وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

سەرکردەیەکی پارتی: هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی گشتپرسی نییە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 13/8/2017
ئەحمەد کانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان

رووداو - هەولێر

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێ هەموو تەنازولەکانی حیزبەکەی بۆ ئەوەیە گشتپرسی لە 25ی ئەیلوول ئەنجام بدرێت. لەبارەی داواکاری بۆ دواخستنیشی دەپرسێت: هۆکار چییە داوای دواخستنی گشتپرسی دەکرێت و کێ لە دواخستنی گشتپرسی قازانج دەکات؟ جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە دواخستنی گشتپرسی هیچ پاساوێکی نییە و هیچ پاساوێکیش هەڵناگرێت.

ئەحمەد کانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کۆڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی پاکێجی نوێی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی رایگەیاند: "دەبێت پرسی سەربەخۆیی و ئەنجامدانی گشتپرسی وەکو پرۆسەیەکی نیشتمانی سەیربکرێت، کارتێکی زۆر گەورەی نیشتمانییە، ناکرێت بکرێتە کارتێکی سیاسی و هیچ حیزبێک بۆ مەرامی تایبەتی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بکات".

ئەحمەد کانی دەڵێت: "هەموو تەنازولەکانی پارتی بۆ ئەوەیە گشتپرسی لە 25ی ئەیلوول ئەنجام بدرێت، برادەرانی گۆڕان کە داوای دواخستنی ئەو پرۆسەیە دەکەن، بە بڕاوی من وەکو ئەحمەد کانی ئەمە پرسێکی حیزبییە".

ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی دەپرسێت: هۆکار چییە داوای دواخستنی گشتپرسی دەکرێت و کێ لە دواخستنی گشتپرسی قازانج دەکات؟، دەشڵێ: "دواخستنی گشتپرسی هیچ پاساوێکی نییە و هیچ پاساوێکیش هەڵناگرێت، ئەوەی منیش لێی دڵنیابم زۆر ئەستەمە پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزب و لایەنەکانی دیکەی کوردستان بە دواخستنی وادەی ئەنجامدانی گشتپرسی رازی ببن".

لە ئەگەری دانانی مەرجی کۆنکرێتی و نەهاتنەپێشەوەی گۆڕان بۆ نێو پرۆسەکە، ئەحمەد کانی گوتی: "لە کۆتاییدا هیچ ئەگەرێک نابێتە کۆسپ لەبەردەم ئەنجامدانی گشتپرسی، لەبەرئەوەی ئێستا رۆژ بە رۆژ خەڵکی کوردستان و رۆشنبیرانی کوردستان دەبینین، ئێستا رۆژ لە نیوەڕۆیەو لە نێوەڕاستی ئاسمانە و هەموو شتێک دیارە، بۆیە ئێمە ئومێد دەکەین هەموو لایەنەکانی کوردستان و خەڵکی کوردستان بە گیانێکی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی گشتپرسی بکەن و بەهیچ شێوەیەک بۆ مەبەستی حیزبی بەکاری نەهێنن".

رۆژی شەممە 12-8-2017، بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیێندراوێکدا بەفەرمی وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایەوە بۆ دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان، یەکێک لە مەرجەکانیشی بۆ دانوستاندن دواخستنی گشتپرسی بوو.

لە راگەیێندراوەکەی گۆڕاندا هاتبوو: "بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە (25-9-2017) لە دەرەوەی زەمینەسازی یاسایی‌ و هەلومەرجی لەباری سیاسی، ئابووری، ئەمنی ‌و کۆمەڵایەتی دراوە، بەتایبەتی کێشەی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان. بۆیە پێویستە ئەم پرسە بۆ کات ‌و هەلومەرجێکی لەبار دوابخرێ‌ و بخرێتەوە بەردەم پەرلەمانی کوردستان".

پێداچوونەوە:- دەرباز ساڵح


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/06/2018 09:10:09 م
ده‌ست خۆشی له‌ خه‌ڵكی خانه‌قینی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌م به‌ڕاستی ساحێب هه‌ڵویستی مه‌ردانه‌و و كوردانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن حه‌قی وایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك و...
خانەقینییەکان داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن
| دوێنێ کاژێر 11:27 | (1)
شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
احمد حسن زێڕۆ | 21/06/2018 08:25:27 م
ده‌ستخۆش دكتۆر ئه‌وانه‌ی دوێنێ ویستیان ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بسوتێنن له‌ سه‌ر تیڤیه‌كان هاواریان ده‌كرد و ده‌یان ووت ( ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌ دایكبوونی...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| دوێنێ کاژێر 07:06 | (2)
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
ئەنوەر سوڵتانی | 21/06/2018 08:18:01 م
پیرۆز بێت و سەرکەوتی گەورەتری بەشوێندا بێت. بریا مامۆستای بەڕێزمان هەوڵێکی بدایە یەکەمین ئۆپێڕای کوردی لە سەر ئەساسی بەیتی دمدم یان خەج و سیامەند و...
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 20/6/2018 | (4)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین 3 کاژێر لەمەو بەر |

33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین

منداڵی خەڵکیان لە منداڵدانی خۆیاندا هەڵگرتووە زۆرتر
پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات

رێگە لە تووشبوون بە شەکرەی جۆری یەکەمی دەگرێت زۆرتر
0.281 seconds