وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

خەلیل دوای 31 ساڵ بە هەڵەبجە و کەسوکارەکەی شادبووەوە

لەلایەن ئەمەل ناجی 14/3/2019
لەسەر گۆڕی باوکی گریان و لەلای دایکی شادی و دڵخۆشی

رووداو - هەڵەبجە

دوای گەڕانەوەی بۆ هەڵەبجە، یەکەم شوێن کە خەلیل سەردانی کرد گۆڕی باوکی بوو. ھەرچەندە سۆزی باوکی خۆی نەبینیووە، بەڵام خەلیل بەکوڵ لەسەر گۆڕەکەی گریا.

گریانی خەلیل ئەو کاتە بووە خەندە و شادی کە گەڕایەوە لای مەلیحە محەممەدی دایکی و بە هەڵدانی گوڵ و دابەشکردنی شیرینی پێشوازی لە خۆی و ئەو خێزانەش کرا کە لە ئێران لە نۆ مانگییەوە گەورەیان کردووە و ئێستا تەمەنی 31 ساڵە.

مەلیحە محەممەد دەڵێت "ئەوەندە دڵخۆشم وادەزانم خەون دەبینم. ئەو کاتەی لە تاران چاوم بە خەلیل کەوت و باوەشم پێدا کرد، ھەستم دەکرد تازە لەدایکبووم، ئەوەندە پێمخۆش بوو نەمدەزانی چی بکەم".

دوای کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە لە 16-3-1988، لە شاری کرماشان خەلیلی تەمەن نۆ مانگ لە خێزانەکەی دادەبڕێت و لەلایەن خێزانێکی ئێرانییەوە ھەڵدەگیرێتەوە و بەخێودەکرێت. خێزانەکە ناوی دەنێن محەممەد و لەگەڵ منداڵە تاقانەکەی خۆیادا گەورە دەبێت.

مەحسوومە مەھدیپوور، دایکە ئێرانییەکەی خەلیل دەڵێت "عەلی سێ ساڵ تەمەنی لە محەممەد گەورەترە، پێکەوە گەورە بوون، لەگەڵ یەکدی یاریان دەکرد و لەسەر یەک سفرە گەورە بوون. من کە دایکی محەممەدم بینی خودا دەزانیت هەم دەگریام و هەمیش چەپڵەم لێدەدا و زۆر خۆشحاڵبووم کە شەوێکی ئاوا پێشهاتووە کە من دایکی محەممەد دەبینم. من زۆر خۆشحاڵبووم".

کاتێک دەیەوێ ژیانی ھاوژینی پێکبھێت باوکە ئێرانییەکەی خەلیل بە خێزانی ھاوژینەکەی دەڵێت، کە محەممەد یەکێکە لە منداڵە ونبووەکانی ھەڵەبجە. دوای ئەوە خەلیل دەگەڕێتەوە ھەڵەبجە و بەپێی ئەو بەڵگانەی کە لایەتی خێزانی مەلیحە محەممەد گوماندەکەن کە منداڵی ئەوان بێت، بۆیە دەچنە ئێران و پشکنینی DNA دەکەن و دەردەکەوێت کە خەلیل منداڵە ونبووەکەی ئەوانە.

خەلیل ساڵح "زۆر خۆشحاڵم، وشەکان ناتوانن هەستی ئەمڕۆی من بگەیێنن، ئەو بڕیارەی بەرپرسان دەیدەن و ئەو حوکمەی دادگا دەریدەکات لە داهاتوودادەریدەخات کە من دەمەوێ چی بکەم، ئێستا پێموایە زۆر زووە بۆ ئەوەی بڕیارێکی بەپەلە بدەم".



داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| دوێنێ کاژێر 11:22 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان 4 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
تەندروستی جیهانی  داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت

نابێت سپۆنسەریکردنی یانەکانی پێشبڕکێ لەلایەن زۆرتر
0.203 seconds