وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا نمایشدەکرێت

لەلایەن رووداو 13/4/2018
دەرهێنەر هونەر سەلیم باسی فیلمەکەی دەکات

رووداو - هەولێر

فیلمی (کێ لێدی وێنزی کوشت) کە فیلمی دەرهێنەری کورد هونەر سەلیمە، لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا نمایشدەکرێت.

هونەر سەلیم، دەرهێنەری کورد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە کۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵ فیلمەکە لە سینەمای چەند وڵاتێک نمایشدەکرێت، سەرەتا لە پاریس، دواتر لە سویسرا و بەلجیکا نمایشدەکرێت، تورکیا و هەندێک وڵاتی دیکەش فیلمەکەیان کڕیوە". هەریەک لە ئەکتەران  مەمەند کورتولمووش و ئەزگی مولان رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینن.

لەبارەی نمایشکردنی فیلمەکە لە کوردستان هونەر سەلیم گوتی: "بڕواناکەم لە کوردستان هیچ کەسێک بیەوێت فیلمەکە بکڕێت، بەڵام  پڕۆژەیەکم هەیە لە فەرەنسا بەشێوەیەکی باش پێشکەوتووە و هەندێک پێشنیازم بۆ هاتوون،  بەهەمانشێوەش لە تورکیا، من پێمخۆشە جارێکی دیکە لە کوردستان فیلم دروستبکەم، هەر کارێکم زیاتر پێشکەوت ئەوەیان وێنە دەگرم".

هونەر سەلیم هەروەها گوتی: "دەرهێنەر کەسێکە دەیەوێت چیرۆکێک بگێڕێتەوە بۆ خەڵکی، فیلمی پێشووی من فیلمێکی کاوبۆی بوو، فیلمی پێشتریشم کۆمیدی بوو، ئەوانە نیشانەی ئەوەن من هەموو شێوازەکانم پێخۆشن، دەمەوێت توانای خۆم لە هەموو شێوازەکان تاقیبکەمەوە".

لەبارەی بەرهەمهێنانی درامای کوردی هونەر سەلیم گوتی: "کاری من بەرهەمهێنانی فیلمە نەک نمایشکردنی، دەبێت لە کوردستان کۆمپانیا و دەزگای تایبەت هەبن داوا لە من بکەن کاریان بۆ بکەم یان دراما دروستبکەم، بەدڵنیاییەوە ئەوەی بەمن بکرێت دەیکەم، دەرهێنەر ناتوانێت درامای کوردی دروستبکات و  تیڤی بدۆزێتەوە بڵاویبکاتەوە، ئەوە ئەرکی سێ بۆ چوار دامەزراوەیە، من یەکێکم لەوانە، بەڵام لە کوردستان نایانەوێت بابەتی کوردی بەرهەمبهێنرێت".

(کێ لێدی وێنزی کوشت) فیلمێکی پۆلیسییە و لە دوورگەیەکی ئیستنبوڵ وێنەگیراوە، لە فیلمەکەدا نووسەرێکی ئەمریکی لە دوورگەکە دەکوژرێت، پۆلیسێک لە ئیستەنبووڵەوە دەچێت تا بزانێت کێ ئەو نووسەرەی کوشتووە، بۆی دەردەکەوێت ئەو کچە نووسەرە کتێبێک دەنووسێت لەبارەی ئاشکراکردنی تاوانێکەوە، بکوژەکە نەیویستووە کە ئەو نووسەرە رۆمانەکی تەواوبکات بۆئەوەی ناوی ئەو ئاشکرانەبێت. چیرۆکەکە بەوشێوەیە دەستپێدەکات و دواتر فراوان دەبێت، لە نیوەدا باسی کورد دەکات، ئاشکرادەبێت کە ئەو رۆماننووسە رۆمانەکەی دەربارەی کوردێک بووە.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

نیشانەکردن : هونەر سەلیم
1355 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 18 کاژێر لەمەو بەر |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 19 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات دوێنێ کاژێر 12:15 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.531 seconds