڕاڵى هه‌يه‌ و پێويستن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چالاكيانه‌ى كه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت.

نیشانەکردن : هەولێر, بەغدا
31399 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:07:32 م
ده سخوش پارتی زور غه در خه یانه تی لیکراوه به لام له به رانبه ر خه لکی کوردستان و میژووی گه له که ی و ئازادیخوازانی جیهاندا سه ربه رز و سه رفیرازه و...
Rebwar | 15/10/2018 08:33:31 م
Dastxosh
سەفقەی سەرۆککۆمار
| 15/10/2018 | (4)
سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:17:16 م
کاک "هیمن" ده سخوش به داخه وه راستی بو چوی "پیاو عیلاجی نه بی به حه لیفی دایکی ده لی خاله "!وادیاره کوردستان ده که ویته ده ستی جیلیکی نوی تاله بانی و...
پۆست شازدەی ئۆکتۆبەر
| 15/10/2018 | (1)
Rebwar | 15/10/2018 12:42:26 م
Dastxosh
Darbaz | 15/10/2018 04:36:05 م
هيچيان لة هيچيان باشتر نينه
ئەوجارە پارتی لوغمی چاندووە
| 15/10/2018 | (5)
حه مه ره سول | 06/10/2018 05:16:54 م
نوسينه نه كانت خوى قوتابخانه يه كه به راستى حسن علوي راستى فه رمووه كه وه سفى نوسينه كانتى كردوه وه وتوويه تى( لم يلد ولم يولد) منيش هاورام و ده...
کاوسێن | 15/10/2018 02:57:06 م
هیوادارم ئەم نوسینەی تۆ ببێتە سەرەتایەک بۆ نوسینەوەو ئاشکراکردنی ئەو بەسەر هاتانەی بەسەر کادیر وئەندامانی کۆمەڵەدا هات لەسەر جیاوازی بیروراو هەلوێستی...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 5/10/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئاژانسەکانی یوئێن داوادەکەن چیدیکە پشکنینی کچێنی ئەنجامنەدرێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئاژانسەکانی یوئێن داوادەکەن چیدیکە پشکنینی کچێنی ئەنجامنەدرێت

"بنەمای زانستی نییە و جۆێکە لە سووکایەتی" زۆرتر
سورێنچک لە تاقیگەدا درووستکرا 8 کاژێر لەمەو بەر |

سورێنچک لە تاقیگەدا درووستکرا

وەکوو سوورێنچکێکی ئاسایی کاردەکات زۆرتر
تەنۆلکەی نانۆیی دەبێتە چارەسەرێکی نوێی مارپێوەدان 9 کاژێر لەمەو بەر |

تەنۆلکەی نانۆیی دەبێتە چارەسەرێکی نوێی مارپێوەدان

مەترسییەکانی ژەهری مار کەمدەکاتەوە زۆرتر
0.453 seconds