وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

خۆی بە پشتێنی مێردەكەی دەخنكێنێ

لەلایەن عومەر چاوشین 13/8/2017
 كەسوكاری سارا هۆكاری خۆخنكاندنەكەی بۆ هەڵسوكەوتی هاوژینەكەی دەگێڕنەوە. فۆتۆ: ئەرشیف
كەسوكاری سارا هۆكاری خۆخنكاندنەكەی بۆ هەڵسوكەوتی هاوژینەكەی دەگێڕنەوە. فۆتۆ: ئەرشیف

رووداو- قەڵادزێ‌

كاتێك هاوژینی سارا لە دەرگا دەدات كەس دەرگای لێ ناكاتەوە، بۆیە بە ناچاری بەسەر دیواردا چووەتە ژوورەوە. لە ناكاو دەنگی هاوژینی سارا كۆڵانەكەی شڵەژاند، دراوسێكانی لێی كۆبوونەوە. كە چوونە ژوورەوە بینییان سارا بە پشتێنێك بە سەقفی خانووەكەوە شۆڕ بووەتەوە.

ئەو رووداوە كاژێر شەشی ئێوارەی رۆژی 2/8/2017 لە گەڕەكی راپەڕینی قەزای پشدەر روویدا، ئافرەتێكی تەمەن 26 ساڵ بەناوی (سارا محەممەدئەمین) كە ژنی ماڵەوە بوو خۆی خنكاند، كەسوكاری قوربانییەكە هۆكاری خۆخنكاندنەكەی بۆ هەڵسوكەوتی هاوژینەكەی دەگێڕنەوە، بەڵام كەسوكاری هاوژینەكەی ئەو تۆمەتە رەتدەكەنەوە. پۆلیس هەر لە شوێنی رووداوەكە هاوژینی سارای قۆڵبەست كرد.

محەممەدئەمین محەممەد كە باوكی سارایە، باسی شووكردنی كچەكەی دەكات و دەڵێت (س.ر) كە زاوایەتی، سێ‌ جار هاتووەتە خوازبێنێ‌ كچەكەی، ئینجا رازی بووە "لەبەر دڵی سارا رازی بووم شوو بەو پیاوە بكات، چونكە دڵیان بە یەكدییەوە بوو، جگە لەوەش دەترسام سارا شتێك بەسەرخۆی بهێنێ‌".

سارا و هاوژینەكەی وەك باوكی سارا باسی دەكات سەرەتای ژیانی خێزانییان كە هەشت ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، هیچ كێشەیان نەبووە، بەڵام زۆری نەبردووە نێوانیان ناخۆش بووە. باوكی سارا گوتی: "دوای ماوەیەك هاوژینەكەی دڵی لێی پیس كرد، بەردەوام هەڕەشەی لێدەكرد و لێی دەدا". 

سارا لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا سێ‌ جار لە مێردەكەی تووڕە بووە و گەڕاوەتەوە ماڵی باوكی، باوكی چەند جارێك ئامۆژگاری كردووە كە لە هاوژینەكەی جیاببێتەوە، بەڵام سارا بە قسەی نەكردووە.

سارا هەشت ساڵ بوو شووی كردبوو، بەڵام منداڵی نەبوو، باوكی سارا هۆكارەكەی بۆ توندوتیژییەكانی (س.ر) دەگێڕێتەوە و دەڵێت "كچەكەم سەرەتا سكی پڕ بوو، بەڵام مێردەكەی بە شەق لە سكی دابوو، بەو هۆیەوە منداڵەكەی لەبارچوو، دوای ئەوە منداڵدانی تووشی كێشە هات و منداڵی رانەدەگرت".

باوكی سارا لەلایەن خزمێكیانەوە كە دراوسێی ماڵی سارایە لە رووداوەكە ئاگادار كراوەتەوە. كاتێك چووەتە ماڵی كچەكەی، بینیویەتی قەرەباڵغییەكی زۆری لێیە، هێزەكانی پۆلیسیش گەیشتبوونە شوێنی رووداوەكە، یەكسەر بە پۆلیس دەڵێت (س.ر) دەستگیر بكەن، چونكە ئەو بووەتە هۆی خۆخنكاندنی كچەكەی.

باوكی سارا گوتی: "لەسەر مردنی كچەكەم تەنیا سكاڵا لەسەر زاواكەم تۆمار دەكەم، چونكە زۆر خراپ بوو لەگەڵی، دڵی لێی پیس بوو، تەنانەت حەزی نەدەكرد سڵاو لە براكەشی بكات، جارێكیان لەسەرئەوە لێیان بووە كێشە". 

گوتیشی: "(س.ر) هەڕەشەی لە سارا كردبوو كە ژنێكی دیكە دێنێ‌، یان دەچێ‌ بۆ ئەوروپا، ئیدی سارا بەرگەی ئەو هەموو ناخۆشییەی نەگرتووە، بۆیە خۆی كوشتووە".

بەڵام برایم رەسوڵ كە مامی (س،ر)یە، هەموو ئەو قسانەی لەبارەی برازاكەیەوە دەكرێن رەتدەكاتەوە و دەڵێت "ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین، ئەو ژن و مێردە یەكدییان زۆر خۆشویستووە و هیچ كێشەیەك لە نێوانیاندا نەبووە".

برایم رەسوڵ رەتیكردەوە ئەو رووداوە كاری كردبێتە سەر پەیوەندی و خزمایەتیی نێوان هەردوو بنەماڵە و گوتی "ئێمەش وەكو ئەوان بە پەرۆشین بۆ مەرگی سارا و بەشداری پرسەكەشمان كرد، ئێستاش ئەوان و یاسا چی بڵێن ئێمە ئامادەین".

عوسمان محەممەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ‌ بە (رووداو)ی گوت: "ئێوارەی رۆژی 2/8/2017 تەرمی ژنێكی تەمەن 26 ساڵ بەناوی سارا محەممەدئەمین هێنرایە نەخۆشخانەكەمان، دوای پشكنین دەركەوت كە خۆی خنكاندووە، بۆ پشكنینی زیاتر تەرمەكە رەوانەی پەیمانگەی دادپزیشكی سلێمانی كرا".

نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان لە قەڵادزێ‌ بەدواداچوونیان بۆ رووداوەكە كردووە. ملازم رێبوار ئەسعەد، گوتەبێژی ئەو نووسینگەیە بە (رووداو)ی گوت "ئەو ژنە كێشەی لەگەڵ هاوژینەكەی هەبووە، بۆیە هاوژینەكەی بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددە 408 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر كراوە".


نیشانەکردن :
4933 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات 14 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات

داوادەکات عەبادی مووچەی هێزەکانیان بدات زۆرتر
 لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە 15 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە

چەکدارانی حەشد ئەفسەرێکی پۆلیسی سوننە دەکوژن زۆرتر
0.359 seconds