رووداو - خازر
لە کەمپەکان ژیان و گوزەرانی ئاوارەکانی موسڵ رۆژ لە دوای رۆژ سەختتر دەبیت، لەبەر بەرزی پلەی گەرما بە هەر کوچە و کۆڵانێکی کەمپی U2ـی خازر تێپەڕدەبی گوێبیستی ناڵە و گریانی منداڵان دەبیت.
نزیکەی 500 خێزانی ئاوارە لە کەمپی U2 لە خازر، کە زۆربەیان لە بنەڕەتدا دانیشتووی گەڕەکی 17ـی تەمووز بوون لەلای راستی موسڵ، دەڵێن ئەگەر هاوکارییەکان بەردەوام نەبن و خۆراک نەمێنێت، ناچار دەبن بگەڕێنەوە موسڵ.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن