وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە

لەلایەن رووداو 13/7/2016
رووداو

رووداو - سلێمانی

بەهۆی هەڕەشەی بەرپرسانی ئێران و بۆ دەربازبوون لە دۆخی ئێستایان، حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەنگاوی سەرەتاییان بۆ لێک نزیکبوونەوە ناوە. شەش حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان لەیەک هەفتەی رابردوودا دوور لە چاوی کامێراکان دووجار کۆبوونەتەوە.

هەفتەی رابردوو، دوو لایەنی حیزبی دیموکرات (حدكا و حدك)، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیست و سازمانی خەبات لەئاستی دەفتەری سیاسی لە بنکەی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کۆبوونەتەوە.

هاوكات رۆژی چوارشەممەش 13-7-2016  بە بەشداری ئەو پێنج حیزبە و هەروەها کۆمەڵەی شۆڕشگێر، لە نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەتەوە.

لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە، ئەحمەد ساڵحی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەڵێت، ئەوان بۆ باسکردن لەسەر رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران و هاوکاریکردنی یەکدی کۆبوونەتەوە.

حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایانگەیاندووە، هەڕەشەکانی ئێران بۆ لێدانی بنکە و بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵات، بەجددی وەردەگرن. دەشڵێن، ئەو هەڕەشانە هەموو حیزبەکان دەگرێتەوە بۆیە پێویستە هاوکاری و هەماهەنگیان هەبێت. لەو کۆبوونەوەدا هەروەها باس لە کۆبوونەوەی هاوبەشی سکرتێری ئەو شەش حیزبە کراوە.  

هەرچەندە ئەو شەش حیزبە دەڵێن، هەموو حیزبەکانی رۆژهەڵات دەتوانن لە کۆبوونەوەکانیاندا بەشداربن، بەڵام پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستان بانگ نەکراون.

رووداو زانیوێتی، لەو کۆبوونەوەدا نوێنەرانی حیزبەکان پێداگرییان لەسەر هاوکاری و هاوئاهەنگی یەکدی، لێک نزیکبوونەوە و پێکەوە کارکردن کردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی کردەییان لەوبارەوە نەداوە. بڕیارە ئەو حیزبانە لە داهاتووشدا بەشێوەیەکی بەردەوام پێکەوە کۆببنەوە و خانەخوێی داهاتوو، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە. 

کۆمێنتەکان

 
ئەنجومەن | 14/7/2016
بزووتنەوەی ئیسلامی ئەهلی سوننەت و جەماعەتیش کە لایەنێکی گرنگی کوردستانی ئێرانە و بانگەوازەکەی باکگراوندێکی ئیقلیمی و واقیعی هەیە و داکۆکی لە مافە مەزهەبیەکانی کورد دەکات هاوڕێی مافە نەتەوەییەکانی ئەویش بانگ نەکراوە بۆ ئەو کۆبونەوەیە ، ( دار کرمۆڵەی لە خۆی نەبێ ، دە هەزار ساڵ عومری دەبێ)
مه حمود چه له بی | 14/7/2016
له سه ر کوبونه وی حیزبه کانی روژ هه لات : به په له .... هه تا چه رمه که ئا و نه یبردوه . کار له کار نه ترازاوه ... به عه قلیه ته وه .نه ک به هه قلیه ته وه بیت .واباش بو یه ک دو ژن و پیاوی عاقلیان له ژوره وه ی ولات و یه ک دو ژنو پیاوی عاقلیان له ده ره وی کوردستان و یه ک دو راوِیزکاری ژن و پیاوی لیهاتو کارناسی کاری سیاسی و عاقل ده گه ل خویان ریخستباه به لکم لییان بگرنه وه و یه ک بگرنه وه هه مویان یه ده نگ ویه ک را بن . شته کانیشیان که لیده که ویته وه بویان بشونه وه ....هینده ده پیسو پوخلی له بیرو باوه ر دا نه مینه وه و ئه وان به لکو چاره یان بکه ن و ریگایان بو بدوزنه وه. خو نه عه یبه و نه شوره ئیه و نه ئیراده پیاو عه یبی خوی بلی و له شوین چاره سه ری بچیته لای زانا و پسپوری . پیاویش خودادادی فام و عه قلی نه بو ده بی شوین چاره سه ری بگه ری .....راست ده که ی تو شه ل نی پات شکاوه ده ی مالت نه رمی بو ماته لی بچو لای اورتو پیدیکی زانا با زانایانه بوتان هه لبه ستیته وه . هه تا لیت له وه ی ره شتر نه بوه . ده نا و اتان لی دی ده بی لاقتان ببرنه وه . به پاره ش بو بی باشتره ئه وانه گاز که ن . ده نا ئه و کیشته زور سویره یا زور بیتامانه ی ئیوه زورتر له دلی خه لک ده دا .
هیوای دواڕۆژ | 14/7/2016
سلاو وێڕای دەسخۆشی لە حیزبەکانی رۆژهەڵات بۆ ئەم لێک نیزیک بوونەوەیە چەند تێبینێکم لەسەر قسەکانی کاک مەحموود هەبوو .کاک بەناو مەحموود چەڵەبی، لە پێشا تکایە زمانی کوردی لەسەر کامپیۆتێر یان هەر ئامێرێک کە لە وێوە ئەم کۆمێنتەت داناوە دابەزێنە با بکرێ کۆمێنتەکەت بخوێنینەوە بە ئاسانی نەک وەکوو خەتی میخی نیو کاتژمێر وشەکانت راس کەینەوە کە بزانین چت گوتوە دوایەش لەسەر بیرووبۆچونەکەت کاکی بەڕێز ئەوەڵەن خاوێنی زمان و جوان قسە کردن تەنانەت لەگەڵ دوژمنەکەشت نیشانەی زانایی و تێگەشتوویی و ڕەوشت بەرزییە بەڵام ئەو زمانەی کە جەنابت پێی دواوی ئەسڵەن وەها تێگەیشتنێکی پێوە دیار نییە،دووهەم کۆ بوونەوە و لێک نێزیک بوونەوە تەنانەت دوو دوژمنیش بیکەن شتێکی جوان و ڕەوایە جا چ بگات بە چەند هێزی سیاسی، ئەی خێرە کە تۆ بە چاوێکی نەیارانە لێی دەدوێی ،سێهەم دڵنیا بە لەناو گشت ئەو هێز و پارتە سیاسیانەدا مرۆڤی زۆر زانا و تێگەیشتوو تر لە من و تۆ هەنە و کزی خەبات لە رۆژهەڵات بەو مانایە نییە کە ئینسانی زانا لەناو حیزبەکانی رۆژهەڵاتدا نییە بەڵکوو هۆکاری زیاتری هەیەو و ئەو هەویرە ئای زیاتر هەڵدەگرێت.سێهەم دەستێک بە تەنیا تەقەی نایەو و تا من و تۆ لەماڵ خۆمان دانیشتبین و داوامان هەر لە حیزبەکان بێت وەزحمان لەوەی باشتر نابێ برا گیان فارس گوتەنی این خانە از بن ویران است

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.531 seconds