وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانە لە مەخموور هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

لەلایەن هونەر ئەحمەد 13/2/2018
لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە نەخۆشخانەکە داخراوە

رووداو - مەخموور 

لە دوای 16 ئۆکتۆبەر، تەنیا نەخۆشخانەکەی مەخموور داخراوە، پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکان دەڵێن، لەترسی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەوام ناکەن، بۆیە دانیشتووانی شارەکە و دەوروبەری ناچارن نەخۆشەکانیان بۆ هەولێر یان گەیارە بگوازنەوە.

گەیشتن بە مەخموور بە رێگایەکی شاخاویە، چونکە پێشمەرگە و سوپای عێراق رێگای بازاڕگەیان کردوەتە سەنگەری رووبەڕووبوونەوەی یەکدی.

بۆ خەڵکی ئەم شارۆچکەیە، رێگای چوار خولەک کراوە بە 40 خولەک، گرفتی سەرەکی بۆ ئەوانەیە کە نەخۆشیان هەبێت و بەم رێگایەدا هاتووچۆ بکەن.

گرفتێکی دیکە خەڵکی مەخموور داخستنی بنکەی تەندروستی  شارۆچکەکەیانە، ئێستا مەخموور بێ نەخۆشخانەیە.

زەهرا هاونیشتمانییەکی دانیشتووی مەخموورە لەبەر نەبوونی نەخۆشخانە و خراپبوونی رێگەی نێوان هەولێر - مەخموور، هێنراوەتە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، ئەو پێش چەند رۆژێک زۆپای پێدا تەقیووەتەوە و، پێش گەیشتنی تیمی رووداو بەچەند خولەکێک زەهرا گیانی لەدەستدا.

کارمەندانی تەندروستی باس لەبوونی چەندین حاڵەتی هاوشێوەی زەهرا دەکەن کە تا لە مەخموورە دەگەن بە نەخۆشخانەکانی هەولێر، مردن بەچاوی خۆیان دەبینن.

هاوژینی زەهرا توانای قسەکردنی نییە کەسوکارەکەشی خەمی ئەوەیانە کە نەیانتوانی هەندێک لە ئازارەکەی کەم بکەنەوە و چارەسەری سەرەتایی بۆ بکرێت تا گەیێنرایە هەولێر.

زەهرا خاوەنی سێ منداڵە کە یەکێکیان هێشتا نەبووەتە 40 رۆژ حاڵەتی مردنی ئەو وەکو قوربانییەکی جەنگە، چونکە بەهۆی نائارامی شارەکەی و نەبوونی نەخۆشخانە نەتوانرا لە زێدی خوی چارەسەری بەلەپەی بۆ بکرێت.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| 14/8/2018 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| دوێنێ کاژێر 08:58 | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| 14/8/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە دوێنێ کاژێر 11:52 |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات دوێنێ کاژێر 10:37 |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات دوێنێ کاژێر 06:46 |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.406 seconds