وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە سنووری رانیە دوو کەس بە 26 کیلۆ تلیاکەوە دەستگیرکران

لەلایەن دەرباز ساڵح 13/8/2017
 هەردوو کەسەکە خەڵکی ناوچەکەن و لە حاجیاوا دەستگیرکراون
هەردوو کەسەکە خەڵکی ناوچەکەن و لە حاجیاوا دەستگیرکراون
رووداو - رانیە

ئاسایشی ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی بە 26 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند.

رەفیق محەممەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیدارەی راپەڕین بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە 9-8-2017، لە شارۆچکەی حاجیاوا دوو كەسیان بە 26 كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركردوون.

وەکو رەفیق محەممەد ئاماژەی پێدا، 26 کیلۆ ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری تلیاکە، دەستگیرکردنی دوو بازرگانەکەش بەپێی زانیاری پێشوەختە بووە، لەکاتی گرتنیشیاندا تلیاکەکەیان پێبووە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی راپەڕین باسی لەوەش كرد کە ماوەی چوار رۆژە دوو بازرگانەکە دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر تلیاکەکەدا گیراوە، بەڵام لەبەر سەلامەتی لێكۆڵینەوەکان راستەوخۆ ئاشكرایان نەكردووە.

رەفیق محەممەد زانیاری زۆرتری لەبارەی دەستگیرکراوان ئاشکراکرد و گوتی: هەردووکیان خەڵکی ناوچەکەن و لە حاجیاوا دەستگیرکراون.

لەماوەی رابرووددا بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) ی تۆڕی میدیایی رووداو زنجیرەیەك بەرنامەی لەسەر مەترسی ماددە هۆشبەرەكان ‌و چۆنییەتی كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان ئامادەكرد و زانیاری نوێی لەبارەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەو ماددە مەترسیدارانە ئاشکراکرد.

 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گرفتی خەو هۆکارێکی نەزۆکیی خانمانە 37 خولەک لەمەوبەر |

گرفتی خەو هۆکارێکی نەزۆکیی خانمانە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
ڤیان دەخیل باسی دۆزینەوەی سێ منداڵە کوردە ئێزدییەکە دەکات لە تورکیا 49 خولەک لەمەوبەر |

ڤیان دەخیل باسی دۆزینەوەی سێ منداڵە کوردە ئێزدییەکە دەکات لە تورکیا

چۆن دۆزرانەوە و چۆن گەڕێندرانەوە؟ زۆرتر
قەیس خەزعەلی: ئەمریکا تەنیا بەرگری لە هەولێر کرد نەک بەغدا 54 خولەک لەمەوبەر |

قەیس خەزعەلی: ئەمریکا تەنیا بەرگری لە هەولێر کرد نەک بەغدا

"ئیسرائیل و ئەمریکا و سعودیە دووژمنی عێراقن" زۆرتر
0.39 seconds