وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

رێباز حەملان: پارەی بەغدا بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە هەولێرە

لەلایەن سەنگەر عەبدولڕەحمان 13/3/2018
كۆنگرەی رۆژنامەڤانی وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق

رووداو - هەولێر

رۆژی سێشەممە شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی، لە شاری هەولێر لەگەڵ تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی رێباز حەملان، وەزیری دارایی کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە بۆ یەکلاییکردنەوەی چەند پرسێک بوو وەکو: رێکسختنەوەی باج و گومرگ بەشێوەیەکی گشتی بە یەک سیستەم، لەگەڵ کاراکردنەوەی لقەکانی بانکی ناوەندیی لە هەولێر و سلێمانی. لە کۆبوونەوەکەشدا چەند لیژنەیەکی هونەری و پسپۆڕ بەشداربوون.

دوای کۆبوونەوەکە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رێباز حەملان، وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێمی كوردستان و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق باسیان لە نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کرد.

رێباز حەملان بە ئاماژەدان بەوەی کۆبوونەوەکەیان باش بووە، گوتی "لە كۆبوونەوەكەدا لەبارەی ئەو بانكانەی كە بانكی بازرگانی ھەرێمی كوردستانن و لەلایەن حكومەتی عێراق مۆڵەتیان پێنەدراوە، رێككەوتین کە لە قۆناخی یەكەمدا ژمارەی بانكەكان كەمبكرێتەوە. لە قۆناخی دووەمیشدا مۆڵەت بدرێت بەو بانكانە و لەلایەن بەغداوە مامەڵەی فەرمیان لەگەڵ بكرێت".

وەزیری دارایی راشیگەیاند "لەبارەی گومرگەكان گفتوگۆمانكرد، ھەفتەی داھاتوو كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ رێكخستنەوەی پێناسەی گومرگەكان ئەنجامدەدرێت. خاڵێكیش ماوە تاوەکو رۆژی 30 مانگی حوزەیران كۆتایی پێدێت، ئەویش بابەتی كۆمپانیاكانە كە لە ھەرێمی كوردستان و عێراق ھەن".

رێباز حەملان، وەزیری دارایی گوتیشی "بۆ بابەتی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بانكی ناوەندی ھەموو ئامادەكارییەك كراوە، ھەموو ئەو پارەی پێویستە بۆ مووچەی فەرمانبەران لە لقی ھەولێری بانكی عێراق ئامادەییە، تەنیا ئەوە ماوە سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارەكە بدات، وەك بەڵێنیداوە كە پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەران خەرجبكرێت".

وەزیری دارایی ئاشکرایکرد، زیاتر لە 90% كارەكانی وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە كۆتاییانھاتووە، ئەمڕۆش بەڕێوەبەری گشتی چاودێری دارایی لە بەغداوە گەیشتە ھەولێر بۆ ئەوەی دوایین راپۆرتی خۆی لەسەر ئەو بابەتە بداتەوە بەغدا.


 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئەمریکا دەیان کەس بە دەرزی چاو نابینا بوون 13 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا دەیان کەس بە دەرزی چاو نابینا بوون

پزیشکەکە: منیش وەکوو نەخۆشەکان تووڕەم لەوەی زۆرتر
عەترێک دەبێتە چارەسەرێکی نوێی قژڕووتانەوە 17 کاژێر لەمەو بەر |

عەترێک دەبێتە چارەسەرێکی نوێی قژڕووتانەوە

هانی گەشەی چیکڵدانەی مووەکان دەدات زۆرتر
قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات

کێش دابەزاندن توانای کۆنترۆڵکردنی میزڵدان زۆرتر
0.438 seconds