وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

شەش بڕیار لە عەبادییەوە لەبارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان

لەلایەن دەرباز ساڵح 13/3/2018
 عەبادی لەگەڵ شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی کەریم شنگالی کۆبووەوە
عەبادی لەگەڵ شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی کەریم شنگالی کۆبووەوە

رووداو - هەولێر

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فەرمانێکی دیوانیدا شەش بڕیار لەبارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات.

لە فەرمانەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە، بەپێی ماددەی (78) لە دەستووری عێراق و بەپێی بڕیاری ژمارە (305) ی ساڵی 2017 ی ئەنجوومەنی وەزیران، لە پەرۆشیمان بۆ ئاسانكردنی گەشتی هاووڵاتیان لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی، دوای وەڵامدانەوەی دەسەڵاتە نیوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ رادەستكردنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەكە بۆ دەسەڵاتی فیدراڵی بەپێی دەستوور، بڕیارمان لەسەر ئەم خاڵانە دا:-

یەکەم. دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تایبەت بەسەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان كە تێیدا سەرپەرشتی و دەسەڵات لەژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵیدا دەبێت. هەروەها دیاریكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەو بەڕێوەبەرایەتییەوە و تەنسیبكردنی فەرمانبەران، رێكخستنیان و سوودوەرگرتن لەو پێكهاتانەی ئێستا هەیە لەژێر دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆی فیدراڵیدا دەبێت، پاش دووبارە رێكخستنەوە و هەیكەلیەت و پەیوەستی بە دەسەڵاتی فیدرالی بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:-

1- بەشی پاراستنی تایبەتی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و هەولێر پەیوەست دەبن بەو بەڕێوەبەرایەتییەی سەرەوە.

2- بەڕێوەبەری بەشی پاراستن دەبێت ئەفسەر بێت و نابێت پلەكەی لە (عقید) كەمتر بێت، جێگرەكەشی نابێت پلەكەی لە (مقدم) كەمتر بێت، هەردووكیان لەلایەن وەزیری ناوخۆی فیدڕاڵەوە هەڵدەبژێرێن.

3- دەبێت فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو پاپەندبن بەو پۆشاكەی دیاریكراوە بۆ هێزی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناخۆی فیدڕاڵ بەپێی رێنماییەكانی ژمارە (7) بۆ ساڵی 2014.

دووەم: سیستەمی چاودێری (البایسز) دەبەسترێت بە سیستەمی سەرەكی لە بەغدا كە تایبەتە بە فڕۆكەخانەكان و دەروازەكانی هەرێم بەوشێوەیەی لە دەروازەكانی دیکەی عێراق كاری پێدەكرێت.

سێیەم: فەرمانگەی پاسپۆرت و جنسیە و فەرمانبەرەكانیان لە هەولێر و سلێمانی دەبەسترێن بە وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵ بەپێی یاسا.

چوارەم: لیژنەی هونەری سەر بە دەستەی گشتیی گومرگ سەرپەرشتی هەناردەكردن و هاوردەكردنی شتومەك دەكات لە هەردوو فڕۆكەخانەكە، پاش بەدەستهێنانی رەزامەندی فەرمی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە هاوردەی خۆماڵی و بیانی و پشكنینی رەزامەندییەكان بەپێی پسپۆرییەكان و، هەروەها بەپێی ئەو بڕیارانەی لە كتابی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیدا هاتوون کە بە ژمارە (126) لە رێککەوتی 9/5/2011 دەرکراوە.

پێنجەم: رێگە بە گەشتە ئاسمانییە نێودەڵەتییەكان دەدرێت لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم، ئەمەش بەپێی رەزامەندییەكانی دەسەڵاتی ئاسمانی مەدەنی فیدراڵی و پاش تەواوكردنی پێداویستییەكانی ئەم فەرمانە دیوانییە، بە مەرجێك لە یەك هەفتە تێپەڕنەبێت لەو بەروارەوە.

شەشەم: لیژنەیەكی باڵا بۆ سەرپەرشتیكردنی بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان و خاڵە سنوورییەكانی هەرێم  پێكدێت، بۆ دڵنیابوون لە پاپەندبوونی بە رێنماییە فیدراڵییەكان، نوێنەری گشت دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكانی ناوەند لەخۆدەگرێت و هەرێم راپۆرت بەرزدەكاتەوە بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان یان هەركەسێكی تەخویلكراو.


کۆمێنتەکان

 
Seva | 13/3/2018
Esta dakreta yan na
نیشانەکردن : عەبادی , فڕۆکەخانەکان
73095 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 1 کاژێر لەمەوبەر |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
 ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە 23 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

د. تۆماس کلاک: نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، زۆرتر
 نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە 10/12/2018 |

نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە مانگی داهاتوو دەستبەکارکردن لە نەخۆشخانەکە زۆرتر
0.453 seconds