وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە خورماتوو شەڕ لەنێوان دوو هێزی عێراقیدا دروستدەبێت

لەلایەن سیروان عەباس 13/1/2018
"بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، هێزەكانی فرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە قەزای خورماتوو بڵاوبوونەتەوە"

رووداو- هەولێر

هێزێکی سەر بە بەرپەرچدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تانک و چەکی قورسەوە دەچنە نێو شاری خورماتوو و لەگەڵ هێزێکی عەسائیبی ئەهلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروستدەبێت.

کاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو بە رووداوی راگەیاند، ئەو هێزەی بەرپەرچدانەوەی خێرا چوونەتە گەڕەکە کوردنشینەکان و ماڵەکان تاڵاندەکەن و کورد دەستگیردەکەن ، هەروەها عەرەب و تورکمانەکانیش چەکدەکەن.

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو باسی دەستگیرکردنی بەرپرسی عەسائیب کردووە لە خورماتوو لەلایەن ‌هێزەکەوە و گوتی:"هێزەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەنێو خورماتوو لەگەڵ هێزێکی عەسائیبی ئەهلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی کێشە کەوتووەتە نێوانیان و تەقەیان لە یەکدی کردووە ، لە ئەنجامیشدا هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەرپرسی عەسائیبی ئەهلی حەقی لە خورماتوو دەستگیرکردووە کە ناوی حەسەن کەریمە".

هاوکات گوتەبێژی فرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا رایگەیاند، بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، هێزەكانی فرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە قەزای خورماتوو بڵاوبوونەتەوە.

موقەدەم عەبدولئەمیر محەممەداوی، گوتەبێژی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەپاندنی یاسا بە فەرمانی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمڕۆ شەمە 13-1-2018هێزەكانی فرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە نێو قەزای خورماتوو بڵاوبوونەوە، هەروەها هەماهەنگیشمان لەگەڵ ئەو هێزە كوردیانە هەیە كە پارێزگاری لە ئاسایشی شاری كەركووك و دیالە و سەلاحەدین دەكەن بۆ سەپاندنی یاسا لەو ناوچانە".

محەممەداوی داوای گەڕانەوەی ئاوارەکانی کرد و گوتی "هەر ئاوارەیەكیش دەیەوێ‌ بگەڕێتەوە سەر جێ و رێی خۆی سەربە هەر تائیفە و نەتەوەیەك بێت، دەتوانێ‌ ببگەڕێتەوە و لەلایەن هێزەكانی فرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا گیان و سەر و ماڵیان پارێزراو دەبێت".

پێشتر مەلا كەریم شكور بەرپرسی رێكخستنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە قەزای خورماتوو رایگەیاند "ئێمە پێویستیمان بە هێزێكی سەربازی بێلایەنە بە یەكسانی مامەڵە لەگەڵ هەمووان بكات، مەرجیش نییە ئەو هێزە سەربازییە سەرجەم پێكهاتەكان لەخۆبگرێت، بەڵام لانیكەم بێلایەن بێت لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە قەزاكە و گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكانی كورد و عەرەب بۆ قەزاكە".

قەزای خورماتوو سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە، نزیكەی 100 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگاكەوە دوورە، پێش هاتنی داعش و هێرشی حەشدی شەعبی لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 رێژەی دانیشتووانی بە شارۆچكە ‌و گوندەكانییەوە نزیكەی 220 هەزار كەس بوو، كورد 55%، عەرەب 15%‌و توركمانیش 30% شارۆچكەكە پێكدەهێنن، بەهۆی هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیش زۆرترین زیانی بەرکەوت. هەزاران خێزانی کورد لەو شارۆچکەیە ئاوارەبوون.

کۆمێنتەکان

 
پاداشت | 13/1/2018
ئه‌مه‌ تاكتیكێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا نه‌چێته‌ ئه‌و ناوچانه‌. ئه‌وانه‌ی هاتون هه‌ر حه‌شدی شه‌عبین وه‌ به‌ ناوو جلو به‌رگێكی دیكه‌ وه‌ هاتون.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 6 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 19 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 20 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.547 seconds