وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی: بەو نزیکانە هیچ ئەندامێکمان دەستگیرنەکراوە

لەلایەن رووداو 13/2/2015
رووداو

رووداو - رۆژهەڵاتی کوردستان

ژمارەیەک لە راگەیاندنەکانی نزیک لە دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران رایانگەیاندووە، تۆڕێکی چەند کەسی سەر بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە.

ماڵپەڕی ئاکام نیوز، کە بە ماڵپەڕێکی نزیک لە وەزارەتی ئیتڵاعات دادەنرێ، لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی ئێران نووسیویەتی "ژمارەیەک ئەندامی کۆمەڵە بە بۆنەی 26ی رێبەندان، رۆژی دامەزراندنی ئەو حیزبە خەریکی خۆئامادەکردن بوون بۆ ئەنجامدانی کاری رێکخستن لە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام پێش ئەوەی کە هیچ کارێک بکەن دەستگیرکراون".

بەپێی ئەو ماڵپەڕە، تیمەکانی کۆمەڵە لە شارەکانی سنە، سەقز، مەریوان، بۆکان و مەهاباد لە هەوڵدابوون، بڵندگۆ لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی ئەو شارە دابنێن و لە رۆژی 26ی رێبەندان کە سبەی شەممەیە، بەکاریان بهێنن. سەرچاوەکەی ماڵپەڕی ئاکام نیوز کە ناوی ئاشکرا نەکراوە رایدەگەیێنێ، مەبەستی ئەندامانی کۆمەڵە لەو کارە ئەوە بووە کە ئاڵۆزی و پشێوی بخەنە نێو شارەکان.

هاوکات ئەندامێکی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رەتیدەکاتەوە هیچ ئەندامێکی ئەو حیزبە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرابێت.

ئەنوەر محەممەدی رایدەگەیەنێ حکومەتی ئێران هەموو ساڵێک لەسەروبەندی 26ی رێبەنداندا بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک ژمارەیەک کەس دەستگیردەکەن و دەڵێن ئەندامانی کۆمەڵەیان دەستگیرکردووە.

سێ لایەنی کۆمەڵە، رۆژی 26 ی رێبەندان، بەشێوەی جیاواز یادی ساڵیادی ئاشکرابوونی چالاکییەکانی ئەو حیزبە دەکەنەوە. لەمساڵیشدا هەر سێ لایەن دەڵێن چالاکی رێکخستن و تەبلیغییان بەڕێوەبردووە. بەرپرسانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیش دەڵێن بەهۆی ئەوەی کە لەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو ئەو یادەیان لەنێوخۆ کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان پێیان هەستیارتر بوون.

ماڵپەڕەکانی نزیک لە حکومەتی ئێران، دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیان بە هۆشیاری هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بەستووەتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی ئێران، زیاتر لە 3 دەیەیە ئەو حیزبانە بە هەڵوەشاوە ناودەبەن و دەڵێن هیچ پێگەیەکیان لەنێو خەڵکدا نییە.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین 11 کاژێر لەمەو بەر |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت 14/2/2019 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
0.438 seconds