وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کونسوڵخانەی ئەمریکا بەدواداچوون بۆ پارەی گەنمی جووتیاران دەکات

لەلایەن فەلاح نەجم 13/2/2018
بەغدا پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان قەرزارە
بەغدا پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان قەرزارە

رووداو - هەولێر

نوێنەری کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵیی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی کێشەی پارەی گەنمی جووتیاران دەکات.

عەبدولڕەحمان عەلی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەسەر داوای لیژنەی کشتوکاڵ و بۆ ئاگاداربوون لە کێشەی پارەی گەنمی جووتیاران شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کردووە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نوێنەری کونسوڵخانەی ئەمریکا بەڵێنیداوە بەداواداچوون بۆ کێشەی پارەی گەنمی جووتیاران بکات و لەڕێگەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق بکەن ئەو بابەتە تێکەڵ بە کێشەی سیاسی نەکات.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی "لەگەڵ رەنج"ی رووداو ئاشكرایکرد، حكومەتی عێراق دانەوەی قەرزی جووتیارانی كوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو كەمدەكاتەوە. گوتیشی "لە جیاتی 670 ملیار دینار كە پارەی قەرزی گەنمی سێ‌ ساڵی جووتیارانی كوردستانە، بەغدا بەنیازە 270 ملیار‌ و 500 ملیۆن دینار بداتەوە، ئەوەش گەورەترین تاوانە ‌و پێویست حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو پارەیە وەرنەگرێت".

پاساوێكی حكومەتی عێراق بۆ نەدانەوەی سەرجەم قەرزی گەنمی جووتیارانی كوردستان، ئەوەیە گەنمی وڵاتانی دیكە رادەستی لیژنەكانی وەرگرتنی گەنم كراوە، بەڵام ئەمین محەممەد، نوێنەری وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ئەوە رەتدەكاتەوە ‌و دەڵێت "لیژنەی وردبینی لە بەغداوە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، یەك مانگ زیاتر لەسەر خەرجی حكومەتی هەرێمی كوردستان مانەوە، كەچی بچووكترین بەڵگەیان لەوبارەیەوە دەستنەكەوت".

شرووق عبایجی، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پرسی كشتوكاڵ لەلای حكومەتی عێراقی "گەندەڵییەكی زۆری" تێدا كراوە ‌و گوتی "بە هەموو جۆرێك پشتیوانی لە داخوازی جووتیاران دەكەم، بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكانیان، بۆ بەدواداچوونی كێشەكانیشیان لەگەڵ بەشێك لە هاوكارەكانم سەردانی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیران دەكەین".

نیشانەکردن : گەنم
2967 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Dyako Darweshi | 22/10/2018 08:58:19 ص
سلاو
صديق | 22/10/2018 11:44:30 ص
به بيي ئه م ليدوانه وا ده رده كه وي كه له ساردترين و كه رماترين روزي سال بيداني كاره با ئيتر له ١٥ سه عات كه متر نابي ..! ئه مه موزده يه ئه كه ر ...
پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ رۆژانە 20 کاژێر زیاددەکات
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سید عبیداله رحمن | 21/10/2018 08:07:19 م
شیعار و لافیته و دروشمی سه ره کی گوران له ئیستادا ده بی به ره و " گوران له ناو گوران " دا بیت !
گۆڕان: سەرلەبەری ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
| دوێنێ کاژێر 10:12 | (1)
Azad Azad | 21/10/2018 10:21:58 ص
به‌ڕێزان زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌..!! پێشه‌كی رێز و ئیحترامم بۆ هه‌مو مامۆستایانی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌و لالش هه‌یه‌ به‌ هه‌مو...
شەش مەلا بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان دەرچوون
| دوێنێ کاژێر 12:22 | (1)
Khoshi Tahir | 21/10/2018 02:05:44 ص
هةمو جارى بابى رةحمةتيم دةيگو نةهيوام بة عيراقة و نةبةعيراقيانيشة چونكة پاش ئةو هةموو كارةساتة خيناويةى بةسةريان هات لة سالى ١٩٦٣ ئةوجاش بةعسيةكان...
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
| 20/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی نوێ تەمەنی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک درێژدەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی نوێ تەمەنی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک درێژدەکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
تووشبووانی سووانی جومگەی ئەژنۆ بجووڵێن یان پشوبدەن؟ 5 کاژێر لەمەو بەر |

تووشبووانی سووانی جومگەی ئەژنۆ بجووڵێن یان پشوبدەن؟

دامەزراوەیەکی تەندروستی ئەڵمانی وەڵامدەداتەوە زۆرتر
0.391 seconds