وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە مەریوان و کامیاران گردبوونەوە بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین ئەنجامدرا

لەلایەن رووداو 13/3/2018
لە سنە رێگە لە بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی پشتیوانیکردن لە عەفرین گیرا

رووداو - هەولێر

هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی خرۆشاندووە، بۆیە لەسەر داوای چالاکڤانانی کورد لە مەریوان، کامیاران و تاران گردبوونەوە بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین ئەنجامدرا، بەڵام گردبوونەوەکان لەژێر چاودێریی تووندی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بوون.

حکومەتی ئێران نەک تەنیا رێگەی بە خۆپیشاندانی هێمنانە بۆ ئیدانەکردنی هێرش بۆ سەر عەفرین و پشتیوانیکردن لە رۆژئاوای کوردستان لە هەموو شوێنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان نەدا، بەڵکو بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان پێنج چالاکڤانانی کوردیشی لە مەریوان دەستبەسەر کردووە.

پێشتر ژمارەیەک چالاکڤانی سیاسی و مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێرشی حکومەتی تورکیایان بۆ سەر عەفرین ئیدانەکردووە. لە بەیاننامەیەکدا کە لە دەسپێکی هێرشەکەدا بڵاویان کردبووەوە، هاتبوو: گەمارۆ و هێرشی سەربازی ئەنقەرە بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، پێچەوانەی هەموو رێوشوێنە نێودەوڵەتییەکانە.

رێگەنەدان بە خۆپیشاندان بۆ پشتگیریکردن لە عەفرین، پێچەوانەی سیاسەتی راگەیەندراوی ئێرانە. پێشتر بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، داوای لە تورکیا کردبوو دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی بۆ سەر عەفرین رابگرێ.

هەروەها لە سەرەتای هێرشەکەدا، ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رەخنەیان لە بێدەنگیی کۆمەڵگوی نێودەوڵەتی لە ئاست هێرش بۆ سەر عەفرین گرتبوو. 

لەو نامەیەدا هاتبوو: هیچ مرۆڤێکی ئازادیخواز ئازایەتی ژنان و پیاوانی کۆبانێ و، کوردە دلێرەکانی عێراق و سووریای بۆ بەرگریکردن لە مرۆڤایەتی و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش، لەبیر ناکات.

لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆ پشتگیری لە کۆبانی خۆپیشاندان لە زۆر شوێن بەڕێوەچوون، بەڵام وادیارە سیاسەتی فەرمیی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر عەفرینەوە جیاوازە و، بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا رێگە نادات دژی ئەو وڵاتە خۆپیشاندان بکرێ.
 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
پشکۆ | 14/12/2018 06:48:44 م
هەربژیت ودەستیت خۆش بۆ راستگۆیت
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 13/12/2018 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 13/12/2018 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 | (2)

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.438 seconds