وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نێچیرڤان بارزانى: دابینكردنى مووچه ئه‌وله‌ویه‌تى حكومه‌تە

لەلایەن سەنگەر عەبدولڕەحمان 13/3/2018
نێچیرڤان بارزانى: بەمنزیکانە رۆژی هەڵبژاردن رادەگەیێنین

رووداو - هەولێر

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، دابینكردنى مووچه ئه‌وله‌ویه‌تى حكومه‌تە. دەشڵێت هیواخوازن پێداچوونه‌وه به یاسای بودجه‌ی عێراقدا بكرێت و نیگەرانییەکانی کوردستان لەبەرچاوبگیرێت. 

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13-3-2018) نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا دوایین پێشهاته‌كانی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به ره‌وشی عێراق و كوردستانى، باسكرد.

کردنەوەی فڕۆکەخانەکان

لەبارەی بڕیارەکەی بەغدا بۆ کردنەوەی گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "پێشوازی له‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ین. پێمانوایه هه‌نگاوێكی دروست و راسته و به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات كه هیواداربین كێشه‌كانی دیكه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ربكرێن".

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی عەبادی و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کرد رۆڵیان لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدا هەبووە و ئاشکراشیکرد "بێگومان ئه‌وه له ئه‌نجامی چه‌ندین دیداری فه‌رمیی نێوان سه‌رۆكوه‌زیران و به‌نده، هه‌روه‌ها نێوان شاندی هه‌ردوولا چ ئه‌وانه‌ی بهئاشكرا ئه‌نجامدراون، یان ئه‌وانه‌ی كه رانه‌گه‌یێندراون و له ئه‌نجامی ئه‌وانە‌دا ئه‌م كاره جێبه‌جێكرا".

هەر لەبارەی فڕۆکەخانەکان، سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، پرسی فڕۆكه‌خانه‌كان په‌یوه‌ندی به زۆر شته‌وه هه‌یه و هه‌نگاوێكی گرنگه، هیوادارن هه‌نگاوی دیكه‌شی به‌دوادا بێت و بتوانن بابه‌تی مووچه و كێشه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ربكه‌ن. 

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی "ئه‌م هه‌نگاوه گه‌ر به بچووكیش سه‌یر بكرێت، یان هه‌نگاوێك نه‌بێت كه زۆر كاریگه‌ری له چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كانی دیكه بكات، به‌ڵام پێمانوایه ده‌ستپێكردنێكی زۆر گرنگه‌، ده‌ستپێكردنێكه كه ده‌یسه‌لمێنێ گه‌ر هه‌ردوولا ئیراده‌ی جیدیمان هه‌بێت ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق كێشه‌كانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

هەموو کێشەکان بە مانگێک چارەسەرنابن

 

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی دووپاتکرده‌وه‌: "بەڕاستى پێشبینى ناکەین هەموو کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بە مانگێک و دوو مانگ چارەسەردبن، ئێمە دەبێ واقیعبین بین، دەبێ ئەو واقیعەی کە ئێستا هەیە مامه‌ڵه‌ى لەگەڵدا بکەین. ئێستا دەبێ وردەوردە هەوڵبدەین هەنگاوەکان یەک لەدوای یەک بچینە پێش و چارەیان بۆ بدۆزینەوە. هەرێمی کوردستان چەند جارێک باسیکردووە و رایگەیاندووە، کە دەیەوێ کێشەکانی خۆی لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و لەناو عێراقدا چارەسەربکات".

کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان

"دەستوور ئەوەی دیاریکردووە و ئەو ناوچانەی کە پێی دەگوترێت ناوچەی جێناکۆک، ئەو شوێنانە بەو شێوەیە دەمێننەوە تا ڕێکاری دەستووری کێشەکانی چارەسەر دەکات، ئینجا ئەو شوێنە چ لە دەست ئێمە بێت، چ لە دەست بەغدا بێت، چ لە دەست هەر لایەنێک بێت، بەو شێوەیە دەمێنێتەوە. ئەوانە ئەو شوێنانەن کە ناکۆکیمان هەیە لەسەریان، چارەسەرەکه‌یشی لە دەستووردا دەستنیشان کراوە کە پێویستە ئەو ماددە دەستوورییە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەى ئەو کێشانە چارەسەر ببن".

دابینکردنی مووچە ئەولەویەتە

دەربارەی شێوازی ناردن و دابەشکردنی مووچە، سەرۆکوەزیرانی کوردستان دووپاتیکردەوە "تاوەکو ئێستا دیارنییە بە چ میکانیزمێک دەبێت، با میکانیزمەکە یه‌كلایى ببێته‌وه و وردەکاریی زیاترمان هەبوو، لەسەر ئەو بنه‌مایه بڕیاردەدەین، ئەوەی گرنگە هەموو لایەکتان دەزانن کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بارێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕن، بۆ ئێمە چارەسەری ئەو کێشەیە لە ئەولەوییەتدایە، لەسەر ئەوە کە میکانیزمەکە چۆن دەبێ، تاوەکو ئێستا نازانین ئەوەی لە بەغداوە دێت چەندە، بۆیە دواتر لەسەر ئەو بنه‌مایه بڕیاردەدەین".

نێچیرڤان بارزانی گوتی "تاوەکو ئێستا روون نییه ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌ینێرن به چ شێوه‌یه ده‌بێت، له‌ماوه‌ی رابردوودا تیم له به‌غداوه هاتووه و وردبینیكراوه له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و شوێنه‌كانی دیكه‌ش و وه‌ك بنه‌ما قبوڵكراوه كه ئه‌و مووچه‌یه دێت، به‌ڵام ئێمه تاوەکو ئێستا ورده‌كارییه‌كان نازانین و به گه‌یشتنی ورده‌كارییه‌كان، هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه".

یاسای بودجە

سەبارەت بە یاسای بودجەی عێراق، نێچیرڤان بارزانی نیگەرانی کوردستانی دووپاتکردەوە و گوتی "به‌غدا و هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاگادارن كه حكومه‌ت و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی بودجه زۆر نیگه‌رانن. هیوادارین ده‌رفه‌تێك هه‌بێت تاوەکو دووباره پێداچوونه‌وه به یاسای بودجه‌ی عێراقدا بكرێت و داواكاریی هاووڵاتییان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاوبگیرێت".

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی "خۆتان ده‌زانن كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دروستبوو، به سوپاسه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌موو فراكسیۆنه‌كانییه‌وه زۆر به جیدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كاریانكرد، بەڵام كێشه‌یه‌كی بچووك دروست بوو، ئێستا جارێكی دیكه له پەرله‌مان باسده‌كرێت، به‌و هیوایه‌ن كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌روه‌ك حكومه‌ت داوایكردووه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سەندبكرێت و بێگومان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌"..

دەربارەی پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە ئایا دوای ناردنی، بەشێوەی پاشەکەوت دەبێت یان نا، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە "گرنگ ئەوەیە بزانین ئەوان چۆن دەینێرن. تاوەکو ئێستا ئەوە لای ئێمە روون نییە، با بە روونی بزانین ئەوان چۆن دەینێرن و بڕەکەی چەندە، دوایی لەسەر ئەو بنه‌مایه بڕیاردەدەین".

رۆژی هەڵبژاردن

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی حکومەت و پەرلەمان و کۆمیسیۆن بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، گوتی "ئێمە له‌گەڵیان کۆبووینەتەوە، ئێستا زیاتر لەسەر ئەوە ماوە من وەک سەرۆکوەزیران رایبگەیەنم کە چ رۆژێک هەڵبژاردن دەکرێت، بەمنزیکانە رایدەگەیێنین".

کردنەوەی رێگای سەرەکیی نێوان هەولێر - کەرکووک

لەبارەی پرسی کردنەوەی رێگای سەرەکیی نێوان هەولێر - کەرکووک و هەڵوێستی بەغدا لەو بارەیەوە، نێچیرڤان بارزانی گوتى "چاوەڕوانی لایەنی عێراق دەکەین و رامانگەیاندووە چاوەڕێی هەندێ رێكارى سەربازی لە بەغدا دەکەین، لەسەر ئەو حیسابەی بە ئێمە گوتراوە ئەوان ئێستا ئامادەنین بۆ کردنەوەی. ئێمە وەک هەرێمی کوردستان ئامادەین و دەیکەنەوە".

پێداچوونەوە: حەکیم داود

نیشانەکردن : نێچیرڤان بارزانی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
پشکۆ | 14/12/2018 06:48:44 م
هەربژیت ودەستیت خۆش بۆ راستگۆیت
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 13/12/2018 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 13/12/2018 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 | (2)

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.422 seconds