وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

نەجمەدین کەریم: حەشدی شەعبی بە حیزبەکانی گوتووە رێگەنادەین ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت

لەلایەن هیوا حوسامەدین 13/3/2018
نەجمەدین کەریم: پەیوەندیم بە رەفعەت عەبدوڵڵا نەماوە، بەڵام پەیوەندیم بە یەکێتی نیشتیمانی بەهێزە
رووداو - هەولێر

مانگی ئادار بۆ کورد، مانگی بۆنە و یادەکانە، بەڵام پێناچێت کوردانی کەرکووک ئەمساڵ یادی بۆنە نەتەوەییەکانیان بکەنەوە، چونکە وەکو نەجمەدین کەریم دەڵێ لایەن و حیزبە کوردستانییەکان ئاگادار کراونەتەوە ئاڵای کوردستان لە دەرەوە، لە ناو شاری کەرکووک هەڵنەکەن.

نەجمەدین کەریم لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو باسی کەرکووک، بۆنە و یادەکانی کورد لەو شارە، کێشەکانی خزمەتگوزاری کە لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە رووبەڕووی کەرکووک بوونەتەوە، دەکات، هەروەها باسی یەکێتی دەکات و وەڵامی گوتەکانی رەفعەت عەبدوڵڵاش دەداتەوە.

رووداو: دوێنی کۆبوونەوەیەکت لەگەڵ کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی ئەنجامدا، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە چی بوو؟ لە گوتەکانتاندا باسی کەرکووکتان کرد؟

نەجمەدین کەریم: کاک کۆسرەت هەرکاتێک دێت بۆ هەولێر، چاومان بەیەکدی دەکەوێت. دوێنێ بە یاوەریی کاک شاڵاو، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی سەردانیان کردم. لەو دانیشتنەدا باسی رەوشی نێو یەکێتی و کەرکووکمان کرد، بەتایبەتی ئەو فشارانەی لەسەر خەڵکی کوردی کەرکووک
 رەوشی تەندروستیی کۆسرەت رەسوڵ زۆر باش بووە

دەکرێن، هەروەها باسی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستانمان کرد، لەگەڵ پەیوەندیی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە. کاک کۆسرەت بە تەواوی و دوورودرێژی رەوشی ناو یەکێتیی بۆ ئێمە باس کرد و تاوتوێمان کرد. خۆشبەختانە کاک کۆسرەتم بینی، کە لەوەتەی هاتووەتەوە و ئەو نەشتەرگەرییەی بۆ کراوە، تەندروستی لەهەموو کاتێک باشتر بووە، ئەوەش زۆر دڵخۆشی کردین. بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوە بکرێت و، ئاگادارمان دەکەنەوە کەی و چۆن دەکرێت.

رووداو: دوێنێ یەکەم رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی بوو، ئەو بۆنەیە لە کەرکووک چۆن بەڕێوەچووە؟ بە تایبەتی لەم مانگەوە کە بۆنەی زۆر هەن و ئیدارەی کەرکووک ئامادەکاری بۆ دەکردن، بەڵام ئەمساڵ هیچ دەنگێکی ئامادەکاری نییە. خوێندنەوەت بۆ ئەمە چییە؟ وێنەی بۆنەکەی دوێنێ چۆن بەئێوە گەیشتووە؟

نەجمەدین کەریم: دوێنێ، کە رۆژی پۆشینی جلوبەرگی کوردی بوو، ئەوەیان بەکەس رێگەی لێناگیرێت. ئەوەیان هەمووکاتێک کراوە، تەنانەت لە سەردەمی رژێمی پێشووشدا خەڵک لە کەرکووک و تەنانەت لە بەغداش جلی کوردییان لەبەرکردووە. بەداخەوە لە زانکۆی کەرکووک نەکرا، چونکە هێزێکی زۆریان بردبووە ئەوێ. ئەگەر لەیادتان بێت ساڵانی پێشتر ئێمە خۆمان دەچووینە زانکۆی کەرکووک و لەگەڵ خەڵک بەشداریمان دەکرد لە (چالاکییەکانی) ئەو رۆژەدا، تەنانەت نەتەوەی دیکەی وەکو تورکمانیش جلوبەرگی خۆیان لەبەردەکرد و ئێمە دەچووین لەگەڵ ئەوانیش دەوەستاین و هانماندەدان. ئەمە مافێکی رەوای خەڵکە لە کەرکووک و دەبێت لە هەموو عێراق ئەو مافە بدرێت. ئەوەی من ئاگام لێیە خەڵک بەگشتی لە کەرکووک جلی کوردی لەبەرکردووە، بەڵام ئێمە بۆنەی دیکەمان هەیە، بۆ نموونە نەورۆز، پار ئەمکاتانە خەریکی ئەوە بووین چۆن قەڵا ئامادەبکەین بۆ ئەوەی ئاهەنگی نەورۆز و ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای کەرکووک بکەینەوە، لەو بۆنەیەشدا جگە لە کورد، تورکمان، عەرەب و کلدو ئاشووریش دەهاتن و بەشدارییان دەکرد، بەداخەوە وەکو من دەزانم، ئەمڕۆ بە هەڕەشەی هێزی داگیرکەر لە کەرکووک، حەشدی شەعبی لایەن و حیزبە کوردستانییەکانی کەرکووکیان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی؛ نابێت ئاڵای کوردستان لەهیچ بۆنەیەکدا لە دەرەوە، لەنێو شار هەڵبکرێت، ئەمەش بەڕاستی جێگەی داخێکی گەورەیە، ئەمە جارێکی دیکە نیشانی دەدا ئەو کەسانەی هەڵسان بە چەواشەکردنی خەڵک، بەوجۆرە رێککەوتنەی کراوە کە گوایە بۆ کورد باشە، چەند ناڕاست بوون لەگەڵ ئەو خەڵکەدا و چۆن هەرگیز گوێیان بەوە نەداوە بەهاکانی بەرزی کوردستانییەت لە کەرکووک بپارێزن.

رووداو: خەڵک باسی ئەوە دەکەن خزمەتگوزارییەکی کەم لە کەرکووک هەیە، بەڵام ئەوەی لە میدیاکاندا بووەتە بابەت پرسی خۆڵ و خاشاکە، کە ئێستا بەشێوەیەک تەشەنەی سەندووە، چارەسەرکردنی لەدەستی شارەوانی و ئیدارەی کەرکووکیش دەرچووە. بۆچی ئەمە لە سەردەمی ئێوە سەریهەڵنەداوە؟ یاخود نەبوونی بودجە، کە وەکو ئێستا پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت دەیڵێ هۆکارەکەیەتی، ئەی لەسەردەمی ئێوە کێ بودجەی پاککردنەوەی شاری دابیندەکرد؟

نەجمەدین کەریم: کە لە 3-4-2011 بووم بە پارێزگاری کەرکووک، کەرکووک لەڕووی بوونی خۆڵ و خاشاکدا شارێکی پیس بوو، بۆیە ئەو کۆمپانیایەی کاری پاککردنەوەی شارەکەیان دەکرد، دوورخرانەوە و کۆمپانیایەکی دیکە هێنرا. لە 2014ـەوە هەتاوەکو 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، پارەی پاککردنەوەی
 کەرکووک تاوەکو 16ـی ئۆکتۆبەر شارێکی جوان و پاک بوو
کەرکووک لە بەغداوە نەدەهات، ئێمە توانیمان میکانیزمێک دروست بکەین، کە خەڵک هاوکاری بکات، بۆ ئەوەی خاشاک و زبڵ لەبەردەم ماڵەکانیان پاکبکرێتەوە و لەهەمان کاتیشدا، ئێمە بە پارەی پترۆدۆلار کە لە هەرێم وەرمان دەگرت، چونکە بەغدا نەیدەداینێ، لەگەڵ ئەوەدا دەمانتوانی وابکەین، هاوکاری ئەو کۆمپانیایە بکەین بۆ ئەوەی بتوانێ شار پاکبکاتەوە. شار، تاوەکو 16ـی ئۆکتۆبەر شارێکی جوان بوو. ئەوانەی لە 16ـی ئۆکتۆبەر هاتن، سەیریان پێدەهات کە کەرکووک بەوجۆرەیە، چونکە زۆربەیان خەڵکی بەسرە و باشووری عێراقن، کە خۆیان لەنێو زبڵدا خنکاون، ئەگەر سەیری بەسرە بکەن، دەبینن لە چ حاڵەتێکدایە، ئەمڕۆ کەرکووکیش لە هەمان حاڵەتە. بەڕاستی کەرکووک ئیدارەی
 ئیدارەی ئێستای کەرکووک خۆی بە ئیدارەیەکی کاتی دەزانێ
نییە، ئیدارەکەی زۆر لاوازە، ئەو ئیدارەیەی لە کەرکووکە خۆی بە کاتی دەزانێ، بۆیە خەریکن لەملاوئەولا بەرژەوەندیی شەخسی بۆخۆیان پەیدابکەن، ئەگینا رێگە هەیە بتوانی شار پاک رابگری و خەڵکیش هاوکار دەبێت.

رووداو: رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێ "بەڕێز نەجمەدین کەریم، هیچ پەیوەندییەکی بە ریزەکانی ئێمەوە نەماوە، لە 16ـی ئۆکتۆبەر کە چووە هەولێر، ئینتیمای حیزبیی خۆی هەڵبژاردووە" وەڵامت بۆ ئەمە چییە؟

نەجمەدین کەریم: دیارە ئەو برادەرەی ناوت برد، هەولێر بە کوردستان نازانێ، دیارە سێ ئەندامی دیکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە لێرەن ئەوانیش ئینتیمای حیزبییان گۆڕیوە! من پەیوەندیم بە رەفعەت عەبدوڵڵا نەماوە، بەڵام پەیوەندیم بە یەکێتی نیشتیمانی، بە برادەرانی مەکتەبی
  هەندێک خەڵک بوونەتە مۆرانە لەنێو یەکێتی
سیاسی، بە برادەرانی سەرکردایەتی بەهێزە. هەروەکو باسیشمان کرد، دوێنێ کۆسرەت رەسول لێرە بووە و لەگەڵی دانیشتووین. هەندێک خەڵک بوونەتە مۆرانە لەنێو ئەو حیزبە، بۆ ئەوانەشی نازانن مۆرانە چییە و لە خانووی داردا نەژیاون: مۆرانە کرمێکە، زۆر بەهێمنی داری خانوو دەخوات و لەپڕدا سەقفی خانووەکە دەکەوێتە خوارەوە، جا ئەم برادەرانەش هەندێکیان لەم جۆرەن.

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار
   


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| دوێنێ کاژێر 02:15 | (3)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| 20/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە دوێنێ کاژێر 10:00 |

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە

گوماندەکرێت جۆرێکی تۆمارنەکراوبێت و لەجیهاندا زۆرتر
لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ دوێنێ کاژێر 12:08 |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ دوێنێ کاژێر 11:25 |

پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ

پرۆگرامێکی ئاسان بۆ نەخۆشەکانی دادەنێ زۆرتر
0.437 seconds